ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~45~

392 54 38
                                    

پارچەیەکی بچوکم لەو ستیکەی پێشم خستە دەممەوە

جونگکووک:دڵخۆش دەبین بە ڕێکەوتنمان لەگەڵ ئێوە کەی پێوییت دەکات واژۆی ڕێکەوتنەکه بکەین

:هەر کاتێک کە بەلای تۆوە باش بێت

ئێمە ئێستا ڕۆڵی دوو نەناسراو دەبینین کە بە باشی یەک دەناسن دڵم پارچە پارچە ئەبێت کاتێک لە بەرەممە و ناتوانم باوەشی پێدا بکەم خۆشمبوێت یان هەر شتێکی تر چونکە ئێستا ئێمە جیابوویجەوە

جونگکووک:سبەینێ باش دەبێت

:بەو پێیەی لێرەم کارەکانم زیاتر کۆدەبنەوە بۆیە بەیانی باش دەبێت دوای ئەوەش دەبێت سیئۆل جێبێڵم

جونگکووک:زۆر باشە دەمەوێت ئەمشەو لە ئۆتێلەکەم میوانداریتان لێ بکەم هیوادارم میوانداریەکە قبوڵ بکەن

:بەخۆشحاڵیەوە

زەردەخەنەیەکی ڕاستەقینە دوای هەشت ساڵ لێوەکانمی گرتەوە ئەوەی بەرامبەرم وەک شتێک چاوەکانی لەسەرم هەڵنەدەگرت بەتامەزرۆیەوە سەیری یەکترمان دەکرد بەجۆرێک لەچاوەکانمان دەخووێندرایەوە کە چەنێک بیری یەکتری ئەکەین

.....

نەمئەزانی چی ئەکەم هەستەکانم بەسەر یەکترا تێکەڵ بوبون وویستی ئەوەی جونگکووک ببینم دەقە بۆ دەقە زیادی ئەکرد دڵە بە ترپەکەم نەئەوەستا بەشێوەیەک ئازاری سینگمی ئەدا لە شڵەژاویا هەر لەسەر بێدەکە دادەنیشتم و هەڵدەستامەوە لەناو هۆتێلەکەی ئەوم و ناتوانم چاوم پێی بکەوێت ئەوە بریندارم دەکات، دەنگێک لە بیرکردنەوەکانم دەرهێنام دەنگی کرانەوەی دەرگاکە پێم وابێت خزمەتگوزاری ژوورەکەیە بەهەنگاوە بچوکەکانم ژووری خەوتنەکەم تێپەڕاند کاتێ گەیشتمە لای دەرگاکە ڕێک سڕ بووم موچوڕکێک بەهەموو جەستەما بڵاو بوویەوە پیاوە بە ماسولکەکە کە قۆڵێکی لەناو تاتۆدا داپۆشرابوو چاوەکانی بەرامبەر چاوم بوو بێ ئەوەی یەک چرکەش بەفیڕۆ بدات توند گرتمیە باوەش فرمێسکی خۆشیەکنی من و هی ئەو تێکەڵ بوون گریانمان و هەنیسکەکانمان تەواوی ژوورەکەی گرتەوە حەسرەتی دووریمان تەواو نەئەبوو هەرچەندی بماباینەوە وەکو شێت بیریم ئەکرد هێشتا بۆنە پیاوانەکەی لێ ئەهات بەرزی دڵ لێدانەکەی کە بەر نێوچاوانم ئەکەوت لەبەر باڵا کورتەکەم وەک ئەوە وابوو دڵی دەربێت دەستەکانم لەدەووری ملی گرێدا بوو بیرۆکەیەکم نەبوو چەند وا ئەمێنینەوە تەنها دەزانم لەماوەی ئەو هەشت ساڵەدا یەکەم جارە هەست بە ئاسودەی بکەم بەتەواوی بونمەوە ئەوم دەویست  بەهێواشی لەچاوەکانی یەکمان ئەڕوانی کە پڕ فرمێسک بوون لێوەکانی کەوتە سەر لێوم بەهێمنی ماچی ئەکردم و دەستەکانی بە قژما ئەهێنا ئەو قژانەی کە لەبەر ئەو تا ئێستا نەمبڕیون، بەهێواشی هەڵیگرتم و بەدەم ماچردنەوە منی بردە سەر بێدەکە تیشێرتە سپیەکەی ئەوم داکەند و دوای هەشت ساڵ توانیم دوبارە هەست بە جەستەی و گەرمی و هەموو شتێکی بکەمەوە بەتەواوی تێکەڵی ببم بەڵام لەناوندی ئەو هەموو شتە پاڵم پێوەی نا

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now