ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~24

650 73 332
                                    

کانگها:ئممم بەتەما نەبووم وا داوای لێبووردن بکەم دەتوانی بێیتە خوارەوە لە ماڵەوە

شۆک بووم کانگها و داوای لێبووردن؟

کانگها:هێی دائیون تۆ لەوێیت؟

:ئا ئێ بەڵێ وا دێم

موبەکەم بە گوێمەوە بوو کاتێ چوومە خوارەوە جونها لەوێ دانیشت بوو بە زەردەخەنەوە سەیری ئەکردم منیش زیاتر لە شۆک بوو نەمەزانی دەبێت چێبکەم ڕۆیشتم و لە تەنیشتی دانیشتم کەمێک دوور لێیەوە بەڵام

جونها:ئەزانم زۆر درەنگە بەڵام ئەمەوێ ببمە ئەو برایەی هەموو کچ ئاواتەخوازیەتی ئەمەوێ ببمە پشت و پەنات دوای ئەوەی بۆم دەرکەوت ئەوانەی ئەیکەم جگە لە کارێکی گەمژە زیاتر هیچی تر نییە ئێستا ئەمەوێ هەڵەکانم چاک بکەمەوە و ببمە ئەو برایەی کە بتوانی پشتم پێ ببەستی بێ دودڵی من زۆر درەنگ تێگەشتم لەوەی کە چ نیحمەتێکم هەیە کە من خوشکێکم هەیە من ئێستا تێدەگەم کە چ هەڵەیەکم کردووە

دەستەکانی گرتبووم یەک بە یەک وشە جوانەکانی دەر دەبڕین هەرگیز ئەوندە هەستم بە پارێزراوی نەکردووە خۆم بە باوەشی دا دا و دەستم کردە گریان

:کاکە زۆر باشە کە هاتی زۆر توخوا چیتر بێ خۆتم مەکە من بێ تۆ وەکو ئەوە وام کە کەسێکی بێ پشت بم من نازانم هەبوونی برایەکی باش چۆنە ئەوەنە ئەرانم تۆم زۆر خۆشەوێت کاکە تەنانەت ئەو کاتانەی ڕقت لێشم بووە من هەر وویستومە باش بیت

باوەشەکەی لەگەڵم گۆڕیەوە و بە جەسته گەورەکەی و قۆڵەکانی منی شاردەوە لەناو باوەشیا

:کاکە بێتە فیداو مەگری بەڵێن بێت نەهێڵم کەس ئازارت بدات لەمەودوا تۆ کاکێکی وەک شێرت هەیە ئەی جوانکیلەی کاکە

سەرکەوتوبوو لەوەی وام لێبکات پێبکەنم  و دەستی بە قژما ئەهێنا و ماچی سەرمی ئەکرد

End pov

.....

Jungkook's pov

بەهەموو هێزم کێشام بە سوکانەکەیا ئاخر من کەرم ئەگینا خۆشەویستی ناکەم من ئەزانم بەختم ڕەشە هەموو دەقەیەک ئەو قسەیە لە مێشکما لێ ئەدرێتەوە« بەڵێ هەڵەیت چونکە غیرە ئەکەیت و ئەو غیرە کردنە پیسەش من جیام جونگکووک جیام» سەرم کێشا بە سوکانەکەیا و دەستم کرد بە گریان ئەوە بۆ دڵم زۆر زۆر بوو نەمەتوانی هەڵیگرم لە دڵما من ئەو یاسایەم شکاندوە کە ئەڵێن گریان حەیبە بۆ پیاو من تەنانەت با دوو دەقت دوور بوون لێی بیری ئەکەم جا چۆن بۆی نەگریم

:ئەمرم بۆت کچەکە ئەمرممممممممممم

بەهەموو هێزمەوە هاوارم کرد و ئەمکێشا بە سوکانەکەیا و ئەم فرمێسکانەش ڕانەئەوەستان من لە شوێنێکی باشم کە کەس گوێی لێم نییە من ئێستا لەو شوێنەم کە پێم وابێت لە سیئۆلدا تەنها من پێی ئەزانم شوێنێکی دوورە و چیایەکی بەرزە کە تا ئێستا جێگای منە لە دڵتەنگیەکانم تێلم بۆ هات موبەکەم دەرکرد سەیرم کرد باوکمە هەڵمگرت

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now