Ara pov
من ئێستا ڕاسپێردراوم بۆ ئەوەی خاڵم و خاڵۆژن بێنم بۆ ئەو شوێنەی کە دائیون پێی ووتوم بەتەمای سوپرایزن لەگەڵ جونگکووک لە ماڵی خاڵمم و لە ژووری کارکردنەکەی دانیشتووم و چاوەڕێم تەواو بێت لە کارەکانی
:خاڵە؟
خاڵم:گیان خاڵە
ووتی کاتێ سەری پەڕاوەکانی دەستی ئەکرد
:خاڵە ئەمەوێ ئەمشەو لەگەڵ خاڵۆژن بێن بۆ ماڵەکەی ئێمە توخوا وەرن باش
خاڵم:کچێ بەسەر ئەو دوو چاوەم تۆ پێم بڵێ کچە عەجولەکەم چۆنە؟
:وەڵا خاڵە جیان ئەمنە سەر بە کێشەیە هەر باس ناکرێ
خاڵم پێکەنی و بۆ ماوەیە خەیاڵی ڕۆشت و دواتر سەیری کردم
خاڵم:دائیون زۆر لە دایکی ئەچێت لە هەموو ڕویەکەوە
:ئمهم
End pov
.....
Jungkook's pov
دەستم و قاچەکانم ئەلەرزین خەسوو خەزوورم و دایک و باوکیشم لەوێن
باوکم:ئێھ بەڕێز کیم دیارە مناڵەکانیش پێش ئێمە بڕیاریان داوە
خەزورم:بەڵێ بەڕێز جیۆن لەو سەردەمەیا مناڵەکان حیساب بۆ قسەی گەورەکان ناکەن
هەمووان پێکەنین
باوکم:بێگومان و پێم خۆشەبێت ببمە خزم لەگەڵ ئێوه
دڵم زۆر بە خێرای لێئەدا نازدارەکەشم بە بێ تاوانی ئەیڕوانیە چاوم
خەزورم:منیش هەروەها
کە وای ووت هەردووکمان زەردەخەنەیەکمان کرد
باوکم:کەوایە لە کۆتای هەفتەیا مارەیان ئەبڕین
نازدارەکەم دڵی زۆر خۆش دیاربوو لە خۆشیا دەسی ئارەی ئەگووشی جونها پێیان پێئەکەنی
دایکم:کەواتە ئەبینە خزم خاتوون کیم
بە زەردەخەنەیەکەوە ووتم
خەسووم:ئهم بێگومان و خاتوون جیۆن
ووتی و پێکەنین لەگەڵ دایکم کاتێ لە تەنیشت یەکەوە دانیشت بوون جونها چەن شتێکی بە خەزورم ووت
خەزورم:بە یارمەتیتان
ووتی و لەگەڵ جونها چوون بۆ سەرەوە سەیرێکی دائیونم کرد ئەویش تێنەدەگەشت و قۆڵەکانی بۆ سەرەوە برد خەسوم دایکم پێکەوه قسەیان ئەکرد باوکیشم بە تێل قسەی لەگەڵ سکرتێرەکەی ئەکرد و ئارەش بە چات قسەی ئەکرد و هەر پێئەکەنی و نازدارەکەی من هەڵسا سینی قاوەکانی هەڵگرتەوە چوو بۆ مەتبەخەکە بە هەلم زانی و بە بەهانەی چونم بۆ دەستشۆر چوومە مەتبەخەکە و بینیم خەریکه کوپەکان ئەکاتە ناو قاپشۆرەکەوە لێی چوومە پێشەوە و دڵم ئەمەنە خێرا لێی ئەدا خەریک بوو بێتە دەرەوە لە جێگای خۆیەوە باوەشم کرد بە کەمەری دا سەرم لە ناو ملی نوقوم کرد ماچێکی ملیم کرد