ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~31~

500 81 1K
                                    

Dai eun pov

هەڵسام لە خەو ئەو شێتە ڕۆشتبوو جێگاکەم بۆنی ئەوی گرتووە بۆیە دوبارە پاڵکەوتمەوە بە قوڵی بۆنی ئەو سەرینەم ئەکرد کە ئەو لەسەری خەوتبوو ئای من کاکم لەبیر کرد خێرا هەڵسام و چوومە دەستشۆرە و دەست و دەموچاوم شوشت و خۆم گۆڕی پانتۆڵێکی بێجی over size و لەگەڵ هۆدیەکی ڕەشی over size لەگەڵ کالەیەکی jordan ڕەش و سپی چوومە ژووری کاکم لەوێ نەبوو چوومە خوارەوە کاتژمێر نزیکی نۆیە دایکم و باوکم ئەوان لە کارن و بەتەنیا لە ماڵم تێلم کرد بۆ جونگکووک ئەویش وەڵامی نەدایەوە بێزار بووم چوومە چێشتخانە و بەخێرای ساندویچێکم حازر کرد و لەسەر مێزەکە دانیشتم ئەمخوارد

دادە سونگمیو:ئای دائیونم بە منت ووتبایە با خواردنت بۆ ئامادە بکەم چۆن ئەبێت خۆت خواردن ئامادە بکەی

دادە سونگمیو خزمەتکارەکەمانە تەمەنی لەچلەکانایا و میهرەبانیەکی بێ وێنەی هەیە

:ئۆو نا دادە کێشە نییە هەر خۆی بێزارم ئەمویست شتێک بکەم

دادە سونگمیو:چیبووە ئازیزەکەم؟

:تەنها هەست دەکەم کەمێک ماندووم

دادە سونگمیو:بۆچی؟ وەرە بۆم باس بکە کچە جوانەکەم

ووتی و دانیشت لە تەنیشتم ئەو زۆر میهرەبانانە هەڵسوکەوت دەکات ئەوەم خۆشدەوێت

:دەبوو ئەمڕۆ لەگەڵ جونگکووکا ژوانمان ببەستایە بەڵام ئەو وەڵامی پەیوەندیەکانم ناداتەوە و تا ئێستاش نەهاوتوە بە دواما

دادە سونگمیو:گیانەکەم خۆت بڕۆ لای جونگکووک دیارە ئەو بۆی نەکراوە بۆی بکە بە سوپرایز

:ئمهم تۆ ڕاست ئەکەیت دەبێت خۆم بچم سوپاس دادە سونگمیو خۆشمئەوێیت

ووتم و ماچێکیم کرد و ڕۆیشتم سویچەکانم و موبایل و جانتاکەم هەڵگرت و چوومە دەرەوە چوومە ناو ئۆتۆمبێلەکەم و کارم پێکرد و دەستم کرد بە شۆفێری نزیکەی سی خولەک خەریکی شۆفێری بووم بە هۆی جەنجاڵی شەقامەوە لە کۆتاییا گەیشتم و هاتمە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکەم دووبارە تێلم کرد بۆ جونگکووک بەڵام هەر وەڵامی نەدایەوە ئەو ئەمترسێنێت لە جەڕەسم یا و خزمەتکارەکەیان دەرگاکەی بۆ کردمەوە کە کچێکی گەنجە با نەیشارمەوە من هیچ حەزم بەم خزمەتکارە نییە چونکە کچە و گەنجیشە بۆیە غیرەیەکی زۆر لە جونگکووک ئەکەم

:سڵاو ئایە جونگکووک لێرەیە

ئەو ڕێگەی دام بچمە ژوورەوە چونکە ئەمناسێت

خزمەتکارەکە:بەخێربێی خاتوون ئەو لە سەرەوەیە بەدوای خاتوون ئێلیا ئەگەڕا دوای ئەوەی دۆزیەوە چوو بۆ سەرەوە

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now