ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~28~

572 79 619
                                    

:سڵاو

سوزی:سڵاو

دەنگی بە شێوەیەک ڕووخاو لە دەنگیەوە ئەتزانی ڕووحی چەنێک ماندووە

:چیبووە سوزی بۆچی ئاوایت؟

سوزی:دائیون شتێکی خراپ ڕووئەیات

هێزی گریانی نەمابوو تەنها فرمێسک چاویان جێئەهێشت

:چیبووە گیانی دائیون بەهێمنی بۆم باس بکە

سوزی:ماڵەوەمان ئەیانەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەم بکەم

تەزویەک بە لەشما هات کاتێ زانیم چی ڕووی داوە

:تۆ ڕازی بوویت؟

سوزی:گرینگی بە ڕازی بوونی من نادەن

خەریکە ئەو کچە بەهێزە ئەمرێت زۆر لاواز دیاربوو

:نەفرەت هیچ ڕێگایەک هەیە؟

سوزی:نازانم پێیانم ووت ڕازی نیم باوکم زلەیەکی لێدام

هەستم بە شکانی دڵم کرد بۆی زۆر بە بێ هیوای قسەی ئەکرد

:لەگەڵ تایهیۆنگا بوونە خۆشەویست؟

هەر کە ناوی تایهیۆنگم هێنا فرمێسکەکانی تازە بوونەوە دڵی سەر لە نوێ درزێکی تری برد

سوزی:دوێنێ شەو شەڕی لەگەڵا کردم کاتێ باسی ئەوەم کرد دەبێ هاوڕێیتیەکەمان کۆتای پێ بێت

خوایە ئەو کوڕە شێت بووە کە ئەوەی بیستووە

:کچم تۆ لەسەر خۆتی ئەو تاکە هیوای ڕزگار بوونتە

شەنەکانیم گرت و ئەویش بە بێ دەنگی دەگریا

سوزی:بۆ خاتری خوا نامەوێ دڵی ورد بکەم هێندە خۆپەرست نیم

:ئەگەر ئەو لەگەڵتا بێت لە کاتە خراپەکانت ئەوە خۆپەرستی تۆیە کچم ئەم بیرکردنەوە هەڵانە دەربکە لە مێشکت و پەیوەندی پێوە بکە

سوزی:ناتوانم دائیون ناتوانم بیکەمە کێشەوە

ووتی بە گریانەوە

:ئەو ئاشقی تۆیە باکی بەوە نییە ئەکەوێتە کێشەوە ئەو لەگەڵت ئەبێت سوزی ئەو بەکەڵکت دێت نەک من ئێستاش بهێڵە تای بانگ بکەمە پارکەکە و قسەی لەگەڵ بکە

قایل بوو سەری بە بەڵێ جوڵاند زۆر شێواو بوو خێرا تێلم کرد بۆ تای و لە سوزی دوورکەوتمەوە

:تای بە زووترین کات وەرە ئەو ناونیشانەی بۆتی ئەنێرم

تای:باشە بەڵام چیبووە؟

:تای سوزی زۆر خراپە ئەیەوێ قسەت لەگەڵا بکات

تای:باشە هەر ئێستا دێم

دامخستەوە و ناونیشانەکەم بۆی نارد و لەگەڵ سوزیا هەڵساین لە کافێکە و ڕۆشتینە ناو ئۆتۆمبێلەکەی سوزی من شۆفێریم ئەکرد چونکە ئەو بە تەواوی بێ هێز بوو توانای هیچی نەبوو گەشتینە پارکەکە و تای لەوێ بوو هەر زوو تێبینیم کرد نەمویست لەگەڵ سوزی بڕۆم بۆیە بەتەنها ناردم و خۆشم دابەزیم و ڕێگای ماڵەوەم گرتەبەر

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now