ᐯIᒪᒪᗩGE GIEᒪ~41~

446 64 26
                                    

ئەوەی دەمویست ئەوەی پێویستم پێ بوو لە ئێستایا لە هەموو شتێک زیاتر لەبەردەمم دەرکەوت بێ یەک و دوو خۆم هاویشتە باوەشە گەرمەکە و لەسەر سینگی بە توندی ئەگریام

جونگکووک:قوربانت بم چیبووە کەسوکارم؟

:با دوورکەوینەوە جونگکووک ئێرە زۆر بێزارکەرە دەمەوێت لە باوەشتا بخەوم توخوا بە دوور کەوینەوە

جونگکووک:بەسەر هەردوو چاوم بەڵام بڵێ چی ڕوویداوە؟

:ئەوان هەموویان ڕقیان لێمە خێزانەکەم و هەمووان تەنها تۆ نەبێت تۆ تەنها تۆ منت خۆشدەوێت

جونگکووک:دەتەوێت ئێستا دەربارەی ئەوە قسە بکەین؟

ووتی چونکە ئەترسا بێزار ببم لەوە

:نچ

دەستێکی خستە ژێر قاچمەوە و دەستێکی تریشی خستە ژێر پشتمەوە و هەڵیگرتم وەک ئەوە متما پێکراوترین جێگا بێت چاوەکانم داخست و هەناسەی ئارامیم هەڵمژی توند باوەشم کردبوو بە ملیا تەنها شت پێویستم بوو لە ئێستایا ئەو بوو دەستی ڕاگرت بۆ تاکسیەک و منی داگرت و دەرگای تەکسیەکەی کردەوە بۆم چوومە ناوەوە و ئەویش لەدوای من هات و سەری منی خستە سەر باڵی

جونگکووک:بەڕێزم تکایە بڕۆ ******

شۆفێرەکە:باشە بەڕێزم

تەواوی ڕێگاکە خۆم نوقمی باوەشی کردبوو و باوەشم کردبوو بە کەمەریا و بۆنیم هەڵەمژی دوای ئەوەی گەشتین ئەوە ماڵە گەورەکهی کوڕەکان بوو بەڵام وا دیابوو کەسی لێنەبوو دەرگاکەی کردەوە و پێکەوە چووینە ژوورەوە یەکەم شت ڕووناکیەکانی داگیرساند و دوای ئەوە گەرمی ژوورەکەی زیاتر کرد تاوەکو من سەرمام نەبێت

جونگکووک:برسیت نییە نازدارەکەم

:نچ بەس پێویستم بە تۆیە

دووتمو لەسەر قەنەفەکە دەستەکانم کردبۆوە تاوەکو بێت و لە باوەشم بگرێت ئەو شتەی کرد و توند منی گرتە باوەش نەمدەویست باوەشەکەی بپچڕێنم هێندە ئاسودە بووم

جونگکووک:دەتەوێت بخەویت؟

:ئممم

قاچەکانی منی لە کەمەری گرێدا و بە باوەش بردمیە سەر جێگاکە

جونگکووک:چاوەڕێکە ئێستا جلی ئاسودەت بۆ ئەهێنم

وویستی بڕوات دەستیم گرت

:جێمناهێڵی وایە؟

وەک مناڵێک کە بەدوای دایکیا وێڵ بوو ووتم و چاوەکانم پڕ بوو لە فرمێسک ماچێکی نێوچەوانمی کرد

جونگکووک:تەنها جلێکی ئاسودەت بۆ ئەهێنم تاوەکو باش بخەویت

:ئم باشە

وویستی بڕوات دووبارە جلەکەیم گرت و وەستاندم

:جونگکووک

جونگکووک:گیان گیان گیانی جونگکووک

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now