ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~18

650 71 26
                                    

Dai eun pov

:توخوا مەڕۆن

ووتم بە قوڕگێکی پڕەوە کاتێ لە فڕۆکەخانەکە بووم و خەریک بووم ئەوانم بەڕێ دەکرد

باوکم:کچەکەی خۆم دایکی ئارە نەخۆشە ئەبێ بڕۆن دڵی بابە

:ئێ بابە با دایکی لێرە چارەسەر وەرگرێ

ووتم و گریام ئارەش لەگەڵما ئەگریا لە مناڵیەوە یەک سانیەش دوور نەبووین لە یەکتری کەچی ئێستا ئەبێ بۆ ماوەی دوو ساڵ دوور بین لەیەکتری چ نەفرەتیەکە

دایکم:کچەکەم کارەکە قورستر مەکە دەبێ بڕۆن چونکە لێرە ئەو دکتۆرانەی لێ نییە

هیچم بۆ نەمایەوە لە گریان زیاتر هەر خۆی دایکم و باوکم بەلایەنەوە گرینگ نییە چەند ئەگریەم و چیم لێدێت چونکە ئەوان هەر لە مناڵیەوە شارەزام نین و تەنها مانگی جارێک ئەمبینین ئەویش بە دیاری ئەیانخەڵەتاندم موبەکەم لەریەوە سەیرم لەلایەن(Bad~bunny🐰🌷✨) نامە نێردرا بوو بێ گوێدانە ئەوەی لێم توڕە ئەبێت یان هەر شتێ موبەکەم خستە کیرفانم ئیهمالیم کرد

جونها و ئارە بەیەکەوە کۆتا باوەشیان لێدام و ماڵئاوایان کرد بی گوێدانە داواکانی دایکم باوکم بۆ ئەوەی لەلایان بمێنمەوە ڕۆیشتم و ئەوانیش چیتر خۆیان بە منە سەرقاڵ نەکرد ڕۆیشتن دانیشتبووم لەسەر لمە ئاوریشمەکەی کەنار دەریاکە کە چەند خولەکێک لە فڕۆکەخانەکە دوورە بە پیادە ئۆتۆمبێلم پێ نەبوو چونکە تاقەتم نەبوو بە کاری بخەم لەگەڵ دایکم و باوکم هاتم بۆ فڕۆکەخانە، لە پڕ جونگکووکم بیر کەوتەوە و سەیری نامەکەیم کرد

Bad~bunny🐰🌷✨:
جیانەکەی خۆم بیرم کردووی🥺

دڵم بە خێرای لی ئەیا هەر که نامەکەم خوێندەوە قوربانی وجودت بم کوڕەکە تۆم نەبای چیم کردبایە

Me:
من زیاتر وەڵا

Bad~bunny🐰🌷✨:
لە کوێی گیان جونگکووک؟

پەپولەکانی سکم جوڵان چونکە ئەمزانی دوای ووتنی شوێنەکەم چی ڕوو ئەیات

Me:
لە کەنار دەریاکەی نزیک فڕۆکەخانە

گەزەیەکم لە لێومدا و بە جۆشەوە نووسیم

Bad~bunny🐰🌷✨:
سی خولەکی تر لەوێم

یەسسسس کەسوکارەکەم ئەبینم

Me:
باشە بە قوربانت بم

Bad~bunny🐰🌷✨:
خوانەکا قەزاو کەوێ لە گیان

پەپولەکانم دەستیان کردە جوڵەو موبەکەم لەناو بەرکم هاوێشت لە دەریاکەم ئەڕوانی بە هێمنی نزیکەی 25 خولەک تێپەڕیووە بەسەر قسەکردنم لەگەڵ جونگکووک

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now