ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~36~

578 58 401
                                    

Suzy pov

تای:سەیرکە سوزی من من باشم

:ت.تای ت.ت..تۆ...

لەبەر زۆری هەنیسکەکانم قسەم بۆ نەئەکرا باوەشی کرد پێما من چەند گەمژەم چەند خۆپەرستم وابیرم ئەکردەوە تای منی ناوێت و جێم هێشت لە کاتێکا لە هەموو ساتێک زیاتر پێویستی پێم بوو

تای:جوانکۆڵەکەم تەواو بەڵێن بێت چاک ببمەوە

:واتا تۆ چاک ئەبیەوە؟

ووتم و سەرم لەناو سینگی دەرهێنا سەیری چاوەکانیم ئەکرد

تای:من بۆ ئەو فریشتەیەی بەرامبەرم ئەمرم چ جای ئەوەی بۆی بژیم ئەوەیان ئاسانتریشە

ماچێکی لەسەر نێوچەوانم جێهێشت

:لەبەر ئەوە بوو نەتدەویست خەفەت بخۆم بۆیە دوور کەوتیتەوە؟

باوەشەکەی جیاکردەوە و دەستەکانی گرتم و منی لەسەر بێدەکە دانیشاند خۆشی لەسەر ئەژنۆکانی لەبەرامبەرم دانیشت چاوە قاوەیەکانی تاکە شت بوون کە سەرنجم لەسەریان بوو چاوەڕێ بووم شتێک بڵێت

تای:سەیرکە ئازیزەکەم نەمدەویست ئەوانە بزانی چونکە نەمدەویست پەیوەستی من ببیت تاوەکو لە تەندروستیم دڵنیا نەبمەوە نەمدەویست ئەگەر بمرم یان شتێکم لێبێت خەفەت بخۆیت دەمویست لە پێش چاوەکانت کەسێکی خراپ........

دەستم لەسەر دەمی دانا بۆ ئەوەی چیتر ئەوە ڕوون نەکاتەوە چونکە ئازارم ئەیات تونوو لەباوەشم گرت و دەستم بە قژە لولەکەیدا ئەهێنا نزیکی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر وا ماینەوە هەناسەکانی بەر پێستی سینگم ئەکەوتن ئەوم لە باوەشم جیاکردەوە و دەستەکانم لەسەر ڕووخسارە بێ خەوشەکە دانابوو بێ وویستی خۆم لێوەکانم خستە سەر لێوی ماچێکی نەرم و سۆز بەخش کاتێ کۆتایمان بە ماچەکە هێنا نێوچاوانمان بەیەکەوە لکاند و بێ وویستی خۆمان سینگمان بەرز و نزم دەبویەوە
End pov
.....

«after one week»
«دوای هەفتەیەک»

Dai-eun pov

بەتەواوی هەفتەیەک تێپەڕیوە تاکە شت کە بەبیرم دا بێت ئەوەیە کە جونگکووک چۆن لەو کوڕەی ئەدا  دڵم توند بوو بە ڕادەی دۆزەخ کاتێک ڕووداوەکانی سێ ڕۆژ پێش ئێستام هاتەوە بیر دەستەکانم دەلەرزین هەموو کاتێک ئەوە دێتەوە پێش چاوم

Flash back

نزیکەی سێ ڕۆژ لە گەشتەکەمان تێپەڕیووە من و جونگکووک لە پیاسەین ئێستا بەجدی زۆر بیری پیاسەم کردووە لەگەڵ ئەوا قۆڵە ماسولکەدارەکانیم گرتبوو جونگکووک هەمیشە منی دەخستە پێکەنین چووینە فرۆشگایەکی فرۆشتنی  خواردن دانیشتین و داوای دوو قاپ ڕامیۆنمان کرد

جونگکووک:ڕاستگۆ بم لەگەڵتا باشترین شت لە ژیانما ئەوە بوو لەگەڵ تۆیا بم کاتێ یەکەمین جار ڕێکەوتمان کرد ئەو کاتەی لە شۆکیا ئۆتۆمبێلەکەم سوڕا ئەو کاتەی دڵم کەوتەوە کار دەبێت بڵێم ڕۆژێکی تەواو سەرسوڕهێنەر بوو

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now