Dai eun pov
خۆم شۆرد و ئەوجلانەم کردە بەرم کە لەگەڵ جونگکووک هەڵمبژارد پێکهاتبوو لە تیشێرتێکی سپی و شۆرتێکی ڕەشی جینس کە ڕەسمی پشیلەیەکی کج لەسەر تیشێرتەکەم بوو جونگکووکیش تیشێرتێکی ڕەش و شۆرتێکی تا سەر ئەژنۆی سپی بوو کە تیشێرتەکەی ڕەسمی پشیلەیەکی کوڕی لەسەر بوو قژم ویشک کردەوە و خاوم کردەوە کەمێک مەیکئەپم کرد و دوای هەموو شتەکان بۆنەکەم لە خۆم دا و کالە سپیە فلاتەکانم لە پێ کرد و کەمێک لە بەشی پێشەوەی تێشێرتەکەم خستە ناو شۆرتەکەمەوە بینیم جونگکووک سێ جار تێلی کردووە تێلم بۆی کردەوە و یەکسەر هەڵیگرت
جونگکووک:گیانم کچەکان هەمووی هاتوون تۆ لە کوێی؟
:لە دڵی تۆیام
ووتم و پێکەنیم
جونگکووک:ئەوە دەزانم دڵی جونگکووک بەس بۆ تۆ لێئەیا بەس بێمە لای ژوورەکەت لەوێ ئەبیت
:ئهم دڵەکەم وەرە
جونگکووک:باشە دوو دەقەی تر لەوێ ئەبم
:باشە کەسوکارم
جونگکووک:مواھ
:موھ
دامخستەوە لەسەر بێدەکە دانیشتم و بیرم لەو خۆشبەختەیەی ئێستام ئەکردەوە تا گوێم لە تەقەی دەرگاکە بوو خێرا چووم و کردمەوە دڵبەرەکەم بوو بە شێوەیەک جوان بوو نەمەتوانی وەسفی بکەم قژە درێژەکەی کە کەمێکی لە دواوە کۆکردبۆوە و هەنێکیشی بەردابوویەوە و ئەو لوولیەی قژی و ئەو چاوە جوانانەی کە سەیری منی ئەکرد پێی شاهەنەیت تۆ جیۆن جونگکووک
جونگکووک:باشە تۆ بۆ ئەوەنە جوانی؟
ووتی و منی بۆ خۆی کێش کرد و دەستەکانی لەدەوری کەمەرم ئاڵاند بوو
:بە خۆشەویستەکەم ئەچم
ووتم و لەسەر نوکی پێم وەستام و ماچێکی گۆنایم کرد هەر سەیری ئەکردم نزیکەی پێنج خولەک دڵم هەر جارەوە لە جارەکەی تر زیاتر خێرا لێی ئەدا
:جونگکووک درەنگ ئەکەوین کاتژمیر 5:45 خولەکە
لێوی نا بە لێومەوە و منی بردە ژوورەوە و بەدیوارەکەوە نوساندمی لێوی جیاکردەوە و من تووشی هەناسە بڕکێ بوبووم
جونگکووک:دە با نەڕۆین بەیب ئەمەنە خۆو جوان کردووە تووشی سەت هەزار شەڕە بم
:ئێ دە جونگکووک
ووتم خۆم فەقیر کرد
جونگکووک:گیان جونگکووک؟
:با بڕۆین
ووتم ماچێکی لێویم کرد و زوو لێی دوورکەوتمەوە
جونگکووک:بە مەرجێک؟
:گیان گیان؟
جونگکووک:ئمممم هیچ لێگەڕێ با بڕۆین
:دە جونگکووک بیڵێ با دڵم نەتەقێت