ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~40~

457 64 279
                                    

Sara pov

لەدەستم یا مناڵە بچوکەکەم لەدەست دا بەهۆی خوێڕیەکەوە لەدەستم یا پەپولە بێ تاوانەکەمم لەدەست یا گیانی دایە ڕۆشت ڕۆشت وەک پەروانەیەک هەموو ئەو ڕووداوانە لە مێشکما ئەسوڕێنەوە کە ئەو ڕۆژە ڕوویاندا

Flashback

:سام سوێند دەخۆم درۆ نییە ئەو مناڵە لە تۆیە سام

ووتم کاتێ قۆڵیم گرت و  بۆ ئەوەی بوەستێت

سام:درۆ مەکە ئەزانم دەتەوێت بەزۆر بەسەر منیدا بهێنی خوا ئەزانێت لەگەڵ چەن کەسی ترا بوویت

:سام ئەو قسانەت ئازارم ئەدات

سام:ئەرێ دە واز بێنە

ووتی و پاڵی بە منەوە نا بۆ سەر شەقامەکە تەنها شتێک کە بیرم مابێت لەو کاتەیا ڕێک هەستم بە بەرکەوتنێکی گەورە کرد کە زۆر بەخراپی هەڵیدام بۆ ئەو بەری شەقامەکە

End flashback

دایکم کەلوپەلەکانمی کۆدەکردەوە دوای ئەوەی کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە نەخۆشخانە بووم لەسەر کورسی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان دایاننام چونکە بە خراپی زەبرم پێ کەوتوە ماوەیەک ناتوانم بڕۆم دڵم برینێکی گەورەی تێدایە هەمووان هەموو شتێک دەکەن تاوەکو کۆرپەلە بچوکەکەم بیر بەرنەوە بەڵام هیچ شتێک ناتوانێ وام لێبکات بۆ ساتێکیش ئەوم بیر بچێتەوە و ئەو ڕاستیەی باوکی خۆی ئەوی کوشت من ئەو خوێڕیە بە گرتن ئەدەم سوێند بەخوا ناهێڵم خۆشی لە ژیانی ببینێت من ڕۆڵەکەمم لەدەستدا کۆرپە بچکۆلەکەم سەدان هیوا لەگەڵ ئەو ئەهاتنە دونیاوە بەڵام نەما

End pov

.....

Dai eun pov

دەرونە شێواوەکەم هێشتا نەهاتۆتەوە سەر خۆی دڵە وێرانەکەم هەر بەڕاستی من بۆچی دەبێت دایمەن بڕووخێم لەناو باوەشی جونگکووکدام ئەو باوەشەی کە هەموو شتێکی تێدا لەبیر دەکەم بەڵام ئەمجارە ناتوانم ئازارە توندەکەی دڵم لەبیربکەم خۆڵی سەر قبرەکەم هەڵگرت و لەتاو ئازاری دڵم ئەمیا بە سەرما بۆچی ئاخر بۆچی بۆۆۆۆ دەبێ لەدەستت بدەم بۆۆۆۆۆ جونگکووک توند لە باوەشی کردم و نەیهێشت چیتر ئەوە بکەم

:جونگکووک بۆچی ڕۆیشت بۆ بۆ؟

:ئاااااا جونگکووک داپیرەم ڕۆشت ڕۆشتتت

ووتم لەتاو ئازاری دڵم هاوارم دەکرد دایکم و باوکمیش لە من خراپتر بوون و کاکە کانگها بە دڵێکی پڕ لە ئازارەوە بەرگەی دەگرت و لەبەر من نەدەگریا

.....

چاوەکانم کردەوە لەتاو ئازاری دڵم هەناسەم بۆ نەئەدرا فرمێسکێک بەچاوما هاتە خوارەوە لەتاو نەهاتنی هەناسەم نەمەتوانی تەنانەت قسەش بکەم جونگکووک کە بە دانیشتنەوە لە تەنیشت بێدەکە خەوتبوو ڕامئەوەشاند تاوەکو هەڵسێت

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now