ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~30~

583 76 612
                                    

سوزی:دائیون دەستبەندەکەم لێ کەوتوە لێرانە ئێستا یەمەوە ئەچم ئەیدۆزمەوە

:سوزی مەڕۆ سوزی

سوزی:ئێستا دێمەوە

منی جێهێشت بەتەواوی تاریک بوو تەنها گوێم لەدەنگی ئاو و گورگ و ئاژەڵەکان بوو دڵم تەپە تەپی دەرکرد هێندە ترساو بووم لەنەکاو گوێم لە دەنگێ بوو دەنگیی گورک لە نزیکمەوە پڕ بە قۆڕگم قیژاندم

:ئاااااااا سوزییییییی

هەوڵی خۆ هێمن کردنەوەم ئەیا چاوەکانم داخست هەناسەم توند بوو پاش چەند خولەکێک چاوەکانم کردەوە ڕووناکیەک تەواوی ئەوێی گرتبۆوە سەیری ئاسمانم کرد کۆمەڵێک لە درۆن کە ڕووناکیان پێوەبوو لە ئاسمان بوون پێکەوە شتێکیان لە ئاسمان نەخشاندبوو ily dai eun کەسێک دەیهەوێت خۆشەویستیم بۆ دەربڕێت سەرم نزم کردەوە درەختەکانی ئەوێ بە لیدی ڕەنگاوڕەنگ ڕازێندرانەوە لەنەکاو هەمووان دەرکەوتن هەموو قوتابیەکان و لە پێشمەوە جونگکووک دەرکەوت ئێمە ئێستا لە نزیک تاڤگەکەین و جەوێکی تەواو جیاوازی هەیە بەڵام ئەوەی زیاەر لە تاڤگەکە سەرنجی ڕاکێشام جونگکووک بوو کە لەسەر چۆکێکی دانیشت و لە گیرفانی چاکەتەکە قوتویەکی بچکۆلانەی سوری دەرهێنا و بە چاوەکانی ئاماژەی بۆ کردم سەیری سەرەوە بکەم وام کرد و درۆنەکانم بینی کە شتێکی تریان نوسی بوو ?will U marry me سەیری خوارەوەم کرد جونگکووک لەگەڵ مستیلەیەکی ئەڵماس لە پێشمەوە وەستابوو

جونگکووک:پێشتر هەلی ئەوەم نەبوو پرست پێ بکەم بۆ ئەوەی ببیتە هاوسەرم بێیتە ماڵە گەرمەکەمان ببیتە دایکی مناڵەکانم ببیتە ئافرەتی ژیانم ببیتە ئەو ئافرەتەی کە هاتمەوە لە ئیش بە لە باوەشکردن و ماچێک هەرچی ماندوی هەیە لە بیرم بەریتەوە ببیتە ئەو ئافرەتەی تێلم بۆ بکەیت و داوای تەماتە پیاز و شیر و دایبی بکەیت ببیتە ئەو ئافرەتەی لە کۆتاییەکانی تەمەنم چایەکی گەرمم بۆ ئامادە بکەیت و پێکەوە بیخۆینەوە ببیتە ئەو ئافرەتەی  شەوان کۆتا کەس بتبینم و بەیانیان یەکەم کەس بتبینم ببیتە ئەو ئافرەتەی تەواوی ژیانم لەگەڵم بیت دەبیتە هی من کیم دائیون؟

فرمێسک لە چاوما کۆبویەوە دڵم بە پەله لێی ئەدا لەبەرامبەر ڕستە جوانەکانیا مابوومەوە کە گوڵی ڕواند لە دڵما دڵم گەشایەوە هەمووان بە یەک دەنگ لە دەورمەوە ئەیان ووت بڵێ بەڵێ

:مەگەر دەکرێ بە تۆ بوترێ نەخێر بێگومان بەڵێێێێێێێێێێێێێ

به هاوارەوە ووتم بەڵێ یاریە ئاگرینەکان تەقین دوای ئەوە گووتم و پێش ئەوەی جونگکووک مستیلەکە بکاتە پەنجەم باوەشم پێیدا کرد ئەویش باوەشی پێدا کردمەوە شێتە ئەو هەموو ماوەیە خەریکی ئەمە بووە بۆیە  خاتوون جیۆن ئەیووت بەلای ماڵەوە نایەتەوە قوربانت بم جونگکووکی من لێی جیابوومەوە و جونگکووک مستیلەکە کردە پەنجەم دووبارە باوەشم کردەوە پیایا چاوەکانم فرمێسکیان لێ هاتە خوارەوە

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now