Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟ~10~

833 77 3
                                    

نزیکەی یەک هەفتەیە باوکمیان دەرکردووە لە نەخۆشخانە و من بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەلای بووم دواتر هاتمەوە ماڵەکەم بەتەواوی بێ هێزم هەست دەکەم کە من چ هەڵەیەکی گەورەم کردووە کە جونگکووکم پەسەند نەکرد هەر بەڕاستی هیوا دەخوازم ئەو بێتەوە تاوەکو هەستەکانمی بۆ ڕوون بکەمەوە پێی بڵێم چەند بە سەختی تێمپەڕاند بێ تۆی هەڵسام لەسەر جێگاکەم بەیانیەکی جوانە بەڵام ئەگەر بێ جونگکووک بێت ئەمڕۆش دەبێتە ڕۆژێکی تەماوی ڕۆشتم خۆم شۆرد و جلی قوتابخانەم کردە بەرم و قژم ویشک کردەوە و کۆتەکەم هەڵگرت و چوومە خوارەوە

:بەیانی باش

جونها و ئارە:بەیانی باش

چووم دانیشتم تێناگەم من هەموو بەیانیەک زوو هەڵەستم بۆچی هەمیشە دوای ئەوان دەبێ لەسەر سفرە بم

ئارە:پێتان چۆنە کۆتای هەفتە گەشتێک بکەین؟

جونها:زۆر خۆشەبێت

:ئم دەبێ بیر بکەمەوە

جونها:ئەچێت بۆ جەنگ بیرەکاتەوە

:گوێ بگرە جونها خۆم جەوم نییە وامەکە ڕەقەمی پێڵاوەکەم تاتۆ بکەم بە ڕووخسارە قۆزەکەتەوە

ئارە:جونها ڕاستەکات دائیون ئەمە بیرکردنەوەی بۆ چییە یان مەیە یان وەره

:باشە سەر مەخەنە سەرم من ئەڕۆم

.....

لەسەر ڕووباری هان ئەڕۆشتم و پیاسەم ئەکرد  سەیری کاتژمێرم کرد نیو کاتژمێر ماوە بۆ ئەوەی دەوام دەست پێ بکات چومە ناو ئۆتۆمبێلەکەم و بەکارم خست و دەستم کرد بە شۆفێری کردن

.....

دابەزیم هێشتا دەوام دەستی پێ نەکردووە واتە چەند قوتابیەکی لێیە ڕۆشتمە ژوورەوە و جانتاکەم دانا هاتمە باخچەی قوتابخانەکە کە بەرامبەر بەو شوێنە بوو کە ئۆتۆمبێلی لێ پارک ئەکرا دانیشتم لەسەر کورسیە دارینەکە و تەواوی کاتەکە سەرنجم ڕۆشتبوو تاوەکی گوێم لە دەنگە دەنگێکی زۆر بوو سەیری لای ئۆتۆمبێلەکانم کرد و قوتابیەکی زۆر کۆبوبونەوە گوێم پێ نەیا هەڵسام بۆ ئەوەی بچمە ژوورەوە بەڵام سڕ بووم لە شوێنی خۆم کە ئەم دیمەنەم بینی خۆزگەم ئەخواست لەسەر هان ڕیڤەر خۆم فڕێبایە ئەو دیمەنەی کە بینیم جونگکووک دەستی لە دەستی کچێکا بوو  هەردووکیان ئاڵقەی مارە بڕینیان لە پەنجە بوو و ئەو کچە کچێکی زۆر ناسک و کچانە بوو تەواوی جلەکانی و قژە زەردەکەی و پێستە سپیەکەی بێگومان تا ئەو هەبێت کێ منی ئەوێت؟

جونگکووک:دەی گیانەکەم ساسلینا با بڕۆین

وەکو کابوسێک بوو بۆم دەستەکانیان لەناو دەستی یەک ئاخر ئێمە زۆر گونجاو بووین ڕامکرد ئەوەنەی توانیم ڕامکرد ڕۆیشتمە دەرەوەی قوتابخانە چوومه شوێنێک بتوانم هەموو شتێک لە دڵم دەربکەم نەمزانی لە کوێم تەنیا ئەمزانی کۆڵانێکی بچوک کەسی تێدا نەئەژیا بە هەموو دەنگمەوە هاوارم کرد

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now