ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~Eᑎᗪ~

936 68 29
                                    

Da-eun pov

چاوەکانم کردنەوە کاتێک هەمووان لەلام بوون دەنگی ئامێرانی نەخۆشخانەکە تەواوی گوێیان پڕ کردبووم لەناو ئەو هەموو مرۆڤەیا چاوم چووە سەر ئەو ئەو پیاوەی داگیری کردووم وەک مناڵێک دڵی پڕ بو بو کە ئەیبینی من لەسەر ئەو قەڵەوێرەیەم

دایکم:کچم ئێمەت زۆر ترساند ئێستا باشتریت؟

سەرم بە بەڵێ جوڵاند سەرنجم لەسەر هیچیان نەبوو تەنها چاوە پڕ لە فرمێسکەکانی ئەو نەبێت کە لە دوورەوە لێی ئەڕوانیم باوەشیم ئەویست هەموو جەستەم داوای ئەوی ئەکرد دڵم مێشکم هەموو شتێک

:چەنێکە لێرەم؟

ووتم دوای ئەوەی ئۆکسجینەکەم لەسەر دەمم لابرد

باوکم:دوو هەفتە ئەبێت چاو جوانەکەم

:دوو هەفتەەەە!!!!

بە شۆکی ووتم و هەوڵمدا دانیشم و دایکم یارمەتی دام

کانگها:جونگکووک نەبوایە ئەوە حاڵت زۆر خراپتر ئەبوو

باشە تۆ چ جۆرە مرۆڤێکی لە هەموو کاتە سەختەکانم لەگەڵمی دەمویست توند باوەش بکەم پێیدا

باوکم:گیانی باوە ئەو خوێڕیەمان دەستگیر کرد  لەلایەن دانیاڵەوە نێردرا بوو چیتر مەترسی نابێت بۆت ئەوەمان چارە کرد و ئەمڕۆ حوکمی لەسێدارەدان بۆ ئەو دانیاڵە دەرچوو جونگکووک هەموو شتێکی لەسەری ئاشکرا کرد

بەچاوە پڕ فرمێسکەکانم سەیریم کرد

:سوپاس جونگکووک

ووتم و فرمێسک لەچاوم هاتە خوارەوە

سوزی:باوکە دایکە با ئێمە ئەوان بە تەنیا جێبێڵین

سوزی لەگەڵ دایکم و باوکمی وەک دایک و باوکی خۆشەوێت بۆیە پێییان دەڵێت دایکە و باوکە

تایهیۆنگ:سوزی ڕاست ئەکات دەی با ئێمە بڕۆین

باوکم:جوانکیلەکەم پێویستت بە هەر شتێک بوو ئاگادارم کەرەوە من لە دەرەوە ئەبم

سەرم بە بەڵێ جوڵاند ئەوان چوونە دەرەوە تەنها کەس مایەوە لە ژوورەکەدا جونگکووک بوو باوەشم کردەوە بۆی بەخێرای هاتوو و لەباوەشی گرتم و دەستی کرد بە گریان بەجۆرێک هەنیسکەکانی تەواو ژورەکەیان گرتبۆوە منیش حاڵم لە ئەو خراپتر بوو

:خۆشمەوێیت زۆرم خۆشەوێیت

جونگکووک:تۆ ماستەر و دکتۆرات هەیە لەوەی نیگەرانم بکەیت ئەم دوو هەفتەیەم بە دوو سەدە تێپەڕی

پێکەنیم و و ماچێکی ڕوومەتیم کرد ئەوم لە باوەشم جیا کردەوە و بە دەستەکانم ڕووخساریم گرتبوو و نێوچاوانم لکاند بە نێوچاوانیەوە

:من ووتم کەس ناتوانێ لێکمان بکات کەس بوێری ئەوەشی نییە جگە لە خودا کەس ناتوانێت تۆم لێبەرێت

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now