ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~19~

669 77 45
                                    

Jungkook's pov

:باشە بۆ تێناگات کە خەمی ئەومە ئاخر کێ هێندەی من خۆشیئەوێت ئاخر کێ هێندەی من بۆی بەپەرۆشە

ووتم کاتێ ئۆتۆمبێلەکەم وەستاندبوو لەلایەکی شەقامەکە تێلم لەگەڵ جین ئەکرد

جین:گوێ بگرە جونگکووک تۆ زۆر هەڵەیت یەکەم جار چونکە گومانت لەو برایت کرد کە لە 5 ساڵیەوە بەیەکەوەن دووەمیان ئەو کچەت لەو کاتە تەنهایەدا تەنهاتر کرد کە تەنیا تۆی هەبوو و ئەو کچە هیچ تاوانێکی نییە

:جین من تەنیا بەڕادەی دۆزەخ غیرەی لێ ئەکەم غیرە لەو بایەش ئەکەم بە تەنیشتیا تێ ئەپەڕێت کاتێ جونها لێرە بوو غیرەم بەرمبەر ئەویش هەبوو هێندە غیرەم لێئەکرد دڵم ئەسوتا کە ئەمبینی ئەچێتە ماڵێکەوە کە نامەحرەمی ئەوی لێیە

جین:ئاخر ئەو غیرەیەیە ژیانت وێرانەکات و نە ئەو نە تۆش ئەحەسێیەوە

:جین من ئەمرم کە ئەبینم کەسێک لەدەوری ئەسوڕێتەوە ئەمرم

جین:دە هەر وابکە با ئاواتان لێبێت

:بەلامەوە گرینگ نییە سبەی ئاشتی ئەکەمەوە

جین:ئافەرم ئەوە قسەی پیاوە زە قسەی منبێ ئەمڕۆش ئاشتی بکەوە

‌:نا با سبەی بێت

:بەدڵی خۆت

.....

هەڵسام لە خەو لەناو ئۆتۆمبێلەکەم شێواو بووم بۆنی کحول هەموو ئۆتۆمبێلەکەمی گرتبۆوە شوشە کحولەکانم کەوتبوون لەناو ئۆتۆمبێلەکەم تاقەتی هیچم نەبوو ئەمویست بخەوژەوە لەبەر ژانەسەرەکەم بەڵام دائیونم بیر هاتەوە ئەبێ ئەمڕۆ ئاشتی بکەمەوە دوگمەی کارپێکردنی ئۆتۆمبێلەکەم داگرت و پێم نا بە بەنزینا

.....

بۆنەکەمم دا لە خۆم ئەو بۆنەی کە ئەو هەمیشە حەزی لێیە زەردەخەنە لووت بەرزەیەکەم کرد جانتا یەک شانەکەم هەڵگرت و چوومە خوارەوە

.....

جیمین:هەر بەڕاستی ئەی ووت مامۆستا ئەمن واز دینم

باسی مامۆستا بەرازە تەقیووەکەمان ئەکرد لەکاتێکا لە چاوەڕوانی خواردنەوەکان بووین لە کافێی قوتابخانە لە بەیانیەوە بۆ دائیون ئەگەڕێم نایبینمەوە دڵم وەخته بتەقێت

جین:بەجدی ئەو مامۆستایه نیوە مردوو بو بو ئەو ڕۆژە هههههههه

شوگا:ئەی ئەمرم بە خوا ههههههه

نامجون:شتێک بدە جونگکووک حاڵت لە باش ناچێت؟

جیمین:جونگکووک ئەتوانین قسە بکەین؟

:ئهم

ووتم بەدوای کەوتم بۆ دەرەوە لە باخچەکە دانیشتم لە تەنیشت جیمین و سەیری قاچەکانم دەکرد لەکاتێکا ئانیشکم لەسەر ئەژنۆم بوو دەستەکانم لەناو یەکتری بوون جیمین دەستی خستە سەر شانم

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now