ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~23~

574 68 206
                                    

جونگکووک:دائیون؟

:جیان؟

جونگکووک:ئێ دەمەوێ شتێک بڵێم

:بڵێ گیانم؟

جونگکووک:ئێ ئەوەیە ئێ دایکم باسی هەموو شتێکی بۆت کرد

ووتی و سەری ئەخوراند

:ئهم بەڵێ

جونگکووک:ئێ باشە

:جونگکووک ئەتهەوێ شتێکی تر بڵێیت؟

ووتم چونکە هەستم کرد ئەوەی نەدرکاند کە بەتەمای درکاندنی بوو

جونگکووک:لە ڕاستیا من ئێ

:ئێ دە جونگکووک بڵێ دڵم تەقی

جونگکووک:ئامۆزا کچەکەم لە فەڕەنسا هاتۆتەوە ئێ ئیتر من ئیتر ئەبێت لەگەڵ باوکم ئەوان بژیم واتە کەمتر لەگەڵ کوڕەکان لە ماڵێکا ئەبین ئەوانیش هەر وان ئیتر ئەو کچەش لێرە لە ماڵی ئێمە ئەبێت و من دەبێ هەموو ڕۆژێک بیهێنم بۆ قوتابخانە

لەناخمدا بڵێسەی ئاگر هەڵدەستا بەڵام خۆمم زۆر نۆڕماڵ نیشاندا

:جا ئەوە کەی کێشەیە گیانەکەم ئامۆزا وەک خوشک وایە

جونگکووک:ڕێک ئەمویست وابڵێم

:کێشەیەکم نابێت

نامەوێ تەداخولی ژیانی بکەم ژیانی لێ بچوک بکەمەوە و خۆم بخەمە هەموو بابەتێکیەوە  بۆیە سەڕەڕای ئەو ئاگرەی ناخم بە زەردەخەنە وەڵامم ئەدایەوە

:ئێھ نەڕۆینەوە ئیتر

جونگکووک:بێگومان ئەمڕۆ قوتابخانەش دەست پێئەکات ئەبێت کاتژمێر هەشت لەوێ بین ئێستا کاتژمێر شەشە

ووتی کاتێ لە کاتژمێرەکەی ئەڕوانی

:ئممم

هەڵساین و من خۆی لێ کشاندەوە هەستم بە ئاسودەی ئەکرد

هەڵسام و لەگەڵ جونگکووک چووینە دەرەوە لە هۆتێلەکە چاوەکانم خەویان لێ ئەباری چوومە ناو ئۆتۆمبێلەکە و بێ کات بە فیڕۆدان خەوتم

End pov

.....

Jungkook pov

گەیشتمە بەردەم دەرگای ماڵی خەزوورم و وویستم یار بەخەبەر بێنم بەڵام بە جۆرێک خەوتبوو  دڵم نەئەهات نە دەستی لێ بدەم نە بانگی بکەم ماچێکی نێچەوانیم کرد و بەخەبەرهات

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now