ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~43~

349 52 40
                                    

Da eun pov

:تۆ دەزانیت بە چ زەحمەتێک گەیشتوومەتە ئێرە نا بیگومان تۆ نەبوویت شەونخونیت کردووە و دانیشتویت بەدیار کۆمەڵێک فایلەوە و بەیانی بە چاوێکی ئاوساوەوە خەریکی ئەوە بیت کە کەسێک ڕازی بکەیت تاوەکو ڕێکەوتنت لەگەڵ بکات بێگومان تۆ نەبوویت و تۆ ئەوە نازانیت

خەریکە شێت ئەبم لە توڕەییا ئاخر چۆن ئەبێت من دوو مانگە خەریکی شتێکم و ئەوانیش بەنەفرەت بن

نۆوا:دائیون تکایە هێمن بەرەوە هەموو کارمەندەکان چاویان لەسەرتە

کارمەندەکە:بمبورە بەڵێندەدەم باشترینت بۆ بکەم

:گەر تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە ئەو فایلانە نەگەڕێنیتەوە ئەوە لێرە دەرت ئەکەم

کارمەندەکە:نا تکایە ئەوەم لەگەڵ مەکە ناتوانم ئیشێکی تر بدۆزمەوە

بێ ئەوەی گوێ بە قسەکانی بدەم جێمهێشت

نۆوا:دوای نیوەڕۆ کۆبونەوەت هەیە لەگەڵ سەرۆکی زنجیرە هۆتێلەکانی Alexandra و ئێوارە خوانێکیشت هەیە لەگەڵ بەڕێز ئاندرێو

:ئم باشە دەتوانیت ئایس ئەمریکانۆیەکم بۆ بێنی

نۆوا:بەسەرچاو

ووتی و زەردەخەنەیەکی کرد هاوڕێ تایبەتەکەم و سکرتێرە نایابەکەم نۆوا باشترینی من ئەو هەمیشە هەموو شتەکان دەربارەی من ئەزانێت و لەسایەی ئەوەوە ئێستا من هێندە باشم لە کارکردندا

.....

نۆوا:ئەوەش ئەمریکانۆکەت

ووتی و لەسەر مێزەکەی دانا

:نۆوا دەتوانیت ئەمشەو خشتەی کارەکانی هەفتەی داهاتووم بۆ بنێری بە ئیمێڵێک و هەروەها فایلەکانیشم بۆ بنێرە کە دوێنێ پێم دایت

نۆوا:باشە هیچ شتێکی ترت پێویست

:ئا بەڵێ دەتوانیت لەگەڵم بێیت بۆ ئێوارە خوانەکە ووتم بە تەنیا دەچم بەڵام کەمێک بێزار دەبم گەر تەنیا بچم

نۆوا:باشە سویتی من دەڕۆم

زەردەخەنەیەکی شیرینی بۆ کردم

:باشە

ئەو ڕۆشت قومێکم لەو ئەمریکانۆیەی سەر مێزەکەم خواردەوە و دەستم کردەوە بە کارکردن

End pov
.....

Kang-ha pov

:ئایش بچکۆلەکەم هەفتەی داهاتوو دەگەڕێمەوە پێویست ناکات پەرۆشیت بمێنێ چیتر

ووتیم کاتێک لەگەڵ ئێلیا قسەم ئەکرد بە پەیوەندی ڤیدیۆیی

ئێلیا:دڵنیابم؟ چونکە مانگێ پێش ئێستاش وات ووت

ئەو هێشتا مانگێک پێش ئێستای بیرماوە کاتێک پێویستبوو لەلای دائیون بمێنمەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکەی بۆیە لە پاریس مامەوە

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now