ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~32~

528 76 511
                                    

Dai eun pov

:ئەرێ قۆڵم بەردە چیت دەوێت؟

ووتم هەوڵم دا دەستەکانی لە قۆڵم جیابکەوە ئەو وەستا ڕوانیە چاوەکانم هەستم کرد ئارام بوویەوە هەر کە چاوەکانی بینی دڵم بە پەلە لێی ئەیا

جونگکووک:ئەو نەفرەتیە چیە لەبەرتا؟ ئەو دەستلێدانانەی ئەو بێ ڕەوشتە چی بوو؟

:تۆ کێیت ها تۆ کێیت تاوەکو لێپرسینەوەم لەگەڵ بکەیت؟

جونگکووک:من دەزگیرانتم دەزگیران

:پێشتر وابویت

جونگکووک:واتای چییە ئەم هەڵسوکەوتانە دائیون بۆ وا ئەکەیت یانی بۆ دەبێت دایم ئەوها بین لەسەر ئەو شتە بچوکانە

بەچاوە پڕ فرمێسکەکانی ڕوانیە من هەرگیز بەوانە هەڵناخەڵەتێم ئەوەندە منت ئازار دا هەرگیز لێت خۆشنابم جیۆن جونگکووک

:بەدوام مەکەوە من تاقەتی خۆشەویستی و شتی بێ مانام نییە من تاکە ئاوات کە هەمبێت ئەوەیە ئەو ئازارەی بەیانی بە منتدا بە زیادەوە پێتی بچێژمەوە جیۆن جونگکووک وادیارە نازانی زۆر شت هەیە زمان ئەیکات کە بە لێدان و کوشتن هێندە کاریگەر نابیت هێندەی ئەوەی زمانەکە تۆش واتکرد دەبێت تا کۆتای تەمەنت بێ منی بچێژی هێندە شتێکی ئاسانت نەگوت بەو ئاسانییە واز بهێنم و بێمەوە باوەشت فەرموو ئەوەش ئاڵقەی مارە بڕینەکەمان

ووتمو ئاڵقەکەم دانا لە پەنجەم و گرتمە سینگی و بەربویەوە کەوتە زەویەکە ئەوم جێهێشت دڵی منیش ئازاری هەبوو جونگکووک باوەڕ بکە بەڵام تۆ ناچارت کردم دەبێ بەرگەی بگریت چوومە دەستشۆر و هەوڵی خۆ هێمن کردەوەم ئەیا هەوڵم ئەیا نەگریم دوای ئەوەی بەتەواوی هێمن بوومەوە چوومەوە ناو ئاهەنگەکە چوومە لای کچەکان دانیشتم

سوزی:باشیت؟

:ئمهم

سوزی:ئێستا جوانترین دوانەی ئەمساڵ دیاری دەکرێت دەڵێن دوانە نییە دوای ئەم ئاهەنگە نەبوبێت بە خۆشەویست

ووتی و کەسێک هاتە سەر ستەیجەکە و دەستی کرد بە قسەکردن بە پێشکەشکار ئەچوو

پێشکەشکار:سڵاوتان لێبێت هەمووتان بەخێرابێن ئەمساڵیش جوانترین دوانەی ساڵ دیاری ئەکەین وەک هەموو ساڵێک قوتابخانەی جیۆنی ئامادەی جوانترین دوانەکان خەڵات دەکات دەمانەوێت هەر دوانەیەک کە لێرەیە بچێتە لای یەکەوە ئەگەر هاوڕێشن چونکە ئێمە دەمانەوێت لیژنەی هەڵسەنگاندن  بڕیار بدات لەسەر ئەوە

تای هاتە تەنیشت سوزیەوە

تای:جوانکۆڵە با من تەواوکەرت بم ئەمشەو

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now