ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~46~

427 63 26
                                    

جونگکووک:هیۆنگ سوێند بەخوا شێت ئەبم وا ئەمرم چۆن ئەبێت ئاخر هەموو شتێکی کردۆتەوە سفر لەلای خۆی ئەو هەموو خۆشەویستیەمان بۆ کوێ چوو؟ هیۆنگ تێناگەم

ووتی کاتێ لە ماڵەکەی تایهیۆنگ بوو و فرمێسکەکانی ئەهاتنە خوارەوە بە دەستەکانی ئەیسڕینەوە

تایهیۆنگ:ئەزانم ئازارت زۆر بەڵام بیر لە حاڵی ئەو کچەش بکەرەوە تۆ بێ ڕەزامەندی ئەو لێی جیابوویتەوە تەنانەت واتنەکرد ڕقی لێت بێت دەزانی دەبێت چەند بە ئازار بێت بۆ ئەو کە تۆ لەباوەشت نەگرتووە لەو کاتەیا ئێستا دڵی لە هەموو دونیا شکاوە لەلای بە دڵنیام ئەتوانێ خۆشی بوێیتەوە

:هیۆنگ بیری ئەکەم توخوا

تایهیۆنگ:ئەو ڕۆژانە تێ ئەپەڕن خەمت نەبێت ڕۆژانی خۆش لەدوای ئارامیەکی زۆرەوە دێنە ڕێگاکەت

:پێویستم پێیەتی هیۆنگ

تایهیۆنگ بە ئازارەوە سەیری براکەی ئەکرد کە چۆن خەریک بوو ئەسوتا لەتەواوی ئەو هەشت ساڵە جونگکووکی وا بە شکاوی نەبینیوە لەگەڵ ئەوەی بێ دائیون بوو بەڵام ئەمجارە جیاوازە ئەمجاره دائیون هەمووی کۆتای پێ هێنا دوای ئەوەی هیچ بیانویەکیش نەبوو کە ئەوەش بوو هەزاران شتی لە مێشکی جونگکووک دروست کردبوو ئایە من هەڵەیەکم کردووە، ئایە شتێکی خراپی بەسەرهاتووە، چیتر خۆشیناوێم، یەکێکی تری خۆشەوێت، ئەو بیرکردنەوانە وەک پەروانەیەک بە مێشکی جونگکووکدا دەسوڕانەوە و وایدەکرد بێ هیوا ببێت لەوەی هیچ ڕووبداتەوە جارێکی تر وایلێبکات بێ هیوا ببێت لەوەی کە هەلێکی تری هەبێت لەگەڵ تاکە خۆشەویستی ژیانی ئەو کچەی کە هەموو ژیانی ویستویەتی ئێستا ئەو کچە ئەوی ناوێت

.....

Da eun pov

نۆوا:کچێ شێت ئەبم بەخوااااا

ووتی کاتێ لەسەر قەنەفەکه دانیشت لەبەرامبەر مێزی کارکردنەکەم

:بۆ چی تێدایە؟

نۆوا:ئەتەوێت دیسان بچیەوە سیئۆل

:نۆوا ئەو گەمژەیەی برام نایەوێت بچێت بۆ ئاهەنگەکە بۆیە ناچارم خۆم بچمەوە شورەییی دەبێت گەر نەچم بۆ ئەو ئاهەنگە خۆیی تازە ڕێکەوتنمان واژۆ کردووە

ئەگەر بڵێم ئەوە تەنها بەهانەیەکە تاوەکو بیبینمەوە درۆ نییە چونکە ئەگەر زۆر لە کانگها بکەم هەر ئەچێت بەڵام نازانم بۆ حەزەکەم بیبینمەوە

نۆوا:جەیکەی ئەو کوڕەیە؟

:چی دەبێ شێت بوبیی کام کوڕ؟

ووتم و بە سەرسوڕماوی لێیم ڕوانی تا ئێستا باسی جونگکووکم لەلای نەکردووە

نۆوا:وا قسەمەکە کە بێ ئاگایت باسی ئەو کوڕە دەکەم هەموو شەوێک نامەکەی دەردێنی و دەیخوێنیتەوە و ئەو فلاشەی یادگاریەکانتانت کردووە بە مەدالیا و دایم بە هەموو جانتاکانتیەوە ئەکەیت و ئاڵقەکەت و مستیلەکەت کە ئەو پێی داویت کردوتن بە مەدالیا و لە ملت کردووە

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now