ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~26~

592 81 49
                                    

دەنگی ئەلەرمە ئیزحاجەکە لە بن گوێیەکانمەوە بوو کوژاندمەوە بۆ ئەوەی کاتی زیاتر بە خۆم بدەم سوێند دەخۆم دوو چرکەی پێنەچوو کە ئەو بێزارکەرە هاتە ژوورەوە

کانگها:دائیوننننننننننن هەڵسە یاریمان هەیە کچم گەر بدۆڕێین بە کەم توانا ناو ئەبرێین

هەڵسام لەسەر جێگاکەم ئەو گۆشەیە بچوکەی لەسەر جێگاکەم بوو بۆیم هەڵدا و سەرم خستەوە ژێر بەتانیەکە باوەڕ ئەکەن تا کاتژمێر دوو لەگەڵ جونگکووکا چاتمان کردووە دوێنێ شەو هەردووکمان بۆ خەو کوێر ئەبووین کەچی هیچیشمان نەئەخەوتین

کانگها:ئەو زاوا خوێڕیەمان نەیهێشتووە بخەوی

هاتە سەر سەرم قسەی ئەکرد ناچار بووم هەڵسم و چیتر خۆم نەدزمەوە

کانگها:سێری ئەو ستریکە بکە

ووتی و موبەکەی خستە بەردەمم کەمێک چاوم خوراند ئینجا بە ڕوونی بینیم چایسوو ستریکی ناردبوو لەگەڵ جونگکووک لە هۆڵی یاریەکە بوون سەرم سوڕما سەیری کاتژمێرم کرد خوایە خۆ هێشتا درەنگ نەبووە بۆچی ئەوان لەوێن

کانگها:ئەوان لە سەعات شەشی بەیانیەوە لەوێن

:کاکە درۆم لەگەڵ مەکە جونگکووک ووتی یەم بە دواتا

کانگها:لەبەر دەرگایە ئێستا

خێرا هەڵسام و چوومە دەرەوەی ژوورەکەم خێرا ڕامکردە خوارەوە وویستم بچمە دەرەوە سەیری خۆم کرد لە ئاوێنە هۆڵەکە زۆر شێواو بووم خێرا چوومە دەستشۆر و ڕووخسارم شوشت و قژم ڕێک خست و چوومە دەرەوە بە ئۆتۆمبێلە شازەکەی کە یەم ڕۆژ پێی بوو بۆ مەکتەب لە بن دەرگا ڕاوەستا بوو و پاڵی دابۆوە پێوەی و سەیری موبایلەکەی دەکرد

:جونگکووک؟

سەری بەرزکردەوە و موبەکەی کردە بەرکی ڕامکرد بۆ لای و توند باوەشم بە کەمەریا کرد دوای ئەوەی باوەشی بۆ کردمەوە ئەویش دەستەکانی بە پشتما ئەهێنا

جونگکووک:بۆن خۆشەکەم

ووتی و بۆنی هەڵەمژیم وەک ئەوەی که ئۆکسجین هەڵبمژێت ماچی ملمی ئەکرد.

:بیرم کردبووی

جونگکووک:منیش نازدارەکەم

دەستی بە قژما ئەهێنا و بۆنی ئەکردم لە سەرم لەسەر شانی هەڵگرت و سەیری ئەکردم ئەو باڵا 150 لە بەرامبەر ئەوا ڕێک وەک مناڵێک بووم  جونگکووک سەری هێنابووە خوارەوە بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ چاوەکانم کۆنتاکت ببێت

جونگکووک:لووت بچوکەکەم بەتەمایە بمکوژێ بەو هەموو جوانیەی؟

:لەوانیە

جونگکووک:ئای کچێ من تۆ ئەخۆم بە جدیمە

ووتی و ماچێکی گۆنامی کرد

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now