Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟ~9~

812 83 15
                                    

Dai eun pov

جونگکووک تایهیۆنگم هەر نەبینیەوە کەشتیەکە وردە وردە نزیک ئەبوویەوە لە ماڵەوە واتە ناوشار

.....

بەتەواوی چیاواز بوم لە هەموو بەیانیەکی تر ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی قوتابخانەیە دوای گەشتەکە دەمەوێ زوو جونگکووک ببینم و قسەی لەگەڵ بکەم دەربارەی ئەوەی کە کردم و داوای لێبوردن بکەم بۆیە من بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە تەنیا ڕۆشتم و خۆم شۆفێریم ئەکرد لە کۆتاییا گەیشتم ئۆتۆمبێلەکەم وەستاند لەوێ جونگکووکم بینی وەکو هەموو بەیانیەک ئەگەشایەوە لە جوانیا بەڵام بەتەواوی بێ جەو دیاربوو جەستە پتەو بەهێزەکەی کەمێک لاواز ببوو و پشتی لە من پاڵی دابویەوە بە ئۆتۆمبێلەکەی پێدەچوو بیر بکاتەوە

:سڵاو؟

جونگکووک:سڵاو

بەیبیم لە سڵاوەکەیا بەدی نەکرد کەوایە ئەو زۆر دڵی ڕەنجاوە

:جونگکووک؟

جونگکووک:هم

:بمبورە

جونگکووک:بۆچی شتێک؟

:بۆ ڕووداوەکانی سەر کەشتیەکە

جونگکووک:لەمێژە ئەوانم لەبیر کردووە

:دڵخوشم بەوە

جونگکووک:هم هیوادارم هەر وابیت بەیبی

بە چاوە گەشاوەکانی سەیری کردم بەتەواوی تێکەڵی چاوەکانی بووم واو جوانیەکی بێ هاوتا ئەو ئەگەر بەڕاستی منی خۆشبوێ بێگومان بە تێکەڵ بە ڕووحی ئەبم

جونگکووک:دائیون؟

:هم

جونگکووک:شتێک بە گۆناتەوەیە

:چ. چی پێوەیە؟

ووتم و دەستم لە گۆنام ئەیا لەنەکاو ماچێکی گۆنامی کرد

جونگکووک:تەواو هیچی پێوە نەما

:س،سوپاس بەڵام ڕێگای تر هەبوو

جونگکووک:و شتێکی تر بە لێوتەوەیە

لەگەڵ ئەوەی دەمزانی هەنگاوی دواتری چی دەبێت بەڵام وەک گەمژەیەک بۆی وەستابووم تاوەکو نزیک بێتەوە و ماچم بکات و ئەویش نزیک ئەبوویەوە بەڵام لەنەکاو

ترلی ترلی ترلی

زەنگی موبەکەم

:بەڵێ ئارە؟

ئارە:کەی لە ماڵ چوویتە دەر بۆچی لە ماڵەوە نیت؟

:من وویستم پیاسەیەک بکەم

جونگکووک وەک گەمژەکان پێئەکەنی بە درۆکەم

ئارە:پیاسە و لەگەڵ کوڕێک با پێشبینی بکەم جونگکووک وایە ئەو

:من دایدەخەمەوە لێرە هێڵەکە دەپچڕێت ئەلو..،،،،،،،

دامخستەوە بەسەریا باشە بۆچی لە بێزار کردنم ناوەستن

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now