ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~42~

398 48 14
                                    

Da eun pov

:ئەوانە چین؟

ووتم کاتێک ئۆپام هەنێک لەو پەڕوانەی خستنە ژێر دەستم

کانگها:دانەیەکیان هی موڵکی کۆمپانیایە باوکم دەیەوێت لە سەدا 50 موڵکەکان بەناوی تۆ بکات و ئەوی تریش بەناوی من و ئەوەی تزیش هەر پەیوەندی بە ئەوەوە هەیە هەردووکیان واژۆ بکە

بە چاوە لێڵەکانم کە بە ئەستەم ئەیانبینی واژۆم کردن و بە ئەوم دانەوە

:ئێستا دەتوانم لەو دۆزەخە بێمە دەرەوە

کانگها:گیانی ئۆپا کەمێک قسە بکەین؟

:ئم بەس تەنها با ڕزگارم بێت لێرە

کانگها:دەبێت بۆ ماوەیەک بڕۆین بۆ فەڕەنسا بۆ بەناوکردنی موڵکەکانی ئەوێ کە هی داپیرەمن باشە و دواتر لەو ژوورە بڕۆرە دەرەوە بەڵام تەنها کاتێک کە پاسەوانەکان هاتن ئەگەر نا بە تەنیا ناتوانیت

:باشە تەنیا بەجێمبێڵە

باوەشم بە قاچەکانم کرد ئەوەنە بیری جونگکووک ئەکەم لەتاو یەک بینینی وا شێت ئەبم وا ئەبم بە دێوانە دڵم پارچە پارچە بووە لە دووری گەر من لە مەترسیا بم ئەویش لە مەترسیایە گەر شتێکی لێبێت ڕێک ئەمرم

End pov
.....

Jungkook pov

:کاکە توخوا درۆم لەگەڵ مەکە ئەزانم دائیون ئەمانەی واژۆ نەکردووە

ووتم کاتێ بە دەستە لەرزیوەکانم ئەو پەڕاوەم گرتبوو دڵم پارچە پارچە ئەبوو لەگەڵ خوێندنەوەی ئەو وشانەی سەری داوای جیابوونەوە لەلایەن کیم دائیون

کانگها:دائیون ناتوانێ لەگەڵت بەردەوام بێت ئەو هەست بە سەلامەتی ناکات لە تەنیشتت تۆ نایەوێت ژیانێکی وا بژیت

:کاکە سوێند بەخوا ئەمرم بڵێ درۆیە توخوا بڵێ درۆیە

کانگها:باشە دان بەوەیا ئەنێم کە دائیون بێ ئاگایە و بەبێ ئاگای ئەوانەی واژۆ کردووە بەڵام جونگکووک تۆ بیر لە سەلامەتی ئەو ناکەیەوە ئەو پێویستی پێیە لەلای تۆب بێت بەڵام ئەی ژیانی ئەو دەکەوێتە مەترسیەوە بەهۆی دوژمنانی باوکتەوە بیر بکەوە کاکە گیان تۆ و دائیون لەسەرەتاوە نەئەبوو هی یەکتری بوبان

چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون باشە گیانەکەم باشە چاو جوانەکەم مادام ئەوە  بۆ سەلامەتیتە من ئەیکەم من لە پێناو تۆ ئامادەی مردنم ئێستا گەر دوری تۆ مردن بێ لە پێناو سەلامەتیت ئەو مردنە ئەچێژم پەڕاوەکانم واژۆ کرد و فرمێسکەکانم کەوتن

:ئەو چی لێدێت؟ مافی ئەوەم هەیە ئەوە بپرسم؟

کانگها:لەگەڵ خۆم ئەیبەمە فەڕەنسا لەوێ خوێندنی تەواو ئەکات و دەبێتە خاوەن زنجیره کۆمپانیاکانی ROYAL

:هیچ نەبێت ئەزانم بەتوانێ بە باشی بژیەت

ووتم و هەناسەیەکی ئاسودەیم هەڵمژی

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now