ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~44~

361 56 56
                                    

Jungkook pov

لەسەر سەربانی هۆتێلەکەمم و جگەرەکه وردە وردە بۆم دەسوتێت بیری ئەو ساتانەم دەهێنێتەوە کە چەنێک توڕە دەبوو کاتێک ئەو جگەرەیەی دەبینی هەرگیز دواجارم بیر ناچێتەوە کە چەنێک توڕە بوو تازە داپیرەی مردبوو دەیویست وەک پیاوێک لە تەنیشتی بم بەڵام من بەهۆی هەرزەکاریمەوە وام هەستدەکرد کە بەس نابم بۆ ئەو بۆ ئەوەی ساڕێژی برینی بم وا شێت ئەبم بۆ یەکجار بینینەوەی چاو جوانەکەم چی لێهات ئەو کچەی کە بەنازەوە لەناو دڵم هێشتمەوە ئەو کچەی گەر ڕۆحی بکێشامایە نەمئەوت وامەکە بیری ئەکەم بەڕادەیەک هەموو شەوێک خەونەکانم داگیر دەکات هەموو شەوێک لەسەر یەک دەبینم کە چەن بەجوانیەوە و بە میهرەبانیەوە لە باوەشم دەکات و دەستەکانی بەپشم دادێنێت وەک دڵنەوایەک بۆ ئەو برینە قوڵەی لەناو دڵمی دروستکرد، لەکوێیت ئازیزەکەم لە کوێیت خەم ڕەوێنەکەم بە توڕەییەوه بڵێیت جونگکووک ئەو قوزەڵقۆرتە لابەره هەموو ساتێک بە ئاواتی ئەوە دەخەوم کە هەڵسامەوە لە تەنیشتم بیت و ئەوانە هەمووی کابوسێک بن بەلامەوە گرینگ نییە گەر چەنێک هەژار بین بەڕادەیەک پێویست کات سواڵ بکەین تەنها دەستەکانی تۆ لە دەستما بن و لەو کابوسە دەرمبێنن ئامادەم لە پێناو ئەو ساتە تەواوی ژیانم دانێم لە کوێیت چاو جوانەکەم لە کوێیت یارە دڵ ناسکەکەم؟
End pov
......
Da eun pov

نۆوا:مەبەستت ئەوەیە دەتەوێت هەفتەی داهاتوو گەشتەکە بێت

:ئمهم

سەرم بە بەڵێ جوڵاند و پاڵمدایەوە بە کورسیە جوڵاوەکەم

نۆوا:بەو ڕادەیە خێرا بڕیارتدا

:ناتوانم چیتر لە پاریس بمێننەوه دەمەوێت بجمەوە سیئۆل و دایک و باوکیشم ببینمەوە

نۆوا:پێم وابێت ئەوەندە پەرۆشی ڕووخساریان نەبوویت

:لەڕاستیا بەهۆی کای دەمەوێت بگەڕێمەوە ئەو ئەم ماوەیە دەستی کردووە بەوەی کە دایم بەدوامەوە بێت

نۆوا:ئەو گەمژەیە قوتابی ئامادەییە و هێشتا سەرسامە پێت

:باوەڕی پێ ناکەم

نۆوا:دڵنیایت دەتەوێت لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیای جیۆن ڕێک بکەویت

ئایش کە گەمژەیە ئاخر ئەو پرسیارە

:باشترین هێڵی فڕۆکەیان هەیە بۆ دەبێت ڕەتی بکەمەوە

نۆوا:پێم سەیر بوو بۆیە

:چیتر لات سەیر نەبێت
End pov
.....

Jungkook pov

:ئایش پێویستی نەدەکرد ئەوەی بکەن

ووتم کاتێ دانیشتم لەسەر مێزی نانخواردنەکە کە دایکم و باوکم پێکەوە ئامادەییان کردبوو حادەتەن لە ماڵی ئێمە لە بۆنە تایبەتەکان دایکم و باوکم خواردن ئامادە دەکەن و ئەمڕۆ دەبێتە هەشت ساڵ کە کاردەکەم لە کۆمپانیاکە بۆ ئەوەیان بۆم ڕێکخستووە

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now