ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~38~

503 59 19
                                    

بەڵام ئەوە ئازاری دام چاوەکانم پڕ بوو لە فرمێسک چ نەفرەتیەکە ئەو لەسەر بێدەکە پاڵکەوتبوو لێوەکانی سپی هەڵگەڕابوون ڕەنگی زەرد بووبوو چاوی بۆ نەئەکرایەوە ئایش ئێمە دوێنێ لە دەرەوە خەوتین و ئەو جلەکانی بۆ دەرەوە نەئەگونجا دڵنیام نەخۆش کەوتوە چوومە لایەوە بەخێرای دەستم لەسەر نێوچاوانی دانا ئەو ئەسوتا خێرا چوومە خوارەوە

:تکایە شۆربایەک بۆ جونگکووک بکە ئەو نەخۆشە ئەمەوێت پێی بدەم

ووتم بە خزمەتکارەکە کاتێ بەدوای شتێک دەگەڕام تەشتێک تاوەکو ئاوی تێبکەم دۆزیمەوە و خاولیەکی پاکم لە خزمەتکارەکە وەرگرت تەشتەکەم پڕ کرد لە ئاوی شلەتێن و چوومە سەرەوە بۆ ژووری جونگکووک تەشتەکەم لەلایەک دانا ئەو بەتانیەی بەخۆیەوە پێچابوویەوە لە دەوریم کردەوه تیشێرتە ڕەشەکەیم دانا

جونگکووک:سەرمامە

:پێم ووتیت دوێنێ شەو ئەو تیشێرتە نەفرەتیە دامەکەنە

ووتم بە دەنگێکی نزیک لە گریان و خاولیەکەم تەڕ کرد و لەسەر سەریم دانا

جونگکووک:ساردە ساردە

وویستی لایبدات دەستەکانیم گرت

جونگکووک:چ نەفرەتیەک ئەکەیت سەرمامە تکایە لایبەرە

ووتی و ئەلەرزی لە ترسا منیش ئەلەرزیم

:نا وا نابێت دەبێ بچینە نەخۆشخانە هەڵسە جونگکووک

ووتم و هەوڵمدا ئەو هەڵسێنم فرمێسکەکان یەک یەکە ئەهاتنە خوارەوە بە چاومدا

جونگکووک:سەیرکە بەیب من باش دەبم و ئێستا لەرزم نەماوە تەنها مەگریە

فرمێسکەکانی سڕیم بە دەستە گەرمەکانی دوای ئەوەی هەڵسایەوە و دانیشت نێچەوانی حەساندەوە لەسەر نێوچەوانم نەمدەتوانی فرمێسکە نەفرەتیەکان بوەستێنم کاتێ هەستم بە گەرمی جەستەی ئەکرد ئەو زۆر خراپ ئەلەرزی خاولیەکەم کردە ناو تەشتە ئاوەکەوە و دەرم هێنایەوە لە کاتێکا نێوچەوانی هێشتا لەسەر نێچەوانم بوو دەستەکانیم لەدەوری ملم گرێدا و ئەو خاولیەم بە جەستە گەرمەکەی دا دەهێنا چاوەکانی داخستبوو لێوەکانی دەگەزی تەنها بۆ ئەوەی لەرزی بەدەرنەکەوێت

جونگکووک:ئێستا دەمەوێت باوەشت بکەیە مالی من دوای ئەوەی سارد بوومەوە

ووتی و لێوە گەرمەکانی خستە سەر لێوم گەرمی ئەو دەگوازرایەوە بۆم خاولیە تەڕەکەم بەتەواوی سینگی و سکیدا ئەهێنا و پشتی و شانەکانی نزیکەی پانزە خولەک ئەوم ئاوا هێشتەوە و ساردم ئەکردەوە کاتێ هەستم کرد پلەی گەرمی دابەزی ئەوم لەسەر سیسەمەکە پاڵکەواند و خۆم هەڵسامەوە بۆ ئەوەی بچم شۆربای مریشکەکە بهێنم

جونگکووک:بەڵێنتدا لەگەڵم بمێنیەوە و باوەشت بکەیە ماڵم

ووتی کاتێ چاوەکانی داخستبوو دەمتوانی هەست بە ماندوی و نەخۆشی ئەو بکەم

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now