ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~13~

747 78 68
                                    

دەستم لەسەر سوکانی سەیارەکەم بوو نزیکەی وا ئەبێتە دوانزەی شەو ئۆتۆمبێلەکەم ڕاگرت لەلای مارکێتەکە کە هاتبووم تاوەکو هەنێ شت بکڕم لێی سەیری ئەوێم کرد و چوومە ناوەوەی مارکێتەکە و لەهەموو لایەکەوە شتم هەڵئەگرت و ئەمخستە سەبەتەکەوە ئاخر مرۆڤ ئەبێ  12 شەو برسی ببێ لە مەحیدەم بم بەو شەوە برسیەتی مەژغوڵ ببوم لەنەکاو کارەبا بڕا فلاش موبەکەم هەڵکرد و زۆریش ئەترسام ڕۆیشتم بۆ لای کاشێرەکە بەڵام کەسی لێنەبوو و دەرگاکانیش داخرا بوون زۆر ترسام ڕۆیشتم بۆ لای پلاکی هەڵکردنی گڵۆپەکان هەڵمکردنەوە و چوومە لایەکەوە لە ترسان بە تەنیام لە مارکێتێکی گەورە دەرگام لەسەر داخراوە وویستم بە موبەکەم تێل بۆ ماڵەوە بکەم بەڵام کوژایەوە دەستم کرد بە گریان لە ترس و بێ چارەییا
End pov

.....

Jungkook pov

چوومە ئەو مارکێتەی لای ماڵمان  کە هی باوکمە تاوەکو سێتێک شیرمۆز بکڕم چونکە نەمماوە خەریک بوو ئەچوومە لای کاشێرەکە لەنەکاو کارەبا بڕا و موبەکەشم شەحنی نەبوو بۆیە فلاشم پێنەکرد و چاوەڕێم کرد و کارەبا هاتەوە بەڵام ئەوێ زۆر بێ دەنگ بوو ڕۆشتمە لای کاشێرەکە کەسی لێنەبوو گوێم لە دەنگی گریان بوو پێ ئەچوو کچ بێت سەرم سوڕاند بەڵام شۆک بووم کاتێک بینیم دائیون لە سوچێکا دەستی کردوە بە گریان و ئەلەرزی لە ترسا

:دائیون؟

بە هێمنی ناوم هێنا سەیری کردم و ئەوەی پێشبینیم نەئەکرد کردی هەڵسایەوە و ڕایکرد و باوەشی لێدام ترپەکانی دڵم خێرا بوو شیرمۆزەکانم لەدەست کەوتە خوارەوە هێشتا باوەشەکەم ئاڵوگۆڕ نەکردبوو کاتێک ئەو سەری لە ملم دەرهێنا و لێوی خستە سەر لێوم سوێند دەخۆم بەقەد هەزار شەراب تامی هەبوو لێوی بەڵام هەر زوو لێم دوورکەوتەوە

دائیون:م.مەبەستم ئە.....

چیتر ئارامم نەما و دەستەکانم لەسەر کەمەری جێگیر کرد و لێوم نا بە لێویەوە و ئەویش فرمێسکەکانی تێکەڵ بە ماچەکە کرد فاکک دڵم ئەونە خێرا لێی ئەدا نەبێتەوە دەستەکانم لەژێر ڕانی ناو بەرزم کردەوە قاچەکانی لە کەمەرم جێگیر کرد و ماچەکەی قوڵتر ئەکردەوە لەگەڵم بۆ ساتێک جیا بوینەوە و لە چاوەکانی یەکتریمان ئەڕوانی

دائیون:نەفرەت

لەژێر لێویەوە ووتێ

:نازانم چی ئەکەم تەنها ئەوە ئەزانم هێندەی شەڕابێکی 100 ساڵە حەزم لە لێوتە

ووتم و لێوم دانایەوە ئەویش باشتر نەبوو لە من خۆی دابوویە دەستم لێوەکانی جیاکردەوە و هەناسەربڕگێی هەبوو

دائیون:جونگکووک؟

:بەڵێھ؟

بە هۆتیەوە گووتم

دائیون:بەڵێن بە؟

:بەڵێنی چی بەیبی؟

دائیون:لێوت بەر لێوی کەسی تر ناکەوێتەوە

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now