ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~47~

467 61 100
                                    

:مەبەستت چییە لەوە؟

ووتم کاتێک نۆوا کۆمەڵێک شتی سەیری ووت ئێستا لەماڵەوەین و دوێنێ شەو بەتەواوی کابوس بوو بۆم جونگکووک یاریە بێ ماناکانی

نۆوا:دەی هەڵسە دەبێت شوێنێکت نیشان بدەم

:کوێ؟

نۆوا:ئەمە هۆڵی تایبەتی JEON Hotel

ووتی کاتێ موبەکەی هێنایە پێشم کە وێنەی هۆڵێکی گەورەی لەسەر بوو کە بەتەواوی شاهانە دەردەکەوت

:واھ هۆڵەکەی زۆر جوانە

نۆوا:لە ڕێزبەندی یەکەم دێن بۆ باشی خزمەتکرد و گەورەی هۆتێلەکەیان

:نۆوا

نۆوا:هم؟

:دەتوانین ئەمڕۆ باسی کار نەکەین دوێنێ شەو بەڵێنت پێیام

ووتم و موبەکەیم پێی دایەوە

نۆوا:تەنها وویستم نیشانت بەم دەی مادام ئاوایە خێرا خۆو بگۆڕە لە دەرەوە چاوەڕێت ئەکەم

سەرم بە بەڵێ جوڵاند و ئەوم ڕەوانەی دەرەوە کرد بە ماوەی دە خولەک خۆم شوشت و قژم ویشک کردەوە و بێجامەیەک و کرۆپێکی سپیم کردە بەرم و لەسەریشیەوە چاکەتێکی خوری کە خانەی چوارگۆشەی سپی و پەمەی تێدا بوو و گۆرەویە سپیەکانم خستە پێم و دواتریش پێڵاوە سپیەکانم و تۆت باگاکەشم خستە شانم دوای ئەوەی دنیایەک شتم خستە ناویەوە قژم بە تەوقەیەک کۆکردەوە و گوارەیەکی ناسکم خستە گوێمەوە و ئەو ئاڵقەو و مستیلەی هاوسەرگیریەکەم کە هی جونگکووک بوون بە ڕوونی دیار بوون لە ملم کە کردبوومە ملوانکە چونکە چیتر ناتوانم بیکەمە دەستم فلاشەکه کرد بە شانی تۆتباگەکەم بۆ ئەوەی دڵنیا بم هیچی لێ نایەت و دواتر موبەکەم خستە تۆتباگەکەم و چوومە خوارەوە نۆوا لە خوارەوە چاوەڕێی دەکردم

نۆوا:هاتیت

:ئم

ئێلیا:خواردن ناخۆن؟

ووتی کاتێ لەسەر سفرەکە بوون ماڵەکە بچوکە بۆیە مەتبەخەکە لەسەر پەیژەکانەوە بەڕوونی دەبینرێت

:نا ئەو دەبەمە دەرەوە بەیەکەوە نان دەخۆین

ئێلیا:باشە ئاگاداری خۆتان بن

کانگها:بچکۆل ئااداری خۆتبە نۆوا تۆش ئاگاداری ئەو شڕوشێتە بە

زمانێکم لێی دەرکرد

:سی یوووووووو

ووتمم و قۆڵی نۆوا ڕاکێشا بەدوای خۆما بردمە دەرەوەی ماڵەکە بەیەکەوە چووینە ناو ئۆتۆمبێلەکەم و ئەو شۆفێری دەکرد

نۆوا:ئەتەوێ بچینە کوێ سەرەتا؟

:لۆکەیشنێک دیاری ئەکەم تۆ تەنها گوێ لە ئەو بگرە

نۆوا:باشە

یەکەم و باشترین خواردنی بەیانیم هەڵبژارد دوای سی خولەک شۆفێری کرد گەیشتین و هاتینە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە و چووینە ئەو شوێنە بچکۆلانەیەی لەوبەری شەقامەکەیە هەموو ڕۆژێک لەکاتی ئامادەیی گەر نانم لەماڵەوە نەخواردبایە ئەهاتم بۆ ئێرە بۆ نانخواردن شوێنێکی بچکۆلانەی کیوتە کە هەموو خواردنێکی بەیانیانی لێیە لەسەر مێزێک لەدەرەوە دانیشتین هەوایەکی خۆشی هەبوو کۆمەڵێک خواردنمان داوا کرد

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now