ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~48~

496 40 17
                                    

Jungkook pov

کە دەرگاکەم کردەوە لێی بەهاری دڵم گەڕایەوە ئەو دڵتەنگیەی هەمبوو بو بە خۆڵەمێش و ڕۆیشت چاوە ڕەشاکانی لێمیان ئەڕوانی و دڵە ساردەکەمیان گەرم دەکردەوە بەجۆرێک بەس بێت بۆ ئەوەی بڵێم ئەگەر لەم ساتەیا بشمرم کێشەم نییە بەهەموو هێزی باوەشی کرد پێمدا ئەوەش وایکرد دووبارە دڵە بێ هێزەکەم دەست بکاتەوە بە ترپە بەهێزەکانی بۆنە خۆشەکەی بەناو لوتما هاتووچۆی ئەکرد و دەچووە ناو سیەکانمەوە و ئارامی بەتەواوی جەستەم ئەیا باوەشم کردەوە بە کەمەریا و بەتوندی دەستم کرد بە گریان بەجۆرێک تەواوی ئەوێ دەنگی هەنیسکەکانم بوون

دائیون:بۆ داتخستەوە بە سەرما شێت و شور خەریک بوو شێت بم وامزانی شتێک بووە

زەردەخەنەیەکی گەورە لێوی جێهێشتم و گریانی خۆشی تەواوی قورگمی گرتبۆوە

:قوربانی شێت بوونەکانیشت بم جەرگی من

ووتم کاتێ دامەوە قوڵپەی گریان هێندە بیرم کردبوو نەمەتوانی گریان و پەرۆشیەکەم بوەستێنم

دائیون:تەواو تەواو بوو تەواو بوو گیانەکەم تەواو بوو کەسەکەم

:ب.بیرم کردوویت زۆرم بیر کردوویت

لەبەر هەنیسکەکانم بە قورسی وشەکانم دەردەبڕی لە باوەشم دەرمهێنا و ماچێکی نێوچەوانیم کرد

دائیون:ئەوانە ڕاستی نین بە خوا سوێند بە سەری خۆم ئەخۆم

ووتی کاتێ بە کوڵ ئەگریا

:تەواو تەواو ئەزانم قوربانت بم

دائیون: باوەڕم پێ ئەکەیت؟

:سیقەی هەموو دنیام پێتە هەموو دونیا بڵێن ڕاست نییە بەس تۆ بڵێ ڕاستە سیقە بە تۆ ئەکەم

سەری لەسەر سینگم حەواندەوە و هەنیسکەکانی لە دەمی ئەچوونە دەرەوە دەستم بە قژیا ئەهێنا و ماچی بچوک بچوکم لەسەر قژی  جێئەهێشت

End pov
.....

Dai-eun pov

:دوای من چۆن قوتابخانەت بەڕێ کرد؟

ووتم کاتێ دەستەکانم لەکەمەری گرێدابوون لەکاتێکا ئەو خواردنی ئامادە دەکرد

جونگکووک:وردەکاری ئەو ساڵانەت هەمووی بۆ باس ئەکەم تەنها با سەرەتا ئەوە تەواو بکەم لەگەڵ هەر ئازارێک کە کێشابێتم ماچێک لە لێوە شیرنەکانت جێدێڵم

:ئمم باشە ڕازیم

جونگکووک:ئێھ خانمی بچوک

:جونگکووک؟

جونگکووک:گیانم

:سەیرم بکە

ووتم کاتێ ڕووی ئەو سوڕاند بۆ خۆم و بەجدیەوە سەیرم ئەکرد

جونگکووک: چی بووە؟

تەباخەکە کە لەپشت ئەوەوە بوو کوژاندمەوە

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now