ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~49~

547 62 256
                                    

Jungkook pov

:تێناگەیت ئەڵێم چی ها تێناگەی نابیستی یان چی؟

بەهەموو هێزمەوە هاوارم کرد بەسەر جینوویا کاتێک لە ئۆفیسەکەم بووین

جینوو:بەڵام من وامزانی تۆ ئەوەت دەوێت سەرۆک

:بڕۆ دەرەوە بەنەفرەت بیت بڕۆ دەرەوە ئەزانی چی گێژاوێکت ناوەتەوە

جینوو:بمبورە

:بۆچی چ شتێک داوای لێبوردن ئەکەیت ها بۆچی بۆ ئەوەی کە زیانت لە پشکەکانم یا یان بۆ ئەوەی زیانت گەیاندوە بە کۆمپانیای ڕۆیاڵ

جینوو:بەڵام....

:بەڵام و شتم ناوێت بڕۆ دەرەوە لە پێش چاوم ونبە و چیتر بەهانەم بۆ مەهێنەوە

......

:مامە کیم!!!

ووتم بە شۆکەوە کاتێک تێبینیم کرد کێ هاتۆتە ئۆفیسەکەم هەڵسامەوە و سەرم دانەواند بۆی

:سڵاو مامە

ب.کیم:ئایش کوڕم چەند جار پێت بڵێم تۆ وەک کوڕی من وایت لە کۆتاییا زاواکەی منیت

:بەڵێ؟؟

ووتم بە شۆکەوە

ب.کیم:دانیشە کوڕەکەم دەمەوێت چەند شتێکت لەگەڵا باس بکەم

دانیشت لەسەر قەنەفەکە و منیش لەبەرامبەری دانیشتم

ب.کیم:جونگکووک ئەو حاڵەتەی بەسەرمان هات زۆر بوو بۆ ئێمە بەڵام جیا لە هەمووان تۆ لە هەمووان زیاتر شکایت پێی کوڕەکەم خۆت ئەزانیت دائیون کچە تاقانەکەی منە من باشترینم بۆی ئەوێت دائیمەن تەنانەت لە خوم دوورم خستەوە ئەو کاتەی بە کاتێکی سەختا تێ ئەپەڕی تا ئێستا نەمهێشتووە بە زەڕە زیانی پێ بگات هەر برینێکی بچوک لەسەر پەنجەی دەرکەوتبا هەزاران دکتۆری گەورەم بۆ چارەسەری بانگ ئەکرد دڵم نەشکاندووە هەرچی وویستبێت نەمووتوە نا کە زانیم دووژمنەکانی باوکت کچە تاقانەکەمیان کردۆتە ئامانج شێت بووم چاوم نە خۆشەویستیەکەتان نە داهاتووتان نە خەمی دووریتانی نەبینی تەنها شتێک ئەمویست ئەوە بوو کچەکەم بپارێزم نەهێڵم دەستی ئەوانی پێ بگات جیامکردنەوە و ئەوەم کردە هەواڵی میدیاکان ئەزانم ئەو کاتە سەخت بوو بۆت بەڵام سەلامەتی کچەکەم لە پێش خۆشبەختیتان دانا نەمدەتوانی ببینم شتێکی لێ بەسەر یەت هەموو ئاوەی دەمویست ئەو لە دەستێکی پارێزراوا بێت تەنانەت لەسەر ئەوە تا ئێستا ڕقی لێم هەڵگرتووە ئەزانم تاکە کە بتوانێت دڵە بریندارەکەی چاک بکاتەوە تۆیت جیۆن جونگکووک داوای زۆرت لێناکەم بەڵام ئەمجارە لەگەڵ دائیون بەرگەی سەختیەکان بگرن و تا پێت بکرێت خۆت باری قورسیەکان هەڵگرە وەک چۆن من بۆ کچەکەم کردم گەر یەک پەنجەی لە خوێن بێت ئامادەم پیاوی لەسەر بکوژم بۆیە ئاگاداری ببە کچەکەم ئامانەتت دەکەم زاواکەم

بێ قسە مابومەوە تەنها شۆک بووم لە قسەکانی مامە کیم دائیون هەمیشە باسی سەختیەکانی منداڵی ئەکرد بێ دایک و باوکی بەڵام دەبوو بەرگەی ڕەخنەی خەڵک بگرێت گەر بێتە ناو خەڵکیەوە بۆیە باوکی پاراستویەتی

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now