Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟ~8~

815 86 10
                                    

جونگکووک:من ئاشقی تۆم ئاشق من ئەوەم تێئەگەر من ئەژنۆم ئەلەرزێت بەرامبەرت من توڕەئەبم و ئەمرم کە تۆ ئەبینم لەگەڵ ئەو خوێڕیەیا حەز ئەکەم بیکوژم تێئەگەی؟ خۆشمەوێی خۆشمەوێیت لەو شەوەوە دڵم هەموو شەوێ داوات ئەکات هەموو شەوێ تاوەکو پێنج و شەشی بەیانی بیرت لێ ئەکەمەوە هەموو کاتێک بەخەیاڵی تۆوە شێت ئەبم دایم حەز ئەکەم چاوەکانم بکەمەوە لە تەنیشتم بتبینم حەز ئەکەم قژەکانت لەناو دەستم یاریان پێ بکرێت حەز ئەکەم چاوەکانت تەنها من ببینێت هەموو ئەوانە تێئەگەی؟ چاوەکانت منیان شێت کردووە لێوەکانت قژەکانت دەنگت هەموو شتێکتتتت

شۆک بووم هەموو لەشم تەزووی پیا ئەهات دڵم بە شێوەیەک خێرا بوو دەمویست لەوێ بچم بە ناخی زەویا نەمدەویست ئەو ببینم

:ب.ببورە ج.جونگ.کووک بەڵام من هێندە.رم خ.خۆشەوێت

وەک ئەوەی کە پێشتر ڵاڵ بووبم و تازە بتوانم قسە بکەم ئەوم جێهێشت و ڕۆیشتم بەبێ ئەوەی سەیری هێندەر بکەم ئەوێم جێهێشت و چوومە ژووری ئوتێلەکە دەستم کردە گریان وەکو مناڵێکی گرینۆک تەنانەت نەمەزانی بۆ ئەگریم تەنها هەستم ئەکرد ئەخنکێم ئەگەر نەگریم بۆچی دەبێت دوژمنەکەم ئاشقم بووبێت م من تەنانەت دڵنیا نیم کە ئەو منی بۆ ڕابواردنە یاخود بە ڕاستی منی ئەوێت خوایه گیان ڕێگایەکم نیشان بدە من ماندوو بووم لەوەی هەمیشە یاریم پێ بکرێت بە هێواشی چوومەمسەر جێگاکەم و خەوم لێکەوت

.....

هەڵسام لە خەو بینیم کاتژمێر 7:00ە بە هێواشی هەڵسام و چووم خۆم شۆرد و دواتر جلێکم هەڵبژارد پانتۆڵێکی ڕەش کە زۆر فش بوو لەگەڵ هۆدیەکی ڕەش کە ئەویش زۆر فش بوو مکیاجێکی تەنکم کرد و ڕۆیشتمە خوارەوە بەڵام ئەوەی سەیر بوو ئەوە بوو لە دوێنێ شەوەوە ئارەم نەبینیوە ئەو دەبێ لە کوێ بێت نامەم بۆی نارد و وەڵامی دامەوە

(:ئارە؟)

{ئارە:بەڵێ؟}

(:لەکوێی؟)

{ئارە:دوێنێ شەو لەگەڵ جونها چووینە باڕ لەوێ خەومان لێکەوت بەڵام هیچ ڕووینەداوە بە هەڵە تێنەگەی}

(:ئێھ باشە باش کچم😂)

کۆتایم بە چاتەکە هێنا و سەرم بەرز کردەوە ڕێک ئێستا لەبەرامبەرمە واھ وا سەیرم ئەکات کە وام لێدێ بڵێم چاوەکانی زۆر زیاتر ڕاستن لە گوتنەکانی ئایە ئەو بەڕاستی منی خۆشەوێت یان ئەوانە ئەکات بۆ ئەوەی بمخەڵەتێنێت ئەو تێپەڕاند و چوومە ڕێستۆرانتەکە خواردنێکی زۆر هەبوو بەڕاستی برسیم بووە چووم بۆ سەر مێزێک و داوای یەکدنیا خواردنم کرد بەڕاستی زۆرم برسیە

جونگکووک:های بەیبی

:سڵاو

جونگکووک:ئەتوانم دانیشم؟

:بێگومان فەرموو

بۆیە وام ووت نامەوێ وا هەست بکات کە من شڵەژاو دەبم کاتێک دەیبینم دوای ئەو داوایە گەمژانەیە

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now