ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~20~

681 86 24
                                    

Jungkook's pov

ڕامکرد بەرەو لای دائیون لە ترسا نەمەزانی چۆن ئەڕۆم بەهەموو هێزم مەلەم ئەکرد هەرچۆنێ بێت خۆم گەیاندە ئەو بەرزم کردەوە بورابوویەوە لە ترسا فرمێسک بە چاوما ئەهات خوایە شتێکی لێنەیەت بردمە سەر ویشکانیەکە و لەسەر پەڕۆکە پاڵم کەواند  و هەناسەدانی دەست کردم بۆ ئەکرد هەمووان لە دەووری ئێمە بوون هەموو خەڵکەکە

تای:تکایە دوور کەونەوە با هەناسە بات ئەو کچە

ووتی و خەڵکەکان دوورکەوتنەوە دائیون کۆکی زۆر سوپاسی خوام ئەکرد ڕێک لە باوەشم کرد و دواتر دوورمخستەوە لە خۆم نێچەوانم لەسەر نێوچەوانی دانا هەستم بە هەناسە گەرمەکانی ئەکرد چاوەکانم داخست تاوەکو چێژ لەو ساتە ببینم کە هەناسە ئەیات قەسەم بە خوا هەناسە دانی بۆ من بەتەنیا بەهەشتێکە وجودی ئەو لە هی خۆشم گرینگ ترە زۆر زۆریش من خۆم لە ئەودا بۆ ئەدۆزرێتەوە ئەو پارچەکەی ترمە چۆن ئەهێڵم بەو ئاسانیە لە دەستم بچێت

:زۆر ترسام جارێکی تر وا مەکەوە وا مەمترسێنە خەریک بوو شێت ببم

دائیون:منیش زۆر ترسام لەوەی جارێکی تر چاوە ڕەشەکانت نەبینمەوە ترسام لەوەی کۆتا هەناسەم بێت و نەتوانم چیتر هەناسە بەم لەگەڵ چاوە ڕەشەکانت کۆنتاکت ببم بە چاوەکانم

:لەبیریکە سەیرکە من لێرەم دایم لێرە ئەبم بۆت هەرکاتێ شتێک بەسەر تۆ بێت من ڕزگارتەکەم

دەستم بە ڕوومەتەکانیا ئەهێنا

چایسوو:زاوا دوورکەوە بە کچەکەمان نەخۆش نەبێت جلەکانی ویشک ئەکەینەوە

دوورکەوتمەوە لێی دوای ئەوەی ماچێکی کورتی لێوەکانیم برد ڕوویشتمە لای کوڕەکان

تای:واھ ئەمڕۆ زۆر ناخۆش بوو بەجدی

هێندەر:نازانم هەر لە خۆیەوە شتێک هەر ئەبێ هەبێ گو بکاتە ڕۆژەکە

:کوڕینا بەجدی وا دڵم دەریەت له ترسا هەموو لەشم ئەلەرزێت

تای:تێپەڕی براکەم

ووتی دەستی بە شانما ئەهێنا

هێندەر:کوڕینا شەو ئاهەنگ لێرە هەیە ئامادە ئەبن لێی

:کەی دەست پێئەکات؟

هێندەر:لە شەشی ئێوارەوە و نانیش لێرە ئەخۆین و تا سێی شەو بەردەوام ئەبێت

تای:خۆش دیارە

:پێموانەبێ ئامادە ببم

ووتم تیشێرتەکەم کردە بەرم

تای:بۆچی؟

:تاقەتی ئەو شتانەم نییە

هێندەر:ئێستا براژن وای بوتایە ئەیووت بەسەر چاو یەم

:هێندەر پەیوەندی بەوە نییە تۆ خۆت منە ناسیت

تای:جونگکووک شتێک بووە

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now