ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~33~

440 57 231
                                    

Dai eun pov

جونگکووک سەری خۆی ئەکێشا بە دار و دیوارا هاواری خاتوو جیۆن هەموو نەخۆشخانەکەی گرتبۆوە بەڕێز جیۆن خەریک بوو شێت ببێت دڵی ئەسوتا و هەوڵی ئارام کردنەوەی تاقە ئافرەتەکەی ژیانی ئەدا و دادە جینیانگ زۆر وێران بوو دایکم چووە لای کردیە باوشی تا ئارام بێتەوە منیش چوومە لای جونگکووک

:جونگکووک توخوا وامەکە

ووتم و فرمێسک لە چاوەکانم هاتە خوارەوە دڵم ئەلەرزی بەو داتەنگیەی وامەکە وەڵا ئەمکوژێت ئاوا

جونگکووک:توخوا دائیون چیبکەم توخوا براکەم وا لە ژوورەوە لەگەڵ مردن شەڕ ئەکات چی بکەم دائیون دڵم بریندار بووە

کردمە باوەشم ئەو فرمێسکانەی لە گەروی بەجێمابوون هەڵیڕشتن دەستەکانی لە ناوقەدم گرێدا سەری خستە ناو ملمەوە و بەخراپی ئەگریا لەگەڵی دەستم کرد بە گریان

:تەواو گیانەکەم تەواو ئەو بەهێزە دڵنیام باش ئەبێت

توندتر باوەشم پێیدا کرد و دەستم بە قژیا ئەهێنا و ئارامم ئەکردەوە

جونگکووک:چی ئەبێت شتێکی بەسەر بێت من ناتوانم دائیون ناتوانم

لە باوەشم دەرمهێنا فرمێسکیم سڕی

:سەیرکە وامەکە ناکرێت هێندە بێ هێز بیت ئەویش پێویستی بە هێزی تۆیە

ووتم لە باوەشم گرتەوە دکتۆرەکە هاتە دەرەوە بەخێرای جونگکووک لە باوەشم دەرهات و چوو بەرەو لای و ئێمەش هەر وا چاوەڕێی تاکە هەواڵێک بووین کە بتوانین دڵمانی پێ خۆش بکەین

خ.جیۆن:توخوا بڵێ کوڕەکەم چیەتی؟

دکتۆر:ئەو بە خراپی بریندار بووە لە کاتر ڕووداوەکەیا و ئاسنێک برینداری کردووەلە نزیکی دڵیەوەیتی و خوێنێکی زۆری لێ ڕۆشتووە دەکرێت لە هەر کاتێک بێت لە دەستمان بچێت پێویستمان بە خوێنی A− و دەبێت بڵێم گەر لە ماوەی نیو کاتژمێری تر بەدەستی نەهێنن ئەوە دەبێت چاوەڕێی هەموو ڕووداوێکی نەخوازراو بکەن

براکەی جونگکووک بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بووە و ئێستا لە ژووری نەشتەرگەریە

جونگکووک:ئەگەر براکەم هەر شتێکی لێ بێت سوێند ئەخۆم ئەتکوژم بە دەستەکانم ئێوە ئیشتان چییە ها ئیشتان چییە لێرە ناتوانن دوو دڵۆپ خوێن پەیا بکەن

چوومە بەردەمی و هەوڵی هێمن کردنەوەیم ئەدا لە کاتێکا ئەو خەریک بوو شێت ببێت

:تەواو گیانەکەم تەواو تاقانەکەم. ......تکایە بمانبورە

ووتمو بە دکتۆرەکە

دکتۆر:کێشە نییە من لە ئازارەکەی تێئەگەم

ووتی و چوو بۆ ژووری نەشتەرگەریەکە موبەکەم لە بەرکم دەرکرد ئەوانەی ئەوێ هەر یەکەیان موبیان بە گوێوە بوو و بەدوای خوێن ئەگەڕان بۆ کاکی جونگکووک

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now