ᐯIᒪᒪᗩGE GIᖇᒪ~27~

510 75 192
                                    

جونگکووک:بەڵێن بدە هیچ دڵت تەنگ نەبێت و هیچیش خەم نەخۆی و کاتێک ئێ کاتێک....

وەستاو سەیری چاوەکانی کردم دەستەکانی توند دەگوشیم وەک ئەوەی کۆتا جار بێت دەستم بگرێت لە خۆوە دڵم پڕ بوو حەزمەکرد بگریم وەک بڵێی شتێکی

:جوکگکووک شێتم ئەکەیت توخوا بڵێ چی بووه؟

جونگکووک:کاتێک من ئەڕۆم لێرە

:مەبەستت چییە جونگکووک؟

جونگکووک:ئۆهـ بە نەفرەت بێت بۆچی هێندە قورسە ووتنی

ووتی و پرچی بردە دواوە بە دەستەکانی

:جونگکووک مەبەستت چییە له ڕۆشتن؟

ووتم و دەنگ گریاناوی بوو چاوەکانم وردە وردە ڵێڵ دەبوو بەهۆی فرمێسک

جونگکووک:تاقانەکەم دەبێ بڕۆم بۆ ماوەی چوار مانگ

ئەو وشانەی لە قوڕگیا مابونەوه بە یەک جار ووتنی و وای لە من کرد لە جێی خۆم ببەستم فرمێسکە قەتیس بوەکان لە چاوم هاتنە خوارەوە هەموو لەشم دەلەرزی هەستم کرد چەقۆیەکی تیژ دڵمی کردە هەزار پارچە

:ج.جونگکووک ئەوە ئەڵێی چی؟

ووتم و هێشتا حەپەسا بووم و دڵم لێدانی نائاسای بوو

جونگکووک:بمبورە کەسوکارم

:زۆر گرینگە بۆ ئەبێ بڕۆیت؟

جونگکووک:ناچارم ناچارم ئەگەر ناچار نەبام ئەوە هەرگیز خۆم دوورنەئەخستەوە لە چاوە جوانەکانت

:کەی ئەڕۆیت؟

ووتم کاتێ کووک فرمێسکی ئەسڕیم و هەنیسکەکانم هەموو ئەوێیان داگیر کردبوو دڵیشم زۆر شکابوو بەڵام ئەو پەپولانەی سکم دەستیان ئەکردە فڕین لەگەڵ هەر دەست لێدانێکی

جونگکووک:ئێ ئەمشەو

دڵم بوو بەهەزار پارچەوە واتە ئێستا دوا بینینمانە دەستم کردە گریان وەک مناڵێک کە تەنها سێ ساڵانە و بە زۆر دایکی لێ ئەبەن

:زوو زوو پەیوەندیم پێوە بکە باشە

جونگکووک:کەسووکارم؟

:هم

فرمێسکم وەک لافاو ئەبارین و هەنیسکەکانم ئەوێیان داگیر کردبوو بە دەنگە زۆرەکەیان

جونگکووک:لەوێ هێڵی تێل و ئینتەرنێت نییە

:جونگکووک تۆ دەچیە چ بەڵایەکەوە؟

تەقیمەوە لای گریانا

جونگکووک:واتە هەیە بەڵام ناتوانم پەیوەندیت پێوە بکەم

:بۆچی؟

بە پرسیارەوە ووتم ئایە ئەو لە من بێزار بووە

جونگکووک:نابێت نە موبایل نە لاپتۆپ بەرم چونکە ئەچم بۆ ناو منداڵە هەژارەکان بۆ کەمپین ئەچم بۆ سودان

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now