CHAPTER.1

2.1K 181 32
                                    


"بە نەفرەت بێت. من هەر لەسەرەتاوە هیچ ئەوم بەدڵ نەبوو." 'کات' _بێست فرێندەکەم_ بە دەنگێکی بێزارەوە گوتی لە کاتێکدا خۆی بە قورسی هەڵدایە سەر کوشنەکان. موبایلەکەی بە دەستیەوە بەرز کردەوە بۆ ئەوەی وێنەی هەموو خواردنەکان بگرێت کە ئامادەم کردووە، وەک ئاهەنگ گێڕانێک بە بۆنەی جیابوونەوەم لە خۆشەویستێکی تر.
"هەر تۆ نەبووی کە لە ئاهەنگەکەدا منت فڕێدایە باوەشی؟" من بە توانجەوە پرسیم  وە بوتڵی بییرەکەم هەڵچڕی.

"من هیچ بڕوام نەدەکرد کە ئێوە پەیوەندییەک پێک بهێنن. من تەنها پاڵپشتیم کردیت کە شەوەکەی لەگەڵ بەسەر ببەیت." ئەو گوتی پێش ئەوەی پڕ دەمی بکات لە گەنمەشامی.
"شەوەکەم لەگەڵ بەسەر برد، وە ناخۆشترین سێکس بو کە تا ئێستا ئەنجامم دابێت." من بە نەرمی گوتم. "نەفرەتییە، بەنیاز بوو کە کۆندۆمیش بەکار نەهێنێت! دەبوو هەر ئەو کاتە بمزانیایە کە ئەو چ جۆرە کەسێکە!" بە توندی چنگم بە گەنمەشامیەکەدا کرد و دەستم کرد بە خواردنی.

"ئای خوایە، من چیم لەو گەمژەیەدا بینی؟" من بە خەمباریەوە گوتم لە کاتێکدا ڕوخسارم لە دەستەکانمدا شاردەوە.

"ئەو هیچ شایەنی تۆ نەبوو. خۆت خەمبار مەکە بۆ ئەو بێنرخە. " 'کات' بە نەرمی منی لە باوەش کرد وە دەستە چەورەکانی بە تیشێرتەکەمدا سڕی.
"نەفرەتی! ئەوە تیشێرتە تازەیە!" من بە توندی پاڵم پێوە نا وە دەستەکانیم لە کەلوپەلەکەم دوور خستەوە.
لە وەڵامدا، کاتلینا تەنها پێکەنینێکی شەیتانانەی کرد.
"تۆ کەسێکی زۆر خراپیت، بەوە دەزانیت!؟" من گوتم لە کاتێکدا قومێکم لە بییرەکەم خواردەوە.

"ئەوە یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی من." 'کات' زەردەخەنەیەکی کرد وە بەردەوام بوو لە خواردنی گەنمەشامی.  "بە هەرحاڵ، من تیشێرتێکی زۆر جوانترت بۆ دەکڕم." ئەو گوتی لە کاتێکدا بییرەکەی لە دەستم دەرهێنا وە قومێکی لێ خواردەوە.

" بە چ پارەیەک؟ کۆتا جار کە تۆم بینی دووسەد دۆلار دواکەوتبوویت لە کرێی کارەبا." من بە توانجەوە پرسیم وە لە وەڵامدا 'کاتلینا' بە خەندەیەکی شەیتانیەوە تەماشای کردم. " بەو پارەی کە شوگەر دادیەکەم هەموو مانگێک بۆم ڕەوانە دەکات." ئەو وەڵامی دایەوە وە چاوەکانی من فراوان بوونەوە.
"ئەو شتە سەرکەوتوو بوو؟" من بە سەرسوڕماویەوە پرسیارم کرد.

چەند مانگێک پێش ئێستا.. کاتلینا ڕیکلامێکی بۆ ئاپڵیکەیشنێک بینی بە ناوی "شوگەر دادی". لە سەرەتادا ئێمە بە گاڵتەجاڕی گرتمان. وە کات' ئەکاونتێکی دروست کرد. ئێمە هیچ بڕوایەکمان بە ئاپڵیکەیشنەکە نەبوو. بەڵام وادیارە کە سەری گرتووە.

"ئێمە دوو هەفتە دەبێت هەموو ڕۆژێک قسە دەکەین. ئەو پارەی کارەباکەی بۆ ڕەوانە کردم. لەگەڵ چەند دیارییەکی تر. " کاتلینا بە پەرۆشیەوە ڕوونی کردەوە.

"ئەوە سەرسوڕهێنەرە! وێنەی ئەوت لایە؟" من بە سەرسوڕماویەوە گوتم لە کاتێکدا بە تەواوەتی ڕووم لە کاتلینا کرد.
ئەو موبایلەکەی کردەوە وە بە دوای وێنەی شوگەر دادیەکەیدا گەڕا. "ئەو تەمەنی چلو-چوار ساڵە، بەڵام هەر زۆر سەرنج ڕاکێشە." ئەو گوتی لە کاتێکدا وێنەکەی بە من نیشان دا.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now