”تۆ هیچ باش نەبوویت، ئەم دکتۆرانە کاریان چیە؟" مارلین بە توڕەییەوە گوتی لە کاتێکدا بە وریاییەوە لەسەر جێگەکەم دانیشت. من بەردەوام بووم لە ڕێکخستنی کەنتۆرەکەم.”من باش دەبم.” تەنانەت خۆشم بڕوام بەو وەڵامە نەهێنا.
چۆن باش دەبم؟ چۆن دەست بکەم بە باشبوون؟ چۆن بەسەر ئازارەکانمدا بڕۆم؟.
من هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی، ”من باش دەبم.” دووبارەم کردەوە لە کاتێکدا دڵنیا بووم کە ئەو منی بیست.ئێستا مانگێک دەبێت لە جیابوونەوەم لە یوونگی. وە بە دڵنیاییەوە من هیچ باش نەبووم. بەڵکو ڕەنگم زەردتر بووە وە هەمیشە وزەم کەمە. تەنانەت هەستان و دانیشتنیش هەناسەبڕکێم تێ دەخات. خەوتنم بە تەواوەتی تێکچووە، وە لە ڕۆژێکدا تەنها چوار بۆ پێنج کاتژمێر چاوەکانم پشوو دەدەن.
یەکەم هەفتە هەموو ڕۆژێک بەخەبەر دەهاتم وە ئاوڕم دەدایەوە بۆ ئەوە ڕوخساری خۆشەویستەکەم ببینم کە لە تەنیشتم نوستووە. وە ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی کە بیرم دەکەوێتەوە چی ڕوویدا دیسانەوە گەدەم بەتاڵ دەکەمەوە.
خواردن تەنها دوو کاتژمێرە لە جەستەمدا بەرگە دەگرێت پێش ئەوەی هەڵیبێنمەوە.
چەند جارێک ماکسین بە زۆر منی بردەوە بۆلای دکتۆر بەڵام هەر هەمان شت دووبارە دەبوویەوە. پشکنینی خوێنیان بۆ دەکردم وە هیچ شتێکی نیشان نەدەدا.”ڤیڤیان، من دەچم بۆ پشکنینی منداڵەکەم، تۆش لەگەڵم وەرە. هەموو ئەم کاتە لە ماڵەوە دەرنەچوونیت، پێویستت پێی هەیە.” مارلین پێشنیاری کرد لە کاتێکدا دەستی لەسەر سکی دانا کە تەنها کەمێک ئاوسا بوو.
من بۆ ساتێک تەنها بە بێدەنگی بیرم لێ کردەوە.
”بۆچی ماکسین لەگەڵ خۆت نابەیت؟" من پرسیم.
”دەمەوێت ڕەگەزی منداڵەکە نەزانم هەتاوەکو لەدایک دەبێت، وە ئەگەر ماکسین بێت، ڕاستەوخۆ پرسیاری ڕەگەزەکەی دەکات.” ئەو گوتی.هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی. وە هەستامەوە سەر پێیەکانم. ”با بڕۆین ئەو مشکە بچوکە ببینین.” من ڕامگەیاند بە خەندەیەکی بچوکەوە.
مارلین بە وریاییەوە هەستایەوە وە ڕۆشت بۆ ژوورەکەی خۆی بۆ ئەوەی خۆی ئامادە بکات وە منی لە بێدەنگی ژوورە نوێیەکەمدا بەجێهێشت.
بە بێدەنگی دەستێک جلم دەرهێنا وە لەبەرم کرد. تەنانەت خۆشم تێک نەیا بۆ ئەوەی ڕەشییەکانی ژێر چاوەکانم دابپۆشم.هەموو خولەکێک دڵم ئازاری هەیە، وە هەرجارەو پڕە لە هەستێک. خولەکێک توڕەم وە یوونگی بەنەفرەت دەکەم، خولەکێکیش خەمبارم وە بیری دەکەم، هەندێک جاریش خۆم تاوانبار دەکەم کە باسی ئەو ڕووداوەم کرد سەرەڕای ئەوەی کە سوور دەزانم ئەگەر نەمگوتایە ئەوا دادوەرەکە بڕوای بە هیچ شتێک نەدەکرد کە باسم کرد.
دادگایی ئاڤیلن’یش چەند ڕۆژێکیترە، خۆشبەختانە من توانیم کە لە نەخۆشخانە بەڵگە لەسەر نەخۆش بوونم وەربگرم بۆ ئەوەی بەژداری دادگاییەکە نەبم.
”ئامادەیت؟" مارلین بەوپەڕی پەرۆشیەوە پرسی وە منی لە خەیاڵەکانم هێنایە دەرەوە. من سەرم بە بەڵێ لەقاند وە لەگەڵی ڕۆشتمە دەرەوە.
YOU ARE READING
𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙
Fanfiction"ئەو ئۆتۆمبێلێکی بۆ کڕیم دوای یەکەم شەومان بەیەکەوە." " ئەو نۆ هەزار دۆلاری بۆ ناردم بۆ ئەوەی ئاکرالیکی نینۆکەکانم تازە بکەمەوە." "تۆ شایەنی هەموو شتێکی جوان و بریقەداریت، شازادەکەم." <<<<<<<<<< ڤیڤیان بێزارە لە پەیوەندی...