CHAPTER, 39.

835 134 94
                                    


هەست بە خنکان دەکەم، وەک ئەوەی سییەکانم ڕەتی بکەنەوە کە هەناسە وەرگرن.
فرمێسکەکانم بە بەردەوامی بە ڕوخسارمدا دێنە خوارەوە.
بەڵام لێوەکانم بەردەوامن لە ماچکردنی.

زۆری پێنەچوو بۆ ئەوەی ماچەکەمان لە هۆڵەکەوە بگوازرێتەوە بۆ ژوورەکەم وە جێگاکەم.
باڵەکانم لەسەر شانەکانی یوونگی دانا لە کاتێکدا ڕانەکانم لە کەمەری ئاڵاند. لە ئێستادا هەموو بیرکردنەوەیەکی ژیرانە لە مێشکم چووەتە دەرەوە.
دەستەکانی لەسەر چەستەم گەرمن وە هەست دەکەم کە دەسووتێم لە ژێریاندا بەڵام من فێرنابم.

بۆ جاری دەیەمیش دەست دەخەمەوە ناو ئاوە گەرمەکە وە فێرنابم، تەنانەت دوای سووتانیشم.

ناڵەیەک لە سنگمەوە بەرز بوویەوە کاتێک ماچەکانی گواستەوە بۆ ملم وە بە بێویژدانی مۆری خۆی لەسەر جێهێشتم. ”ئەو تۆی خۆشدەوێت. ” یوونگی بە دەنگێکی گڕەوە گوتی لە کاتێکدا دەستەکانی لەسەر کەمەرم توند بوون.
”لە چاوەکانیدا دەیبینم کە ئەو نەفرەتیە تۆی خۆشدەوێت. بەڵام تۆ هی منیت، وانیە شەکرەکەم؟" ئەو بەردەوام بوو لە ئەشکەنجەدانی ملم.

دەبێت بترسم، دەبێت هەست بە ناڕەحەتی بکەم لەو هەڵسوکەوتە سەیرانەی یوونگی، بەڵام منی گەمژە هەست بە گەرمیەکی زۆر دەکات لە نێوان ڕانەکانیدا.
من سەرم لەقاند، بە هیوای ئەوەی مێشکم بێنمەوە سەر خۆم.
”یوونگی.” گریان لە دەنگمدا بوو لە کاتێکدا خۆشم نەمدەزانی بۆچی دەپاڕێمەوە. ”بەو شێوەیە مەبە.” من گوتم.

”هیچ ڕێگەیەکت بۆ جێهێشتووم، شەکرەکەم؟” لێوەکانی تەنانەت بۆ ساتێکیش لە پێستم نەکردەوە.
”لێمخۆشبە، لێمخۆشبە شازادەکەم. من تۆم دەوێتەوە، تکایە!" پاڕانەوەکەی دڵمی پارچەپارچە کرد.
چاوەکانم داخست وە بە تووندی سەرم لەقاند.

یوونگی سەری بەرز کردەوە وە بە چاوە پڕ لە ئازارەکانی تەماشای کردم. لێوەکانی کردەوە بۆ ئەوەی شتێک بڵێت بەڵام زەنگی دەرگاکە هەردووکمانی ڕاچڵەکاند.
سەری هەردووکمان بۆ ئاڕاستەی دەنگەکە جووڵا.
”کاتلینا دەگەڕایەوە؟" یوونگی پرسی. من سەرم بە نەخێر لەقاند.

هەلی خۆمم خواستەوە وە بە خێرایی لە ژێر دەستی یوونگی دەرچووم. بە خێرایی چاکەتێکی ئاوریشمیم دەرهێنا بۆ ئەوەی جەستەم بشارمەوە. ”لێرە دەرنەچیت.” من فەرمانم کرد لە کاتێکدا لە ژوورەکەم چوومە دەرەوە وە چەند گڵۆپێکم خستەکار بەرەو دەرگای دەرەوە ڕۆشتم وە لە پەنجەرەکەوە تەماشای دەرەوەم کرد.

ترپەی دڵم خێرا بوویەوە وە بە شڵەژاوی ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی بزانم کە یوونگی لە ژوورەکە دەرچووە یان نا.
پێیەکانم بە دڵی خۆمدا نا وە دەرگاکەم کردەوە.

”موبایلەکەت لەلای من جێمابوو، دەمتوانی بەیانی بۆت بێنم بەڵام پێشبینیم کرد کە پێویستت بێت.” نەیت بەوپەڕی پەرۆشیەوە گوتی. خەندەیەکی گەورە لەسەر لێوەکانی بوو لە کاتێکدا موبایلەکەمی لە دەستیدا گرتبوو.
کەمی ویست بۆ ئەوەی چاوەکانی لە ڕوخسارمەوە بۆ جەستەم بڕوات وە ڕوومەتەکانی سوور هەڵگەڕێن.
”ئممم، ببورە لە کاتت دەگرم.” ئەو بە شەرمەوە گوتی لە کاتێکدا دەستی بۆ پشتی ملی برد.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now