CHAPTER, 41.

974 135 20
                                    


چەند جارێک دەستم بەرز کردەوە بە ئەوەی زەنگەکە لێبدەم، وە هەموو جارێکیش دەستم دادەگرتەوە.
دڵم لەسەر سەد لێدەدات وە پەنجەکانم دەلەرزن.
هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی وە ئەم جارەیان دەستم بۆ دەستم بۆ دەسکی دەرگاکە برد.

دەزانم کە یوونگی لە ماڵەوەیە، بەڵام بە تەواوەتی دڵنیا نیم کە ئایا ئەو لە چی جەوێکدایە. دەسکەکەم سوڕاند وە لە سەرسوڕمانی مندا، لە ژێر دەستم کرایەوە.
بە هێمنی هەنگاوم نایە ژوورەوە. وا ئێوارە دایکردووە وە خۆر وردەوردە خەریکە ڕووناکی نامێنێت.
ئەوەش یارمەتی نادات کە تەنها ڕوناکی ژوورەکەی یوونگی لە هەموو ماڵەکەدا کار دەکات.

ژوورەوە بێدەنگ بوو، وە بۆنی یوونگی لێ دەهات، چەند بیرم کردبوو. بە بێدەنگی بەرەو ڕووناکی ژوورەکەی یوونگی ڕۆشتم.
"یوونگی؟" من پرسیم وە لە دەرگای ژوورەکەیم دا.
هیچ وەڵامێک نەبوو. 'سەیرە.' من لە ناخمدا گوتم.
ڕاستە ئەو تەمەنی هەیە بەڵام بڕوا ناکەم هێندە زوو بخەوێت. وە ئەو هەرگیز لە ڕووناکی زۆردا ناتوانێت بە ئاسوودەیی بخەوێت.

دیسانەوە بە وریاییەوە دەسکی دەرگاکەم تاقی کردەوە وە لە ژێر دەستمدا کرایەوە. من چاوەکانم سووڕاند، 'ئەم نەفرەتیە لە هیچ ناترسێت.'
بە هێمنی چوومە ژوورەوە بۆ ئەوەی ببینم کە هیچ کەسێکی لێ نیە. برۆکانم گەشتن بە یەکدی لە کاتێکدا چاوم بۆ یوونگی دەگێڕا.
ئەو لە کوێیە؟
ویستم بڕۆمە دەرەوە وە زیاتر بە دوایدا بگەڕێم بەڵام لە پڕدا گوێم لە دەنگی گەرماوەکە بوو کە کاری دەکرد.
"ئەو لە گەرماوە." من هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی وە بڕیارمدا لەسەر جێگەکەی چاوەڕێی بکەم.

هەست بە ناڕەحەتی دەکەم، هەرگیز میڕاڵدم بەو شڵەژاویە نەدیوە. ئەو تەنانەت هیچ شتێکی بۆ ڕوون نەکردمەوە تەنها هاواری کرد وە پاڕایەوە کە یوونگی لە شتێک بوەستێنم.
پەیوەندیە لەناکاودا بڕا وە دوای ئەوەش کەس وەڵامی نەدایەوە کاتێک دیسانەوە پەیوەندیم کرد.
هەتاوەکو ئێستاش نازانم کارێکی ژیرانەم کردووە بە هاتن بۆ ماڵی یوونگی یان نا.
ئێستاش کە بە منی نەزانیوە دەتوانم لێرە بڕۆمە دەرەوە وە بە هیچ شتێک نازانێت. چەند جارێک چاوەکانم داخست وە هەناسەی قووڵم هەڵمژی بە هیوای ئەوەی ئەو هەستە ناڕەحەتەی ناخم نەمێنێت کە پێم دەڵێت شتێکی خراپ لە ئارادایە.

دەنگی گەرماوەکە وەستا. دەتوانم بڵێم سیەکانی منیش وەستان لە کارکردن. هەناسەی خۆمم گرت لە کاتێکدا دەنگی پێیەکانی یوونگی لە دەرگاکە نزیک دەبوویەوە.
ترپەی دڵم لە گوێیەکانمدا لێیان دەدا.
بەڵام هیچ....
دەرگاکە نەکرایەوە. سێبەری یوونگیم بینی لە ژێر دەرگاکەدە بەڵام ئەو لە جووڵە وەستابوو.

ویستم کە لە شوێنی خۆم هەستمەوە بەڵام دەنگی وەستێنەری چەک هەموو جووڵەی لە جەستەم بڕی. چاوەکانم فراوان بوونەوە وە بە خێرایی بیرم کردەوە. ”یوونگی، منم لێرە!" من بە خێرایی ڕامگەیاند.
دەرگاکە بە بچووکی کرایەوە وە یوونگی لە لێواریەوە سەری دەرهێنا.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now