CHAPTER. 18

1.7K 149 115
                                    


"بەلامەوە گرنگ نیە، دەبێت چارەسەری بکەیت وە بە خێراترین شێوە!"

بۆنی ئاگردانەکە دەهات لەگەڵ بەڕووی گەرم من لە ماڵی دارستانەکەم. هەست بە چەند بیرەوەریەک دەکەم لە مێشکمدا کە لەوانەیە خەون بێت. وەک ئەوەی هەموو ڕۆژەکە لە سەرەتاوە دەستی پێ کردبێتەوە وە ڕوداوەکانی ڕێستۆرانتەکە ڕووی نەدابێت.

"بە نەفرەت بن! من پارە دەدەم بە ئێوەی بێ نرخ بۆ چی هۆکارێک؟! ئەو پۆستا دادەگرن وە ئەمە کۆتا ئاگاداریە کە پێتان دەدەم!"

هەموو هیوایەک لە ناخمدا ڕژایە دەرەوە وە چاوەکانم کردەوە. من هێشتان جلەکانی دوێنێ شەوم لەبەرە.
دوبارە چاوەکانم داخستەوە وە هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی. بە نەفرەت بێت، هیچ لەو ڕوداوانە خەون نەبوو. من هەر بەڕاستی بە سۆزانیەکی خۆفرۆش بەناوبانگ بووم وە دیارە کە ئەوە یوونگیە هەڕەشە لە کارگوزارێکی بەستەزمان دەکات سەبارەت بە داگرتنی پۆستەکە.

دەستم بۆ موبایلەکەم برد کە لەسەر مێزە بچوکەکەی تەنیشت جێگەکە بوو وە تێبینیم کرد کە بێدەنگ کراوە. کردمەوە وە ڕاستەوخۆ ژمارەی پەیوەندیەکان بە ڕوومدا هاتن.
کاتلینا پازدە جار پەیوەندی کردووە وە ماکسین و مارلین نزیکەی بیست جار پەیوەندیان کردووە. سەرەڕای ئەوەش سەرۆکەکەم لە کافێی لونا جارێک پەیوەندی کردووە و نامەیەکیشی ناردووە.
نامەکەم کردەوە وە هەر کە نامەکەم خوێندەوە بە ئەوپەڕی بێزاری موبایلەکەم فڕێدایە سەر زەوی.

سەرۆک'ئاندی: بڕوا ناکەم کە بیرۆکەیەکی باش بێت کە تۆ لە کافێیەکەم بهێڵمەوە. بمبورە ڤی بەڵام وێنەی تۆ لە کافێیەکەی هێمە گیراوە وە چەندەها کەس نامەی هەڕەشە و نەشیاوی بۆ ئێمە ناردووە. تکایە مەگەڕێرەوە بۆ سەر کار. تەنانەت کلیلەکانیش مەهێنەوە ئێمە کێشەمان نیە.

بە نەفرەت بێت، هەر خۆی مێبازێکی بێڕەوشت بوو!

گوێم لە دەنگی پێی یوونگی بوو کە بە خێرایی بەرەو ڕووم هات. "شازادەکەم، هەست بە باشی دەکەیت؟" ئەو بە خەمخۆریەوە لەسەر لێواری جێگەکە دانیشت لە تەنیشتم وە دەستی لەسەر ڕوومەتم دانا. من بە بێدەنگی سەرم بە بەڵێ لەقاند. "دەبێت برسیت بێت، تۆ نانی ئێوارە تەواو نەکرد." ئەو گوتی وە خەریک بوو کە هەستێتەوە. "بەڕووم برژاندووە، ئێستا دەچم بۆت دەهێنم." من بە خێرایی دەستیم گرد وە وەستاند لە هەستانەوە.
"دەبێت باوکم بەوەی زانیبێت؟" من پرسیم.

یوونگی بۆ خولەکێک بێدەنگ بوو وەک ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە چۆن بارودۆخەکەم بۆ ڕوون بکاتەوە. "هیوام هەبوو کە بیرت نەمابێت." ئەو بە هێمنی گوتی پێش ئەوەی سەری نزم بکاتەوە وە نێوچاوانم ماچ بکات. "تکایە بمبورە شەکرەکەم، نەدەبوو ڕێگەم بدایە ئەمە ڕووبدات." ئەو بە پەشیمانیەوە گوتی.
دەستەکانم بەرز کردەوە وە ڕوخساری ئەوم گرت. "ئەوە تاوانی تۆ نیە، من دەبوو ئەو ئەکاونتەم زووتر لادایە." من گوتم بە هێمنی.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now