CHAPTER. 19

1.6K 138 104
                                    


"چۆن ئەو کەسە دەدۆزینەوە کە ئەو پۆستەی دانابوو؟" من لە یوونگیم پرسی لە کاتێکدا پشتوێنی سەلامەتی کورسیەکەم بەست لەسەر فڕۆکە تایبەتەکە.
"کەسێک دەناسم." ئەو وەڵامی دایەوە پێش ئەوەی لە تەنیشتم دابنیشێت. "کێیە؟" من دیسانەوە پرسیم.

"پیاوێکە بە ناوی 'زەید میدیوس'، ئەو گروپێکی هەیە کە بە تەکنەلۆجیایەکی زۆر پێشکەوتوو کار دەکەن." یوونگی ڕوونی کردەوە وە منیش موبایلەکەم دەرهێنا بۆ ئەوەی زانیاری ئەو پیاوە لەسەر گۆگڵ ڕابکێشم.
"تۆ چی دەکەیت؟" یوونگی پرسی لە کاتێکدا تێبینی موبایلەکەمی کرد. من سەرم بەرز کردەوە وە بە سادەیی تەماشای ئەوم کرد. "زانیاری ئەو پیاوە ڕادەکێشم." من گوتم.

یوونگی تەماشای دەستەکانی کرد وە دەستی کرد بە پێکەنین.
"کێشە چییە؟" من پرسیم.
"گیانەکەم تۆ ناتوانیت ئەو پیاوە لە ڕێگەی گۆگڵەوە بدۆزیتەوە. ئەو هیچ پیاوێکی ئاسایی نیە. ئەو تەنانەت لە سەرووی منیشەوەیە. " یوونگی بە خەندەیەکی بچوکەوە ڕوونی کردەوە. "تەنانەت منیش کاری بۆ دەکەم بەو شێوەیە یەکدی دەناسین." ئەو گوتی.

"تۆ؟ مۆڵتی-بلیۆنێر یوونگی ناڤیداد؟ کار بۆ کەسێک دەکەیت؟" من بە سەرسوڕماویەوە پرسیم.
"من بۆ ئەو کار ناکەم، بەڵام چەندەها جار خزمەتی سەلامەتی لە من کڕیوە. " یوونگی بۆ چەند ساتێک بێدەنگ بوو وە هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی پێش ئەوەی دیسانەوە تەماشام بکاتەوە. "ئەو کەسێکی ترسناکە، شەکرەکەم. ئەو سەرۆک مافیایەکی مەترسیدارە."

چاوەکانم فراوان بوونەوە وە موبایلەکەم لە دەستم کەوتە خوارەوە. "نەخێر! تۆ چۆن دەبێت تێکەڵاوی ئەو کەسانە ببیت." من بە ترسەوە تەماشای یوونگیم کرد.
"هێمن بەرەوە گیانەکەم، ئەو نزیکە لە منەوە، بە هەر حاڵ سەلامەتی کۆشکەکەی و خێزانەکەی و موڵکەکانی لە ژێر دەستی مندایە دڵنیابە کە دەبێت دوو جار بیر بکاتەوە پێش ئەوەی هەڵەم بەرامبەر بکات." یوونگی ڕوونی کردەوە لە کاتێکدا نوشتایەوە بۆ ئەوەی موبایلەکەم بەرز بکاتەوە.

"تۆ باسی مافیا دەکەیت، مافیا! ئەوانە مەترسیدارن!" من بە ترسەوە گوتم. یوونگی موبایلەکەی یا بە دەستمەوە و ڕومەتی ماچ کردم. "ئەو وەکو برای بچوکم وایە، وە خەمت نەبێت دەتبەم بۆ کۆشکەکەی وە کە خۆت دیناسیت و خێزانەکەی دەبینیت هیچ ترسێکت نامێنێت، شەکرەکەم." ئەو بەوپەڕی هێمنیەوە گوتی.

من ڕووم لە پێشەوە کرد وە بە بێدەنگی چاوەڕوانی ئەوە بووم فڕۆکەکە دەست بە جووڵە بکات.

<<<<<

لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین وە من سەرم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی تەماشای شاهانەترین کۆشک بکەم کە لە پێشمانە.
'ئەوە ماڵی مافیایە، بە دڵنیایەوە بەو شێوەیە دەبێت گەمژە!' دەنگەکەی ناخم گوتی. یوونگی دەستی لەسەر پشتم دانا وە بەرەو پێشەوە بەڕێی کردم. "بەدڵتە؟" ئەو لە گوێمدا پرسی لە کاتێکدا بە دەرگایەکی کەورەدا ڕۆشتین کە چەند پاسەوانێکی ترسناک تێیدا وەستابوون وە تەماشایان دەکردین.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now