"ویست و خواستی زۆر بوو کە من توانای پڕکردنەوەم نەبوو.""چی شتێک هەیە کە بلیۆنێرێکی وەکو تۆ نەتوانێت بیکات؟" من بە خێرایی وەڵامم دایەوە. "ئەو قسەی پڕوپوچە. " دەستەکانم لەسەر کەمەرم دانا لە کاتێکدا تەماشای یوونگیم دەکرد.
"من ناتوانم کە هەموو شتێکت بۆ باس بکەم.. بەهەرحاڵ، تۆ بۆچی ئەمە دەپرسیت؟" یوونگی هەنگاوێکی تری بەرەو پێشەوە نا وە بە سەرسوڕماویەوە تەماشای کردم. "ئەوەی کە من بیستم ئەوە بوو کە تۆ کێشەی خواردنەوەت هەیە و ئازاری خێزانەکەت داوە." من ڕوونم کردەوە.وەک ئەوەی زلەم لێدابێت، یوونگی چاوەکانی فراوان بوونەوە. "ئەوەت لە کوێ بیستووە؟"
"گرنگ نییە کە لەکوێ بیستم. ئێستا پێمبڵێ ئەو هەواڵە ڕاستە؟" من گوتم.
"ئەگەر بڵێم ڕاست نیە، ڕێگە دەدەیت خۆم ڕوون بکەمەوە؟" چاوەکانی ماندوو بوون وە ڕوخساری ڕێشێکی کەمی پێوە بوو، وەک ئەوەی ئەم دوو ڕۆژە هیچ گرنگی بە خۆی نەداوە.
وردەوردە تێبینی ئەوەم کرد کە جلەکانی تێکەڵاو و لۆچ بوون وە هیچ لەو یوونگیە نەدەچوو کە هەموو جلەکانی وەکو کاغەزێکی سادە بن.
"ئەم پەیوەندییە هەڵەیە. بە هەر حاڵێک بێت من ناتوانم لەگەڵت بم." من بە خەمباریەوە گوتم."هۆکاری چییە؟ هەموو شتێک زۆر بەباشی دەڕۆشت. چی ڕویدا کە دڵی تۆی گۆڕی؟" یوونگی پرسی.
"پوورە ڤی؟" لە پڕدا دەرگاکە کرایەوە وە ئێلا بە شڵەژاویەوە تەماشای کردم. "چیت دەوێت، شازادە؟" من ڕاستەوخۆ ئاوڕم دایەوە وە تەماشای مشکە بچوکەکەم کرد. "کێشەیەک لە سیستەمی ئاواکەتدا هەیە." ئەو بە بێتاوانی گوتی. پرچی هەمووی تەڕ بوو وە بەشی سەرەوەی جلەکانی ئاوی لێ دەتکا.
"چی؟" من بە خێرایی ڕۆشتم بۆ ژوورەوە و ڕاستەوخۆ بەرەو چێشتخانەکە. بینیم کە سیستەمی ئاوەکە بە تەواوەتی لە شوێنی خۆی دەرچووە و ئاو بە هەموو شوێنێکدا دەپرژێنێت."گاڵتە دەکەیت!"
بەرەو دەسشۆرەکە ڕۆشتم وە بە خێرایی سەرچاوەی ئاوی نهۆمەکەم کوژاندەوە. کاتێک گەڕامەوە بۆ ژووری میوانەکە بینیم کە یوونگی لەگەڵ ئێلا وەستاوە کە ئاوی لێ دەتکێت. "ئەمە چۆن ڕویدا؟" من بە توندی لە مشکە بچوکەکەم پرسی.
"ویستم گڵاسێک ئاو پڕ بکەم وە نەمزانی چۆن سیستەمەکە کار دەکات." ئەو بە ترسەوە ڕوونی کردەوە لە کاتێکدا تەماشای زەوی دەکرد.
"چەندەها پتڵێ ئاو لە ساردکەرەوەکەدا هەیە، تۆ لە کەیەوە ئاوی نەپاڵێوراو دەخۆیتەوە؟" من دووبارە پرسیم لە کاتێکدا یوونگی دەستەسڕێکی لە گیرفانی دەرهێنا وە دەموچاوی مشکە بچوکەکە پێ سڕی."هێندە توند مەبە لەگەڵی." ئەو بە هێمنی گوتی لە کاتێکدا سەرقاڵی ئێلا بوو.
درۆ دەکەم ئەگەر بڵێم لەو کاتەدا هەستم بە دڵپیسی نەکرد بەڵام توڕییەکەم ڕێگەی پێ نەدام زۆر بیر لەوە بکەمەوە.
من قسەکانی یوونگیم فەرامۆش کرد وە دەستەکانم لەسەر کەمەرم دانا. "وەڵام بدەوە!." من فەرمانم کرد بە شەیتانە بچوکەکە.
"دەستم نەدەگەشت بە ئەوانەی ناو ساردکەرەوەکە." ئێلا بە خێرایی وەڵامی دایەوە.
"ئەی خوشکەکەت؟"
YOU ARE READING
𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙
Fanfiction"ئەو ئۆتۆمبێلێکی بۆ کڕیم دوای یەکەم شەومان بەیەکەوە." " ئەو نۆ هەزار دۆلاری بۆ ناردم بۆ ئەوەی ئاکرالیکی نینۆکەکانم تازە بکەمەوە." "تۆ شایەنی هەموو شتێکی جوان و بریقەداریت، شازادەکەم." <<<<<<<<<< ڤیڤیان بێزارە لە پەیوەندی...