CHAPTER, 31.

919 146 39
                                    


”تەنها بۆ ئەوەی ڕوونی بکەینەوە، بیر لە لەبار بردن و ئەو شتانە ناکەیتەوە، وانیە؟" کاتلینا پرسی لە کاتێکدا لەسەر لێواری جێگەکەم دانیشت.
من چاوەکانم فراوان بوویەوە. ”بە دڵنیاییەوە، نەخێر!" من هاوارم کرد. لە وەڵامدا کاتلینا تەنها دەستەکانی بەرز کردەوە. ”من تەنها دەمویست کە دڵنیا ببمەوە.” ئەو گوتی.

”باشە، ئەو هەتاوەکو دوێنێ نەزۆک بوو، ئەم منداڵە لە کوێیەوە هات؟!" ماکسین بە بێزاریەوە پرسی.
مارلین لە لێواری چاوەکەنیەوە تەماشای کردم. ”دەزانیت کە ئێمە پاڵپشتی تۆ دەکەین وانیە؟ دەتوانیت هەموو شتێکمان بۆ باس بکەیت.” ئەو بە وریاییەوە گوتی.
لەوەدا خۆمم پێ نەگیرا وە دەستم کرد بە پێکەنین.

ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە کلینیکەکە هاتمەوە بە تەواوەتی تێکشکام وە بۆ چەند کاتژمێرێک باوەشم بە خۆمدا کرد وە گریام. باشبوو کە مارلین لە بارودۆخەکە تێگەشت وە خۆی بە ماکسینی گوت کە کاتلینا لەگەڵ خۆی بێنێت.
ئێستاش هەموو شتێک باس کراوە وە ماکسین کاتژمێرێکە بە بەردەوامی لە ژوورەکەدا دەسوڕێتەوە وە کاتلینا’ش دەیەوێت کە تێبگات ئەمە چۆن ڕویدا.

لە کۆتاییدا پێکەنینەکەم ئارام بوویەوە. ”نەخێر، بەڵێن بێت کە تەنها لەگەڵ یوونگی بووم.” من گوتم بە پێکەنینەوە.
”خۆزگە لەگەڵ کەسێکیتر دەبوویت، زۆر لەمە باشتر بوو، هەر هیچ نەبووایە دەمانگوت کە تۆ خیانەتکارەکەیت و دامان دەخست.” ماکسین گوتی. وە من زیاتر پێکەنیم.
”ئێستا چی؟" کاتلینا پرسی.

”دەبێت بە باوکم بڵێم، وە ئەو کێشەکە لەگەڵ ناڤیداد چارەسەر بکات.” ماکسین وەڵامی دایەوە. من بە خێرایی پشتم ڕێک کردەوە. ”نەخێر! من نامەوێت کە یوونگی بزانێت!" من بە خێرایی گوتم.
هەرخۆی پەیوەندییەکەمان بە هەڵەیەک دەبینێت، من ڕێگە نادەم کە منداڵەکەم وەکو باجی هەڵەکانی باوکی تەماشا بکرێت لە لایەن باوکی خۆیەوە. هەرگیز ڕێگە نادەم منداڵەکەم ئەو ژیانەی خۆم بژی.

”ئەی بەنیازی چیت؟"ماکسین بە بێزاریەوە پرسی.
”نازانم، بەڵام بیر لە شتێک دەکەمەوە، ئەمە هەمووی زۆر نوێیە و زۆریش لەناکاوە، پێویستم بە کات هەیە.” من وەڵامم دایەوە.
”دەبێت هەر بە باوکت بڵێین، ڤیڤیان. ئەوە کارە ڕاستەکەیە.” مارلین بە وریاییەوە گوتی. من پاڵم دایەوە بە پشتیەکانمدا.
”کێ پێی دەڵێت؟ چونکە دەزانم کە ئەو بە هیچ شێوەیەک نایەوێت ڕوخسارم ببینێت دوای ئەو شەوە.” من گوتم.

”چیم پێ دەڵێن؟" باوکم دەرگاکەی کردەوە کە هەر خۆی دانەخرابوو.  من دەستەکانم بە یەک گەیاند بە چەپڵەیەکی گەورە. ”زۆر نایابە! ژوورەکەی من بووە بە سیرک هەموو کەسێک خۆی پێدا دەکات.” من بە خەندەیەکی گەورەوە ڕەمگەیاند.
”خۆزگە تەنها ژوورەکەت خەڵک خۆی پێدا دەکرد وە خۆت نەدەبوویت. ” ماکسین بە توانجەوە گوتی.
من چاوەکانم فراوان  بوویەوە. ”ئەوە بە هاوسەرەکەت بڵێ! ئێوە وا خەریکە تیمێکی تۆپی پێ دروست دەکەن!" من هاوارم کرد لە کاتێکدا پشتیەکەم فڕێدا بۆ ماکسین.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now