CHAPTER. 34

1K 149 27
                                    


”ئەمە گاڵتەجاڕییە. ” کاتلینا بە توڕەییەوە کوپی قاوەکەی لەسەر مێزی نانخواردن دانا.
من چاوەکانم بەرز کردەوە لە کاتێکدا قومێکم لە قاوەکەی خۆم خواردەوە. ”قاوەکەت بەدڵ نیە؟" من بە هێمنی پرسیم لە کاتێکدا پارچەیەک پەنیرم دەخوارد.
”مەبەستم ئەوە نیە!" منیش دەزانم کە مەبەستی ئەوە نیە، مەبەستی دەنگی کرێکارەکانە کە تەنها چەند بلۆکێک لە دەرەوەی ماڵەکەمان سەرقاڵی دروست کردنی ماڵی دراوسێیەکەمانن.
”ئەو مافی ئەوەی نیە ئەم کارە بکات، ئەوەی کردی بەس نەبوو؟" کاتلینا بە بێزاریەوە لە پەنجەرەی چێشتخانەکەوە تەماشای کردن. من وەڵامم نەدایەوە وە تەنها بەردەوام بووم لە خواردنی نانی بەیانیم.

”تەماشای ئەو ڕوخسارە نەفرەتیەی بکە. من دەچم دوو وشەی لەگەڵ دەڵێم.” ئەو هەوڵیدا هەستێتەوە.
”ئەو کارە مەکە.” من بە ساردی فەرمانم کرد. ”ئەو زەویەکەی کڕیوە وە مافی خۆیەتی هەرچیەکی لێ دەکات.” من بەردەوام بووم.
کاتلینا هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی وە دووبارە دانیشتەوە.
”ئەو تەنها ئەم کارە دەکات بۆ ئەوەی کە خۆی کە تۆ نزیک بکاتەوە، وادەزانێت لێخۆشبوون هەیە بۆ کارەکانی، ئەو گەمژەیە!" کاتلینا زۆر لە من توڕەتر بوو. خۆزگە منیش دەمتوانی ڕقم لێی ببێتەوە.

سێ مانگ دەبێت دوای لەدەستدانی منداڵەکەم. یەکەم مانگم بە ئازار و گریان و نەخۆشی و خەمۆکی بەسەر برد وە دوای ئەوە بڕیارمدا کە بگەڕێمەوە بۆ خانووی کێڵگەکە. بەڵام هیچ شتێک وەکو خۆی لێ نەهاتەوە، ئێرە گەرم نیە وەکو یەکەم ڕۆژ کە تێیدا بووم، وە هەست بە تەنیاییەکی زۆر دەکەم سەرەڕای ئەوەی کە هەموو خولەکێک کاتلینا'م لەگەڵە. سەرەڕای هەموو ئەوانەش هیچ شتێک هەمان هەستی نەبوو، خواردنە خۆشەکان ئازاریان هەبوو کاتێک بە گەروومدا دەهاتنە خوارەوە، وە گەرماوە گەرمەکان هیچ گەرم نەبووم.  

من گۆڕام، خەندەکانم لەگەڵ منداڵەکەم لە نەخۆشخانەکە جێهێشت. هەناسەم سارد بوو وە ناخم بەتاڵ، هەمووی تەنها لەبەر ئەوەی کەسێکم خۆشویست.

دوای ئەوە یوونگی بڕیاریدا کە بگەڕێتەوە ژیانم وە هەموو خولەکێکی ڕۆژەکەم توشی سەرئێشەم بکات.
سەرەتا هەموو ڕۆژێک نامەی بۆ دەناردم وە پەیوەندی پێوە دەکردم کە توانیم فەرامۆشیان بکەم، وە چەند جارێکیش کاتلینا وەڵامی دەدایەوە.
دوای ئەوە چەند جارێک لە پێش دەرگاکەم دەرکەوت، کە ئەویش ئاسان بوو چوونکە کاتلینا دەرگەکای دەکردەوە وە ڕاستەوخۆ بە ڕوخساریدا دایدەخست.
ئێستاش ئەمە، ئەو زەویەکەی تەنیشت کێڵگەکەی کڕیوە وە خانوویەک دروست دەکات. بە بیانووی ئەوەی کە کەشوهەوای ناوچەکەی بەدڵە.

”لێیگەڕێ هەوڵ بدات، هەموو پیاوێک سنورێکی هەیە، دوای ماوەیەک هیوا لەدەست دەدات وە کۆڵ دەدات.” من وەڵامم دایەوە وە بە وریاییەوە هەستامەوە بۆ ئەوەی کوپی قاوەکەم خاوێن بکەمەوە. ”چی ئەگەر کۆڵی نەدا؟" کاتلینا بە خەمخۆریەوە پرسی.
من شانەکانم بەرز کردەوە. ” ئەو کاتە دراوسێیەکی بێزارمان دەبێت وەکو ئەو پیاوەی کە لە نهۆمی خوارەوەی من دەژیا وە هەموو خولەکێک بێزاری دەکردین.” من بە سادەیی گوتم.
لە وەڵامدا کاتلینا خەندەیەکی کرد.
”دەتوانێت بڕوات خۆی بە نەفرەت بکات.” ئەو گوتی.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now