CHAPTER.4

1.6K 161 128
                                    


"هەر ئێستا دەبێت ئەوە ببینیت!" کاتلینا بە دەنگێکی پەرۆشەوە گوتی لە کاتێکدا بە توندی دەرگای ژوورەکەمی فڕێدایە لا. من بە لاوازی سەرم بەرز کردەوە و چاوم بە کاتلینا کەوت کە هێشتا لە جلوبەرگی خەودا بوو.
"چیی بوە؟" من بە خەواڵوەیەوە پرسیم لە کاتێکدا چاوەکانم لەگەڵ ڕووناکی ژوورەکەم ڕاهات.

"ئۆتۆمبێلێکی زۆر گرانبەها لە پێش باڵەخانەکە پارک کراوو. هەموو قوتابیەکان دەوریان داوە وە وێنەی لەگەڵ دەگرن." کات بە پەرۆشیەوە ڕوونی کردەوە.
تەماشای کاتەکەم کرد وە بینیم کە کاتژمێر نۆ'ی بەیانیە.  'دەبێت ئێستا ئەو پیاوە پیرە لەکوێ بێت؟' دەنگەکەی ناخم پرسی بەڵام من دیسانەوە فەرامۆشم کرد وە لەسەر جێگەکەم هەستامەوە.

"خێراکە! لەوانەیە خاوەنەکەی کەمێکیتر بیباتەوە!" کاتلینا بە خێرایی دەستی منی گرت وە بەرزی کردمەوە.
"باشە باشە! ڕێگە بدە کەمێک ئاو بخۆمەوە." من بتڵێک ئاوم لە ساردکەرەوەکە دەرهێنا وە قومێکم لێ خواردەوە. هەروەها موبایلەکەشم لەگەڵ خۆم برد.   "با بڕۆین." من بە کاتلینا'م گوت وە لەگەڵی لە نهۆمەکەم چووینە دەرەوە وە بەڕێ کەوتین بۆ گەراجی باڵەخانەکە.

کاتێک کە گەشتینە خوارەوە، خەو بە تەواوەتی بەریدام وە تێبینیم کرد کە هێشتا لە کەلوپەلی خەودام.
نزیک بووینەوە لە گەراجەکە وە بینیم کە چەندەها قوتابی بە هەمان شێوەی ئێمە لە جلی خەویاندا دەوری ئۆتۆمبێلێکیان داوە.
بەبۆنەی تێکەڵاوی قوتابیەکان نەمتوانی بە تەواوەتی بیبینم بەڵام تێبینی شوشە تینتەکانیم دا.

باڵەکانم لە جەستەم ئاڵاند کاتێک هەندێک لە کوڕەکان تێبینی کەلوپەلی منیان کرد بەڵام لە پڕدا هەستم بە شتێک کرد لەسەر کەمەرم.
شتێکی بچوک بوو کە بە ستراپی شۆرتەکەمەوە وەستابوو. دەستم پێوەدا وە ڕاستەوخۆ گوێم لە زەنگی  کلیلێک بوو.
چاوەکانم فراوان بوونەوە لە کاتێکدا کاتلینا بە پەشۆکاوی تەماشای کردم. ئێمە بە چاوە فراوانەکانمان تەماشای یەکدیمان کرد لە کاتێکدا من بە هێمنی درێسەکەم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی سویچی ئۆتۆمبێلەکە دەربکەوێت کە بە شۆرتەکەمەوە بوو.

"گاڵتە دەکەیت!" کات بە سەرسوڕماویەوە گوتی لە کاتێکدا من سویچەکەم دەرهێنا وە ڕوومکرد لە ئۆتۆمبێلەکە کە هێشتا ناتوانم بیبینم.
بە دوودڵییەوە دەستم لەسەر کۆنتڕۆڵەکە گرت وە ڕاستەوخۆ گوێم لە دەنگی کرانەوەی قوفڵی ئۆتۆمبێلەکە بوو.

سەری هەموو قوتابیەکان سوڕا وە هەموویان تەماشای منیان کرد کە سویچی ئۆتۆمبێلەکەم بە دەستەوە بوو.

"گاڵتە دەکەیت!" کاتلینا بە پەرۆشیەوە هاواری کرد لە کاتێکدا لە شوێنی خۆیدا بەرز بوویەوە.
من هەموو جەستەم بەستی لە شۆکدا وە تەماشای کاتلینا'م کرد کە بە خێراییەوە باوەشی بە مندا کرد.
"نەخێر من بڕوا بەمە ناکەم. بوەستە با قسەی لەگەڵ بکەم." من بە خێرایی گوتم لە کاتێکدا لە باوەشی کاتلینا دەرچووم وە موبایلەکەم بەکارخست.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now