CHAPTER.2

1.5K 169 110
                                    


یوونگی: چی دەکەیت؟

ڤیڤیان: لە کێڵگەم، سەرقاڵی سامسۆن'م.

من بە خێرایی وەڵامم دایەوە وە موبایلەکەم لەسەر بێنچێک بەجێهێشت و گەڕامەوە بۆ لای سامسۆن.
"چی دەڵێی کەمێک پیاسە بکەین؟" من بە هێمنی گوتم لە کاتێکدا پرچی ئەوم داهێنا. وە تەڵەکانی پرچیم کۆکردەوە بۆ ئەوەی بیکەم بە پەلکە. ئەو حەز بەوە ناکات کە پرچی لە پێش چاوی بێت وە پرچیشی زۆر درێژە بۆیە هەمیش بۆی دەکەم بە پەلکە.
سامسۆن لە وەڵامدا تەنها پێیەکانی بە زەویدا دا. وە سەری هێنایە خوارەوە تاوەکو گیرفانی کراسەکەم بۆن بکات. زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانم دروست بوو .
"تۆ نەعنا'ت دەوێت؟" من پرسیم لە کاتێکدا بنێشتی منتم لە گیرفانم دەرهێنا وە دانەیەکم بە ئەو دا.

سامسۆن وەک کوڕێکی باش هەموو منتەکانی خوارد وە سەری بەرز کردەوە بۆ ئەوەی نێوچاوانی بە ڕومەتمدا بخشێنێت_ وەکو سوپاس کردنێک.
من پێکەنینێکی نەرمم کرد وە نێوچاوانی ئەسپەکەم ماچ کرد. "تۆ کوڕێکی چەند پاشیت."

ئەسەپەکەم زۆر خۆشدەوێت. تاکە بونەوەرە کە هەرگیز بێزار نابم لە گرنگی پێدانی. ئەو فەرویەکی ڕەشی بریسکەداری هەیە وە پرچێکی درێژ و ئاوریشمی هەیە. کاتێک ئەوم کڕی تەنها تەمەنی شەش مانگ بوو، ئەو ئێستا چوار ساڵە. وە شیرینترین بوونەوەرە.
باڵای زۆر لە من بەرزتر بووە.

دەتوانم بڵێم کە من و سامسۆن زۆر بە یەکدی دەچین. ئەویش کاتێک بەچکە بوو ماینێکی زۆر لاواز بوو بەڵام دوای بردنەوەی چەندەها ڕکابەرایەتیەتی و بەدەستهێنانی پۆستی یەکەم لە هەموویاندا، ئەو ئێستا یەکێکە لە گەورەترین و بەهێزترین ئەسپەکان. وە جوانترین و نەرمترین فەروی هەیە. کە لە دوورەوە تەماشای بکەیت لە ئاوریشم دەچێت.

من کەڕامەوە بۆلای بێنچەکە وە موبایلەکەم کردە ناو گیرفانم و گەڕامەوە بۆلای سامسۆن.
"ئامادەی بڕۆین؟" من پرسیم وە لە وەڵامدا سامسۆن تەنها پشتی ڕێک کردەوە وە منیش بە خێرایی سەر پشتی کەوتم. " بەڕێ بکەوە گیانەکەم." من بە هێمنی پێیەکانم گەڕاندەوە وە پاڵم بە ئەسپەکەوە نا کە بکەوێتە ڕێ.
ئەو دەستی کرد بە ڕۆشتن، هەنگاوەکانی هێمن و وریا بوو.

کێڵگەکە خاوەنەکەی پیاوێکی بەتەمەنە. ئەو بە کرێیەکی کەم ڕێگە دەدات کە سامسۆن لێرە بمێنێتەوە.
کێڵگەیەکی بچوکە کە تەنها توانای لەخۆ گرتنی دوو بۆ سێ ئەسپی هەیە، وە لە ناوەڕاستی دارستانێکە تەنها کەمێک لە دەرەوەی شارستانی فلۆریدا.
شوێنێکی هێمن و بێدەنگە وە هیچ دراوسێیەکی نییە. تەنها دارستانێکی پارێزراو.

سامسۆن بە هێمنی خۆی بە ناو ڕێڕەوی دارستانەکەدا دەڕۆشت کاتێک من موبایلەکەم بیر کەوتەوە.
بە خێرایی لە گیرفانم دەرم هێنا وە بینیم کە یوونگی چەند نامەیەکی ناردووە.

ئێستا نزیکەی سێ هەفتە دەبێت کە من لەگەڵ یوونگی قسە دەکەم. ئەو کەسێکی زۆر شیرینە، سەرەڕای ئەوەی کە لووتبەرزە.
ئەو باسی کرد کە سەرۆکی کۆمپانیایەکی سیکیۆریتیە. کە چەندەها لقی لە تەواوی وڵاتانی دونیادا هەیە.
ئەو پێشتر هاوسەرگیری کردوە وە جیا بووەتەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەسەر هۆکارێک کە نەیویست بۆ منی باس بکات، بۆیە منیش زۆر لەسەر باسەکە نەم پرسی.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now