CHAPTER. 37

947 137 129
                                    


”ئازاری بە پشتی گەیاندووە. دەبێت چەند شەوێک لێرە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی بزانین کە توانای ڕۆشتنی دەبێت یان نا.” کاتلینا بە بێزاری قومێکی لە کۆفیەکەی خواردەوە.
”دڵنیام کە باش دەبێت، تەنها کەمێک خۆڕاگری دەوێت.” دەستم لەسەر ئەوانەی کاتلینا دانا لە کاتێکدا براکەی ’نەیت’ لە ژێر هەناسەیەوە پێدەکەنی.

”بە دڵنیاییەوە باش دەبێت، ئەو پیاوە پیرە لە بانیۆکەدا سەمای کردووە، کاتێک دۆزیمانەوە میوزیک هێشتان کاری دەکرد لە گەرماوەکەدا.” ئەو بە پێکەنینەوە گوتی.
لێوەکانم لە یەکدی توند کرد بۆ ئەوەی زەردەخەنەی سەر لێوەکانم بشارمەوە.

ئەم بەیانیە ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی بەخەبەر هاتم، خۆمم کۆکردەوە وە بەرەو نەخۆشخانە ڕۆشتم بۆ ئەوەی کاتلینا ببینم. ئێستا وا دوو کاتژمێرە باپیرەی لە نەشتەرگەری هاتووەتە دەرەوە، وە حاڵەتەکە باش دیار نیە.
با بوەستێت ’نەیت’ هەموو ڕۆژەکە بە بەردەوامی سەرقاڵی گاڵتەجاڕی بوو وە بە بەردەوامی پێکەنینی لە من دەردەکرد.
’نەیت’ هەمیشە وەک برایەکی بچووک بوو بۆ من، تەنها دوو ساڵ بچوکترە، وە لەو کاتەوەی کاتلینام ناسیوە هەمیشە ’نەیت’ ئەو کوڕە گاڵتەجاڕە بووە کە هەمیشە بەبێ ئەوەی ڕەخنە بگرێت دەڕۆشت بۆ مارکێت وە خواردنی بۆ دەکڕین.
هەمیشە، تەنانەت ئەگەر درەنگانی شەویش بووایە.
ئەو ئێستا گەورە بووە وە لە زانکۆیە، سەرەڕای ئەوەش هەمیشە ئامادەیە بۆ هەموو کێشەکان.

”پێشبینیمان دەکرد کە دوای مردنی داپیرە کەمێک ماندوو ببێت. نەفرەتیە هەرگیز هێندە دڵخۆش و بەوزە نەبووە لە ژیانیدا.” نەیت بەردەوام بوو وە ئەم جارەیان تەنانەت کاتلینا’ش دەستی کرد بە پێکەنین.

من تەماشای هۆڵی نەخۆشخانەکەم کرد. بیرەوەریەکان وەکو ڕەشەبایەک بە مێشکمدا تێپەڕی. یادەوەریەکانی هەمان هۆڵ کە تێیدا منداڵەکەم لەدەست دا، هەمان ئەوانەی کە ساڵێکە بە بەردەوامی خەونی پێوە دەبینم.

دیارە کە کاتلینا تێبینی ئەوەی کرد. ”تۆ بڕۆرەوە بۆ ماڵەوە، من و نەیت لێرە دەبین.” ئەو ڕاستەوخۆ لە شوێنی خۆی هەستایەوە. ”دڵنیایت کە باش دەبیت؟" ویستم کە جەخت بکەمەوە بەڵام خۆشم نازانم چەنێک دەتوانم لەم شوێنەدا بەرگە بگرم.
”بەڵێ، با نەیت بتباتەوە، کەمێک کەلوپەلم بۆ ئامادە بکە وە پێیدا بۆم بنێرەوە.” کاتلینا گوتی وە نەیت ڕاستەوخۆ هەستایەوە ”بۆچی هێندە زوو؟ نانی نیوەڕۆمان بەیەکەوە دەخوارد.” ئەو بە خێرایی گوتی.
کاتلینا سەری لەقاند. ”ڤیڤیان حەز بەم شوێنە ناکات.”  لە وەڵامدا نەیت دەستی کرد بە پێکەنین.
”لە کەیەوە لە دەرزی دەترسیت، ڤی؟" ئەو بە توانجەوە گوتی.

من خەندەیەکی بچوکم کرد وە جەنتاکەم هەڵگرتەوە.
”کۆتاجار کە لێرە بووم، منداڵەکەم لەبارچوو.” من بەوپەڕی سادەییەوە ڕوونم کردەوە.
خەندەی سەر لێوەکانی نەیت توایەوە وە ڕوومەتەکانی سوور هەڵگەڕان.  ”م..من لە لای ئۆتۆمبێلەکە چاوەڕێت دەکەم.” ئەو بە خێرایی گوتی پێش ئەوەی ئاوڕ بداتەوە و بە خێرایی لە هۆڵەکە بڕواتە دەرەوە.
کاتلینا دەستی کرد بە پێکەنین وە منی لە باوەش کرد.
”تکایە ئاگاداری خۆتبە. نازانم چی بە خۆم دەکەم ئەگەر بۆ جاری دووەم شتێکی خراپ ڕووبدات.” ئەو لە گوێمدا گوتی.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now