"ئەو هیچ شتێکی تری نەگوت؟ کێشەکە چۆن چارەسەر دەکات؟" کاتلینا دیسانەوە خۆی هەڵدایە سەر کوشنە بەستەزمانەکەم لەگەڵ دوو بتڵ بییرە بە دەستەیەوە.
من شانەکانم بەرز کردەوە وە بییرەکەی خۆمم لە دەستی وەرگرت. "ئەوە دوو ڕۆژ دەبێت کە بە هیچ شێوەیەک قسەی لەگەڵ نەکردووم. تەنانەت نامەشی نەناردووە." من بە هێمنی وەڵامم دایەوە لە کاتێکدا بتڵەکەی دەستم هەڵچڕی."وەڵامت ناداتەوە؟" کات دەنگی بەرز کردەوە وە چاوەکانی فراوان بووم. "من هیچ نامەیەکم نەناردووە هەتاوەکو وەڵام بداتەوە. بە هەر حاڵ لەوانەیە ئەوە باشتر بێت. لەوانەیە تێگەشتبێت کە پەیوەندییەکە هەڵەیە و وازی هێنابێت." من ڕوونم کردەوە. قومێکم لە بییرەکەم یا وە بە بێدەنگی تەماشای پڕۆجێکتی سەر دیوارەکەم کرد.
تەلەفزیۆنی باش زۆر گران بوو بە تایبەتی بۆ ئەو کاتەی کە تازە دەستم بە کار کردبوو. بۆیە لە جیاتی ئەوە داتاشۆیەکم کڕی کە هەمان کاری تەلەفزیۆن دەکات وە دەتوانم لە هەموو ژورێکی شوقەکەمدا بەکاری بهێنم. زۆریش هەرزانترە.
"بەو شێوەیە بیر مەکەوە، تۆ گوتت کە ئەو ڕازی نیە دەستبەردارت بێت." دەستی لەسەر ڕانم دانا وە بە نەرمی ڕوونی کردەوە "ئەگەریش هیندە بە ئاسانی دەستبەردارت بێت ئەوا کێشەکە ئەوە. کچێکی جوان و سەرنجڕاکێشی وەکو تۆی لەدەست داوە."
"دەزانیت چی ڕوودەدات ئەگەر براکەم یان باوکم بە ئەو بزانن؟ کارەسات ڕوودەدات!" من بە بێزاریەوە گوتم.
لە وەڵامدا کات' چاوەکانی داخست و سەری لەقاند.
"ئێستا دەبێت تەنها چاوەڕێ بکەیت، بزانین ئەو چۆن ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات." ئەو ڕایگەیاند.
من سەرم بە بەڵێ لەقاند وە هاوڕا بووم لەگەڵ هاوڕێکەم.
"باشە ئەو کێشەیە چۆن چارەسەر دەکرێت؟ دەکرێت چی بکات؟" من بە شڵەژاویەوە پرسیم.کێشەکە شتێک نیە کە بە پارەکانی یان بە جادوو چارەسەر بکرێت. ئەو دەبێت یان درۆی لەگەڵ کردبم یان کارێکی سەرشێتانە بکات.
لەپڕدا زەنگی موبایلەکەم لێیدا کە من و کاتلینا'ی بەیەکەوە ڕاچڵەکاند. من بە خێرایی هەڵمگرت وە بینیم کە یوونگی پەیوەندیم پێوە دەکات. "یوونگیە." من بە کاتلینا'م گوت کە بە پەرۆشیەوە تەماشای دەکردم.
"وەڵام بدەوە وە بیکە سەر سپیکەر. " ئەو گوتی.
من وەڵامم دایەوە وە ڕاستەوخۆ لەسەر سپیکەر دامنا."سڵاو." من بە هێمنی گوتم.
"چی دەکەیت، شەکرەکەم؟" ئەو ڕاستەوخۆ پرسی. کات برۆکانی لە من بەرز کردەوە بە خەندەیەکی گەمژانەوە.
من هاوڕێکەم فەرامۆش کرد وە وەڵامم دایەوە. "هیچ. لەماڵەوە دانیشتوم."
"کەسێکت لەگەڵە؟" پرسیارەکەی دڵمی تواندەوە وە زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانم دروست بوون. ئەو دەیەوێت کە بمپارێزێت.
"بەڵێ، هاوڕێکەم 'کاتلێنا' لێرەیە." من وەڵامم دایەوە.
"ئەو شێتەکەی کە حەز بە کحولی گەرم دەکات؟" یوونگی پرسی وە من چاوەکانم فراوان بوونەوە.
من پێشتر باسی کاتلینا'م بۆ یوونگی کردەوە بەڵام پێشبینیم نەدەکرد کە هەموو شتەکانی کە باسم کردووە بیری بێت.
ڕووم لە کات کرد بۆ ئەوەی ببینم کە بە نیگایەکی مەترسیدارەوە تەماشام دەکات.
YOU ARE READING
𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙
Fanfiction"ئەو ئۆتۆمبێلێکی بۆ کڕیم دوای یەکەم شەومان بەیەکەوە." " ئەو نۆ هەزار دۆلاری بۆ ناردم بۆ ئەوەی ئاکرالیکی نینۆکەکانم تازە بکەمەوە." "تۆ شایەنی هەموو شتێکی جوان و بریقەداریت، شازادەکەم." <<<<<<<<<< ڤیڤیان بێزارە لە پەیوەندی...