CHAPTER. 24

1.1K 135 196
                                    


”تکایە خانمەکەم، سەرۆک لەناوم دەبات. من ناتوانم ئەو کارە بکەم.” شۆفێرەکە بە شڵەژاوی پاڕایەوە.
”باشە، تۆ تەنها سوێچی ئۆتۆمبێلەکەم بدەرێ!" من جەختم کردەوە. ”ئەو کارە مەکە خانمەکەم. سەرۆک بزانێت ئێمە ڕێگەمان داوە بەو بارودۆخە دەربچیت هەموومان پارچەپارچە دەکات.” یەکێک لە پاسەوانەکان پاڕایەوە.
”دەی کەواتە ئێوە بمبەن! هەرچیەکم لێهات ئێوە دەمپارێزن! من دەبێت یوونگی ببینم!" من بە توندی هاوارم کرد لە کاتێکدا پاڵم بە شۆفێرەکەوە دەنا بۆ ئەوەی لە ڕێگەم لابچێت.

”تۆ بارودۆخت باش نیە، خانمەکەم. تەنها چەند خولەکێک دەبێت بەخەبەر هاتویت. تکایە گوێ لە ئێمە بگرە!" شۆفێرەکە بە وریاییەوە گوتی. ”من ئەمە تەنها بۆ پاراستنی خۆم ناکەم، بەڕێز ناڤیداد وەکو برا گەورەی من وایە وە ئەو فەرمانی کرد کە ڕێگە نەدەم تۆ نزیکی ئەو شوێنە ببیتەوە.”

”بە نەفرەت بن!!" من بە توندی هاوارم کرد لە کاتێکدا پێیەکانم بە زەویدا دا. ئاوڕم دایەوە وە بینیم کە خزمەتکارەکان لە پێش دەرگای ماڵەوە تەماشام دەکەن.
هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی وە بە توڕەییەوە بەرەو ماڵەوە ڕۆشتم. بەلای خزمەتکارەکاندا تێپەڕیم وە ڕوخساری ’یووری’م بینی. ”تەماشای چی دەکەیت!؟ بڕۆ گەرماوم بۆ ئامادە بکە!" من فەرمانم کرد وە یووری بە سەرلێشێواوی بەرەو نهۆمی دووەم ڕایکرد.

من بە بێزاری خۆم هەڵدایە سەر کوشنەکان وە ڕاستەوخۆ زەنگی موبایلەکەم لێیدا. من بە خێرایی لە جەنتاکەم دەرمهێنا  بە هیوای ئەوەی یوونگی پەیوەندی پێوە کردبم بەڵام ئەو نەبوو.
من وەڵامی پەیوەندیەکەم دایەوە. ”چی ڕویداوە؟ ئەو جادوگەرە دوو کاتژمێرە هاوار دەکات بەناو کۆشکەکەدا.” مارلین ڕاستەوخۆ پرسی. هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی.
”منیش نازانم. پاسەوانەکان ڕێگە نادەن لە ماڵەوە بچمە دەرەوە وە هیچ هەواڵێکی یوونگیم لا نیە.” من ڕوونم کردەوە. ”دەنگت هیچ باش دیار نیە، نەخۆشیت؟ حاڵت باشە؟" خەمخۆری دایکێک بە دەنگیەوە دیار بوو کە وای کرد کەمێک ئارام ببمەوە.

”کە هەواڵەکەم بیست کەمێک حاڵم تێکچوو بەڵام ئێستا باشم، هیچ کێشەیەکم نیە.” من وەڵامم دایەوە.
”دەتەوێت بێم بۆ لات؟ ئەو جادوگەرە لێرەیە بۆیە بڕوا ناکەم بیرۆکەیەکی باش بێت کە تۆ بێیت بۆ ئێرە.” مارلین گوتی.
”ئەو چی دەڵێت؟" من پرسیم.
”هەر هاوار دەکات وە دەڵێت من ژیانی ئەو پیاوە وێران دەکەم وە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەم، تەنانەت دەڵێت کە دەستیشی لەسەر درێژ کردووە. دەڵێت کە وتە دەدەم بە هەواڵەکان وە ئابڕوی دەبەم.” مارلین بە بێزاری ڕوونی کردەوە. ”ڕاستیت دەوێت؟ تەنانەت خاتوون میڕاڵد’یش بڕوای بە قسەکانی نیە بەڵام لە ڕقی تۆدا پشتی دەگرێت.” ئەو گوتی.

توڕەیی بەرچاوی تارێک کردم وە بە خێرایی لە شوێنی خۆم هەستامەوە. ”چاوەڕوانم بە، کەمێکیتر دێم ئێستا دەبێت بڕۆم، دەتبینمەوە.” من بە خێرایی گوتم وە پێش ئەوەی مارلین وەڵام بداتەوە پەیوەندیەکەم بچڕاند.
بە خێرایی بەرەو نهۆمی دووەم بەڕێ کەوتم وە بە توندی دەرگای گەرماوەکەم کردەوە کە تێیدا یووری سەرقاڵ بوو.
ئەو چاوەکانی فراوان بوویەوە وە چەند هەنگاوێکی بەرەو دواوە نا لە ترسدا.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now