CHAPTER.6

1.3K 163 30
                                    


یوونگی: دڵنیابە کە پەشیمان دەبیتەوە.

یوونگی: من یاری دەستی تۆ نیم.

نامە بەدوای نامەدا لە لایەن یوونگیەوە بۆم دێت لە هەر کاتێکی ڕۆژەکەدا بێت.
توانیم کە ئەم دوو ڕۆژە بە تەواوەتی فەرامۆشی بکەم هەرچەندە گرێیەکی دڵم لەگەڵ هەموو نامەیەکدا چڕتر دەبوو.
دەزانم کە دەبێت قسەی لەگەڵ بکەم و ئەم پەیوەندیە کۆتایی پێبێنم بەڵام لە خۆمی ڕانابینم کە بتوانم وەڵامێک بۆ نامەکانی بنووسم سەرەڕای ئەوەی کە زۆر هەست بە خراپی دەکەم. من ئەوم پەیوەست کرد بە خۆمەوە وە لە کۆتاییدا فەرامۆشم کرد.

'خۆت بە تاوانبار مەزانە، تۆ بە پەیوەندیە کۆنەکانی ئەوت نەدەزانی.' دەنگەکەی ناخم گوتی. ڕاستە. من بە هیچ شێوەیەک نەمدەزانی کە ئەو چ جۆرە کەسێکە وە هاوسەرە کۆنەکەی کێیە. بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو کەسێکی زۆر باش بوو لەگەڵم. هیچ کامێک لە پەیوەندیە کۆنەکانم وەکو پەیوەندیەکەم لەگەڵ ئەو چێژبەخش نەبووە.
هەستێک لە ناخمدا هەیە کە پێم دەڵێت هەڵەیەکی گەورە دەکەم وە پەشیمان دەبمەوە لە لەدەستدانی پیاوێکی لەو شێوەیە بەڵام لە هەمان کاتیشدا دەڵێت کە دەکرێت ئەو هەر بەڕاست پیاوێکی زۆر خراپ بێت لە ناخەوە، وە ئەگەری ئەوەش هەیە کە تەنها لەبەر تووڕە کردنی هاوسەرە کۆنەکەی لەگەڵ من بێت.

زەنگی دەرگای نهۆمەکەم منی لە خەیاڵەکانم هێنایە دەرەوە. بە خێرایی هەستامەوە وە دەرگاکەم کردەوە و براکەم و کچەکانی لە پێشم دەرکەوتن.
"سڵاو پوورە ڤییی!!" کچە بچوکەکەی ماکسین 'ئێلا' بە دەنگێکی بەرزەوە گوتی وە ڕاستەوخۆ خۆی بانگێشتی ماڵەکەم کرد. جەنتا بریسکەدارەکەی بە شانیەوە بوو وە بە خێرایی خۆی هەڵدایە سەر کوشنە بەستەزمانەکەم. "سڵاو ئێلا." من بە هێمنی وەڵامم دایەوە لە کاتێکدا ماکسین بە خێرایی کەلوپەلەکانی پاڵنایە ژوورەوە.
کچە گەورەکەی ماکسین 'بەیلی' کە ئێستا تەمەنی سیازدە ساڵە بە بێدەنگی هاتە ژوورەوە بەبێ ئەوەی چاوەکانی لە موبایلەکەی بەرز بکاتەوە.

"دوبارە سوپاس بۆ سەرپەرشتی کردنی کچەکان." ماکسین خەندەیەکی ساختەی کرد "کچەکان، بە باشی هەڵسوکەوت بکەن وە یارمەتی پوورە ڤی بدەن لە کاروباری ماڵەوە!" ئەو بە دەنگێکی باوکانە کچەکانی ئاگادار کردەوە وە بە خێرایی بە پلیکانەکاندا ڕۆشتە خوارەوە پێش ئەوەی هیچ بڵێت.
من هەناسەیەکی ماندووم هەڵمژی وە دەرگاکەم داخست و ڕووم لە برازاکانم کرد کە بە بێدەنگی لەسەر کوشنەکانم دانیشتبوون. ئێلا تەماشای گۆڤارەکانی دەکرد وە بەیلی'ش سەرقاڵی موبایلەکەی بوو.
"ئێوە نانتان خواردووە؟" من بە دەنگێکی بەپەرۆشەوە پرسیم وەک ئەوەی گرێیەک لەناو گەرووم نەبێت کە هەڕەشەی خنکاندنم بکات.
لە وەڵامدا ئێلا فەرامۆشی کردم وە بەیلی سەری بە نەخێر لەقاند. 'ئەم جرجانە!' دەنگەکەی ناخم بە توڕەییەوە گوتی.

چاوەکانم داخست وە هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی پێش ئەوەی بە دەنگێکی جدییەوە بڵێم "وەڵامم دەدەنەوە یاخود نانی خۆتان دروست دەکەن؟"
سوور دەزانم کە لە هەموو ژیانیاندا تەنانەت گڵاسێک ئاویشیان بۆ خۆیان پڕ نەکردووە.
بەیلی سەری بەرز کردەوە وە بە بێزاری تەماشای کرد.
"نەخێر، ئێمە هیچمان نەخواردووە!" ئەو بە توڕەییەوە گوتی وە دووبارە سەری خستەوە سەر موبایلەکەی.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now