CHAPTER.3

1.5K 168 117
                                    


"تکایە بمبورە! من هیچ پێشبینیم نەکرد کە ئەو لێرە بێت!" کاتلینا پاڕایەوە لە کاتێکدا یارمەتی دام کە باڕەکە پاک بکەمەوە پێش ئەوەی کافێکە دابخرێت.
"تێدەگەیت کە چی ڕوویدەدا ئەگەر ئەو بە یوونگی بزانیایە؟" من بە ساردیەوە پرسیم.

باش بوو کە توانیم درۆیەکی باش بدۆزمەوە کە ماکسین بخەلەفێنێت، ئەگینا ئێستا ناچاری دەکردم کە بگەڕێمەوە بۆ ماڵی باوکم.

ئەگەر براکەم یاخود باوکم بە هیچ شێوەیەک بەوە بزانن کە من شوگەر دادیەکم هەیە ئەوا هەموو ئازادیەکم لەدەست دەدەم. وە زۆرم لێ دەکرێت کە هاوسەرگیری لەگەڵ گەمژەیەک بکەم کە باوکم دیاری دەکات.
ئەوان هەرگیز بڕوایان بەوە نیە کە کچێک ژیانێکی ئازاد دوور لە ماڵی باوکی بژیێت.

دەزانم کە پەیوەندیم لەگەڵ یوونگی شتێکی پێویست نیە. بەڵام ئەگەر مەرج بێت کە من دەستبەرداری ئەو بم لەبەر خواستی باوکم، ئەوا دڵنیام کە ڕوونادات. من هەرگیز شتێک ناکەم کە خواستی باوکم بێت.

"تکایە بمبورە. بەڕاستی من نەمزانی!" کاتلینا بە خەمباریەوە گوتی لە تەنیشتم.
"کیشە نیە، با بەڕێ بکەوین پیش ئەوەی باوکیشم دەرکەوێت." من بە توانجەوە گوتم لە کاتێکدا چاکەتەکەم لەبەر کرد وە وە جەنتاکەم لەشانکرد.

دوای چەند خولەکێک گەشتمەوە بە ماڵەوە وە بە ماندویی خۆم هەڵدایە سەر جێگەکەم.
ئارایشت بە ڕوخسارمەوە بوو وە جلوبەرگەکەشم پیس بووبوو بە پاشماوەی کۆفی و شیر. بەڵام لە هەمانکاتدا هێندە ماندوو بووم کە نەمدەتوانی لە شوێنی خۆم بجوڵێم.

لەپڕدا گوێم لە زەنگی موبایلەکەم بوو وە بە خێرایی هەستامەوە. موبایلەکەم لە جەنتاکەم دەرهێنا وە بینیم کە یوونگی پەیوەندیم پێوە دەکات.
بە نەفرەت بێت. من ئێستا لە مردوو دەچم، نامەوێت بەم شێوەیە بمبینێت.

من دیسانەوە پاڵم دایەوە وە وەڵامی پەیوەندییەکەم دایەوە بێ ئەوەی ڕوخسارم دەربکەوێت.

"لە کوێیت؟" ئەو ڕاستەوخۆ پرسی. دەنگی کەمێک بەپەلە دیار بوو. "لە ماڵەوە." من بە هێمنی وەڵامم دایەوە."کێشەیەک هەیە؟ تۆ باشیت؟" من پرسیم کاتێک تێبینی ڕوخسارە شڵەژاوەکەی ئەوم کرد.
"تەنها ماندووم. نەخێر هیچ کێشەیەک نیە." ئەو بە دەنگێکی هێمنتر وەڵامی دایەوە.
"تێدەگەم، ئەمشەو زۆر ئاسان نەبوو بۆ منیش." من گوتم.

"ئێستا لە فڕۆکەخانەن گەڕامەوە، من لە فلۆریدا'م.  دەمەوێت بتبینم." دڵم کەوتە ناو گەدەم.
"ئێستا؟" من بە پەشۆکاویەوە پرسیم.
"بەڵێ، ئێستا." ئەو وەڵامی دایەوە وەک ئەوەی شتێکی زۆر ئاسایی بێت. "ناونیشانەکەم بۆ بنێرە، کەمێکیتر لەگەڵت دەبم." یوونگی ڕایگەیاند.
"باشە، ئێستا دەینێرم. دەتبینمەوە." من بە هێمنی گوتم لە کاتێکدا پەیوەندیەکەم بچڕاند. بە خێرایی هەستامەوە دوای ئەوەی ناونیشانەکەم نارد، وە هەموو زانیاریەکانم بە نامەیەک بۆ کاتلینا نارد تەنها لەبەر سەلامەتی. 'کێ ناڵێت ئەو بە دوای کوشتنی منەوە نیە، هەر هیچ نەبێت با بەڵگەکان بۆ کات بنێرم.' من لە دڵمدا گوتم.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now