CHAPTER. 23

1K 140 176
                                    


”دوای دوو ساڵ لە هاوسەرگیریەکە لەلایەنی خێزانی من و ئاڤیلن زۆر پەستانمان کەوتە سەر بۆ ئەوەی منداڵێکمان هەبێت وە ئەو کاتە من بۆ ماوەی یەک مانگ خۆمم لە هەموو کحولێک گرتەوە. هەموو هەفتەیەک دایکم پەیوەندی دەکرد وە پرسیاری دەکرد کە ئایە ئاڤیلن دوگیانە یاخود نا.”

”منیش دەمویست کە منداڵێکم هەبێت، بۆیە هەوڵمدا. بۆ ماوەی دوو مانگیش هەر بەردەوام بووم لە شکاندنی ئاڵودەییەکە. بەڵام هیچ نەبوو.”

”من پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەم سەردانی دکتۆرم کردبوو وە دوای چەندەها پشکنین دکتۆر گوتی کە هیچ کێشەیەکم نیە. بەڵام ئەوە گۆڕا کاتێک دوای سێ مانگ لە هەوڵدان بۆ منداڵ ڕۆشتین بۆلای دکتۆر وە ئەو ڕایگەیاند کە هەموو توانایەکم لە دروست کردنی منداڵ لەدەست داوە. ئەو گوتی کە پەیوەندی بە زۆری وەرگرتنی هەموو ئەو کحولە بووە کە لە خوێنمدا بوو.”

”گوتم کە ئاڵودەبوونەکەم دەشکێنم وە هەموو چارەسەرێک وەردەگرم بەڵام گوتی کە هیچ هیوایەک بۆ من نەماوە. بۆیە منیش ئەو ڕۆژە گەڕامەوە ماڵەوە وە پێنج بوتڵ ویسکی’م خواردەوە.”

وشەکانی دوێنێی یوونگی لە مێشکمدا دووبارە دەبوویەوە لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلەکە لە ترافیکێکی زۆر ئاڵۆز وەستابوو.
دوێنێ ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی فڕۆکەکە لە فلۆریدا نیشتەوە من بەڕێ کەوتم بۆ ماڵی کاتلینا وە شەوەکەم لەوێ بەسەر برد.

سەرەڕای ئەوەی کاتلینا زۆر پرسیاری کرد وە هەوڵیدا لە بارودۆخەکە تێبگات، من لە خۆمم ڕانەبینی کە ڕوداوەکانی ئەو شەوە و دوێنێیشی بۆ باس بکەم. هەموویم بۆ خۆم هەڵگرت وە بە تەواوی شەوەکە مێشکی خۆمم پێ ماندوو کرد. یوونگی چەند جارێک نامەی بۆ ناردم وە منیش تەنها بە کورتی وەڵامم دایەوە.
دڵم ئازاری هەبوو وە هیچ شتێک کەمی نەدەکردەوە. تەنانەت خەونەکانیشم ئەو ناڕەحەتیەی لە لە کۆڵم نەدەکردەوە.

تەنها بیر کردنەوە لە دەنگە پڕ ئازارەکەی یوونگی کاتێک ڕووداوەکەی بۆ ڕوون دەکردمەوە ناخم پارچەپارچە دەکات. لە هەمان کاتیشدا نەفرەت لە خۆم دەکەم بۆ شێوازی کاردانەوەکەم. نەدەبوو بەو شێوەیە بەجێی بهێڵم. دەبوو ئازارەکانی کەم بکەمەوە بەڵام لە وەڵامدا من ڕێگەم پێدا کە شەوەکە بە تەنها لە ماڵێکی زەبەلاحدا بەسەر ببات. دەبوو ئارامم بکردبایەوە دەبوو لەگەڵی بوومایە. بە نەفرەت بم.

لە کۆتاییدا ترافیک کرایەوە وە تەنها دوای چەند خولەکێک ئێمە گەشتین بە ماڵەکەی یوونگی.
شۆفێرەکە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کردمەوە وە منیش دابەزیم. ئۆتۆمبێلەکەی یوونگی لەماڵ نەبوو بۆیە پێشبینیم کرد کە لەسەر کار بێت.
لە زەنگی دەرگاکەم یا وە تەنها دوای چەند چرکەیەک کچێک دەرگاکەی کردەوە. ”تۆ کێیت؟" من پرسیم تەنانەت پێش ئەوەی کە کچەکە دەمی بکاتەوە. ئەو بە شڵەژاوی خۆی لەسەر ڕێگەم لادا. ”من خزمەتکارە نوێیەکەم، لە شوێنی هاوڕێیەکم لێرە کار دەکەم بۆ ماوەیەکی کاتی. بە ’یووری’ بانگم بکە، خانمەکەم.” ئەو بە نەرمیەوە گوتی.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now