CHAPTER. 26

932 139 58
                                    


”بەڵێ، ئەو پاڵی بە منەوە نا بۆناو ژوورەکەم وە هەڕەشەی لێ کردم کە سکاڵاکە هەڵبوەشێنمەوە.” گازم لە سێوەکەی دەستم گرت وە بە هێمنی دەستم کرد بە جوین لە کاتێکدا پاڵمدایەوە بە کوشنەکانی ماڵەکەی یوونگی.

”لە گرتە ڤیدیۆی کامێرای چاودێری هۆڵەکاندا دەرکەوتووە کە چۆن دەستی گرتم وە پاڵی پێوە نام. ئەو سەرخۆشییەکەی منی بەکار هێنا بۆ ئەوەی هەڕەشەم لێ بکات.”
دەمزانی کە نەدەبوو کەناڵەکە لەسەر ئەو زنجیرەیە لابدەم کە تەماشام دەکرد. من چاوەکانم سووڕان وە بەردەوام بووم لە خواردنی سێوەکەم لە کاتێکدا ئاڤیلن لە هەواڵەکاندا بەردەوام بوو لە درۆکردن.
”بە چی هەڕەشەی لێ کردیت؟" پێشکەشکاری هەواڵەکان لە ئاڤیلنی پرسی. ”من چەند گڵاسێک مەی’م خواردبوویەوە، زۆرم بیر نەماوە. بەڵام دڵنیام کە شتێکی گوت سەبارەت بەوەی کە ئەو بڕوانامەی یاسای هەیە. دڵنیام کە هەڕەشەی ئەوەی لێ کردم کە کەیسەکەی ناڤیداد وەردەگرێت.”

ئەو گەمژەیە یان هەر بەڕاست هیچی بیر نەماوە یاخود بەو مێشکە بچوکەیەوە دەیەوێت کە بەو بیانووە کەیسەکەی دەست بکەوێتەوە.
هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی. ”یووری!" من بە بێزاری خزمەتکارەکەم بانگ کرد. ئەو بە خێرایی لە چێشتخانەکە هاتە دەرەوە. دوای ماوەیەکی زۆر لە زیندانی کردنی لە ماڵەکەدا وە ناسینی، بۆم دەرکەوت کە ئەو کەسێکی هێندە خراپ نیە، وە تەنها پێویستی بە پارە هەیە بۆ دانەوەی قەرزەکانی زانکۆ.

”یوونگی بۆ کوێ ڕۆشت ئەم بەیانیە؟" من پرسیم.
بە دڵنیاییەوە هەرچی ڕۆژێکی تر بووایە دەمزانی کە یوونگی بۆ کوێ دەڕوات چوونکە خۆم بەڕێم دەکرد بەڵام دوێنێ شەوم لە ماڵی کاتلینا بەسەر برد بۆیە ئەم بەیانیە لەماڵ نەبووم.
”ئەو ڕۆشت بۆ کومپانیا خانمەکەم، وە گوتی کە بۆ ژەمی ئێوارە دوا دەکەوێت.” یووری وەڵامێ دایەوە.
من سەرم لەقاند وە بۆ چەند چرکەیەک تەنها تەماشای ئەڵقەکەی دەستم دەکرد وە بیرم دەکردەوە.

من هیچ شتێکم بە یوونگی باس نەکردبوو سەبارەت بەو دوو ڕۆژەی لە ماڵی باوکم بەسەرم برد. وە بە دڵنیاییەوە بە هیچ شێوەیەک باسی دەرمانەکەشم بۆ نەکردبوو. ئەگینا ئێستا دیسانەوە لە زیندان دەبوو. بە دڵنیاییەوە من پیلانم ئەوە نیە کە بۆ هەتاهەتایە لە ئەوی بشارمەوە. بەڵام هەموو شتێک کاتی خۆی هەیە وە هەواڵێکی هێندە گەورە ئامادەکردنی زۆری دەوێت.
دڵنیام کە ئەو ئێستا هەواڵەکانی بینیوە، ئەگەر بە هیچ چانسێکیش نەیبینیبێت ئەوا دڵنیام کەسێک لە کۆمپانیاکە بینیوێتی وە بە نزیکترین کات بڵاوە بە هەواڵەکە دەکات.

”شۆفێرەکە ئاگادار بکەوە، من دەڕۆم بۆ سەردانی یوونگی.”



<<<<<<





بە دڵنیاییەوە هەواڵەکە وەکو ڕەشەبا بڵاو دەبێتەوە. ئەمە کۆمپانیای سیکوریتیە. من چاوەکانم سووڕاند لە کاتێکدا چاوی هەموو کۆمپانیاکە لەسەر من بوو.
ئایە ئەو درێسەی کە لەبەرم کرد زیادەڕەوی بوو؟ زۆریش کورت نیە سەرەڕای ئەوەی کە ئێرە فلۆریدایە، کەشەکەی وەکو جەهەنەم وایە.
کەشتم بە دێسکی ئافرەتی ڕیسێپشنەکە. ”دەزانم کە دەبوو بمزانیایە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە کە سەردانی ئێرە دەکەم. بۆیە پێبڵێ ئۆفیسەکەی دەزگیرانەکەم لە کوێیە. ” من بە خەندەیەکی بچوکەوە گوتم.
ئافرەتەکە پشتی ڕێک کردەوە وە بە شڵەژاوی شوێنی ئۆفیسەکەی پێ گوتم. من سوپاسم کرد وە بەرەو ڕێی خۆم ڕۆشتم.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now