CHAPTER. 29.

830 144 23
                                    


”ئێستا باشتریت؟" ماکسین پرسی لە کاتێکدا دەستی گرتم.
”بەڵێ، بینینی سامسۆن ئارامی کردمەوە.” من خەندەیەکی ساختەم کرد. نەخێر هیچ باش نیم. کەمێکیتر دەبێت گەواهی بۆ یوونگی بدەم لە دەدگا وە دەبێت لەسەر کورسیەک دانیشم لە کاتێکدا خۆشەویستەکەم چەند مەترێک دوورە لێمەوە وە کەلەپچەی لە دەستە.

ڕاستە، بینینی سامسۆن دوای ماوەیەکی زۆر کەمێک منی ئارام کردەوە، بەڵام دڵم بە توندی لێیدەدا وە هەست بە دەستپێکی سەرئێشەیەک دەکەم لە پشتی چاوەکانمەوە.
”هەموو شتێک باش دەبێت، ئەمڕۆ دڵنیاین کە ناڤیداد لە زیندان دەردەچێت. وە دادگایی ئاڤیلن’یش بە دوایدا دێت.” ماکسین منی لە خۆی نزیک کردەوە.
لەپڕدا پارێزەرەکەی یوونگی هاتە دەرەوە وە ئێمەی بانگ کرد بۆ ناوە هۆڵی دادگا.

یەکەم کەس کە چاوم پێ کەوت یوونگی بوو، ئەو ژێر چاوەکانی تاریک بوو وە زۆر ماندوو دیار بوو، بەڵام چاوەکانی ڕاستەوخۆ پڕ بوون لە خۆشەویستی کە منی بینی.
خەندەیەکی بچوک لەسەر لێوەکانی دروست بوو بەڵام ڕاستەوخۆ توایەوە وە برۆکانی بە یەکدی گەشتن.
من بە خێرایی سەرم داخست وە لە تەنیشتی ماکسین دانیشتم.

دادوەر هات وە لێپرسینەوە لە یوونگی دەستی پێکرد. زۆربەی شتەکانی کە باسکرا بەسەرمدا ڕۆشت وەک ئەوەی هیچم نەبیستبێت، بەڵام زۆری نەویست بۆ ئەوەی کاتی گەواهی من بێت.

”خاتوون، ڕۆدریگاس. ” دادوەرەکە گوتی وە من بە خێرایی هەستامەوە لە شوێنی خۆم. ”بەڵێ.” من بە دەنگێکی لاوازەوە گوتم.
”لێرەدا دەڵێت کە تۆ دەرمانەکەت دۆزیوەتەوە.”
من سەرم بە بەڵێ لەقاند. ”ڕاستە.” من دیسانەوە گوتم.
”پێمبڵێ، چی وای لێکردیت کە گومان بکەیت لە ژەهرخوارد کردنی بەڕێز ناڤیداد؟" دادوەرەکە لە منی پرسی لە کاتێکدا تەماشای زانیاریەکانی بەردەستی دەکرد.
”یوونگی پێشتر بۆ منی باس کردبوو کە کێشەی خواردنەوەی هەبووە. من سەیرم لێهات چوونکە ئەو بۆ ماوەی چەند ساڵێک بە بەردەوامی دەیخواردەوە، بەڵام تەنها دوو ڕۆژ پێش ئەوەی دەرمانەکە لە سیخوڕەکە بگرم، ئێمە سەردانی دایکی ئەومان کرد.” من دەستم کرد بە ڕوون کردنەوە

”دایکی کێ؟" دادوەرەکە پرسی.  ”دایکی یوونگی.” من بە دەستم ئاماژەم بۆ دایکی یوونگی کرد کە لە دواوە دانیشتبوو.
”ئەو شەوە، یوونگی ڕێژەیەکی زۆر کەم کحولی خواردەوە، بەڵام شەوەکەی بە تەواوەتی سەرخۆش بوو وە چاوەکانی تاریک بووبوون، سەرەڕای ئەوەش، زۆر بە سەیری هەڵسوکەوتی دەکرد.” من گوتم.

”کەواتە تۆ دەڵێیت کە لە ماڵی دایکیشی ئەو دەرمانەی لەسەر بەکار هێندرابوو؟" دادوەرەکە گوتی.
”گومانم لەوە زۆرتر بوو کاتێک بۆ ڕۆژی دواتر لەسەر خوانی بەیانی خزمەتکارەکەی کە خواردنی پێشکەش کرد زۆر بە سەیری هەڵسوکەوتی دەکرد، باشبوو ڕێگەم نەیا کە یوونگی زۆر لە خواردنەکە بخوات بەڵام تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە لەناو فڕۆکە بووین وە دەگەڕاینەوە بۆ فلۆریدا ئەو دیسانەوە چاوەکانی تاریک بوو وە دیار بوو کە کەمهۆش بوو.” من ڕوونم دەکردەوە.
”کە دەڵێیت بە سەیری هەڵسوکەوتی دەکرد، مەبەستت چیە؟" دادوەرەکە دیسانەوە پرسی.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now